بەپێی راگەیەندراوی ئەنجومەنی نەتەوەیی بەرگری ئێران، رۆژی شەممە 12ی ئوتی 2017، هەیئەتێکی پلەبەرزی سەنای ئەمریکا لەگەڵ خانم مریەمی رەجەوی، سەرۆک کۆماری هەڵبژێردرا
بەپێی راگەیەندراوی ئەنجومەنی نەتەوەیی بەرگری ئێران، رۆژی شەممە 12ی ئوتی 2017، هەیئەتێکی پلەبەرزی سەنای ئەمریکا لەگەڵ خانم مریەمی رەجەوی، سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی شۆرای ملی مقاومەتی ئێران، لە بنکەی موجاهیدین لە تیرانا، چاوپێکەوتنیان کردووە و لەمەڕ دۆخی موجاهیدین لە ئالبانی، دوا رەوشی ئێران و ناوچەکە و رێگەچارەکانی کۆتایی هێنان بە قەیرانەکانی ناوچە کە بە گۆرانی دیموکراتیکی ئێرانەوە دەگوزەرێ، وتووێژیان کردووە.
ئەم هەیئەتەی سەنای ئەمریکا بە سەرۆکایەتی سەناتۆر روی بلانت جێگری کنفرانسی کۆماریخوازەکان لە سەنا، ئەندامی کۆمیتەکانی تەرخانکردنی بودجە، زانیاری، یاسا و ئیداری، بازرگانی، زانست و گواستنەوە. سەناتۆر جان کورنین، رێکخەری زۆرینەی سەنا و ئەندامی کۆمیتەکانی دادوەری، زانیاری و دارایی و سەناتۆر تام تیلیس ئەندامی کۆمیتەکانی هێزە چەکدارەکان، دادوەری، بانکداری، کاروباری خانووبەرەو شار و کاروباری خانەنشینانی سوپا ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.
ئەو سەناتۆرە پلەبەرزانەی ئەمریکا بەبۆنەی گواستنەوەی هێمن و سالمی تێکڕای دانیشتوانی لیبرتی پیرۆزباییان کردوو لە خەبات بۆ دابین کردنی دیموکراسی و مافی مرۆڤ لە ئێران سەرکەوتنیان بۆ خواستن. سەناتۆر بلانت کە لە ماوەی ساڵانی رابردوودا هەوڵی بەربلاوی بۆ دابین کردنی ئاسایشی موجاهیدین لە لیبرتی و گواستنەوەیان بۆ دەرەوە داوە ئەو گواستنەوەی بە سەرکەوتنێکی گەورە بۆ خەڵک و مقاومەتی ئێران پێناسە کردووە و پێزانینی هەبووە بۆ هەوڵەکانی خانمی رەجەوی و سازمانی موجاهیدینی خەڵکی ئێران بۆ سەرگرتنی ئەو ئەرکە گەورە.
خانمی رەجەوی هەڵوێستی بەبڕشتی سەناتۆرە ئەمریکاییەکانی لەبەرامبەر رژیمی ئێران بەتایبەت بۆ دانانی ناوی سوپای پاسداران لە لیستی تیرۆریستی و پەسەند کردنی گەمارۆی نوێ دژ بە سوپا و دەسەڵاتدارانی رژێمی لەبەر پێشێلکردنی مافی مرۆڤ، بەرنامەی مووشەکی و هەناردەکردنی تیرۆریزمی بەرز نرخاند.
لە درێژەدا خانمی رەجەوی دەڵێ: بە پێچەوانەی پروپاگەندەی لایەنگرانی رژێم، ئیستبدادی مەزهەبی حاکم لە ناوخۆی دا پەرپووت و لاوازە و ئەگەر پشتیوانیە دەرەکیەکان و بەتایبەت سیاسەتی دانووستان لە ئەمریکا و ئوروپا نەبوایە ئەو رژیمە ئەوندە خۆی نەدەگرت. گۆرانی رژیم پێویستیەکە کە پاشگەزبوونەوەی تێدا نیە، ئەو گۆرانکاریە دەکرێ. ئاڵترناتیوێکی جێ متمانە و دیموکراتیک بوونی هەیە. بەرامبەر کردنی گۆرانی رژێم و دیموکراسی بۆ ئێران لەگەڵ شەر و بشێوی لە ناوچەکە، فریوێکی تەواوە و لە لابیەکانی رژیم لە پێتەختەکانی رۆژئاواوە سەرچاوە دەگرێ. رژیم و پشتویان و لابیەکانی بە ئانقەست راستیەکان پێچەوانە نیشان دەدەن بۆ ئەوەی خەڵکی ئێران و ناوچەکە بە شایستەی فاشیزمی دینی و تودئاژۆیی و تیرۆریزم بەناوی ئیسلام حیساب بکەن.
سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی شۆرای ملی مقاومەت تەئکیدی لەسەر پێویستی دەرکردنی سوپای پاسداران و بەکرێگیراوانی لە سوریە، عێراق و باقی وەلاتانی ناوچەکە، گرتنەبەری رێوشوێنی بە پەلە بۆ لێچینەوە لەو رژیمە بەهۆی ئێعدامی بەربڵاو بەتایبەت کوشتاری 30 هەزار بەندکراوی سیاسی لە ساڵی 67دا و لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ لەبارەی ئەو تاوانە گەورەی کە دژ بە مرۆڤایەتی کراوە و رادەست کردنی بەرپرسانی بە عەداڵەت، گەمارۆی هەمە لایەنە لەسەر سیستەمی بانکی و داهاتی نەوتی رژیمی سەرکوتگەری ئاخوندەکان، و خوازیاری بە فەرمی ناسینی ویستی خەڵک و مقاومەتی ئێران بۆ روخانی دیکتاتۆری دینی، جێگیربوونی ئازادی و دیموکراسی و دامەزرانی کۆمارێک لەسەر بنەمای جیایی دین لە دەوڵەت و بەرابەری ژن و پیاو، کردەوە.