بەپێی هەواڵەکان، رۆژی هەینی 20ی گەلاوێژی 1396ی هەتاوی، هێزە تیرۆریستیەکانی رژیمی ئێران لە ماوەی دوو رۆژی رابردوو بۆ دوهەمین جار ناوچەیەکی بەربلاوی لە سنووری هە
بەپێی هەواڵەکان، رۆژی هەینی 20ی گەلاوێژی 1396ی هەتاوی، هێزە تیرۆریستیەکانی رژیمی ئێران لە ماوەی دوو رۆژی رابردوو بۆ دوهەمین جار ناوچەیەکی بەربلاوی لە سنووری هەرێمی کوردستان تۆپباران کرد.
هێزە تیرۆریستیەکانی سپای پاسداران شەوی پێنج شەممە 19ی گەلاوێژیش ناوچەی سنووری حاجی ئومەرانی تۆپباران کرد بوو.
هێزە تیرۆریستیەکانی رژیم کوێستانەکانی دەوری حاجی ئومەران بەتایبەت "گوندەرۆژ"ی بۆ ماوەی سەعاتێک کردە ئامانجی تۆپخانەکانی.
بەرزاییەکانی هەڵگورد و حاجی ئومەران لەو ناوچانەن کە لە ماوەی رۆژی هەینی دا لەلایەن سپای تیرۆریستی پاسدارانی رژیمەوە تۆپباران کران