هێزەکانی رژیم فشاری زیاتر دەخەنە سەر بەندکراوانی سیاسی لە بەندیخانەی ورمێ
بەرپرسانی رژیم لە بەندیخانەی ناوەندی شاری ورمێ فشاریان خستۆتەسەر بەندکراوانی سیاسی.
بەپێی هەواڵەکان، ڕۆژی چوارشەممە ڕابردوو ١٨ی گەلاوێژ، بەرپرسانی رژیم لە زیندانیی ناوەندیی شاری وڕمێ، داوایان لە زیندانییانی سیاسی کورد کردووەکە کە ژمارەیە تەلەفوونی بنەماڵەکەیان بە بەرپرسانی ئەو زیندانە بدەن و بە پێچەوانەوە ناتوانن لە گەڵ بنەماڵەکانیان پەیوندیی بگرن.
ماڵپەری کوردپا لەو بارەوە زانیاری داوەو دەڵێ: لە 18ی گەلاوێژەوە بەندکراوانی سیاسی هیچ جۆرە پەیوەندیەکی تەلەفونیان لەگەڵ کەس و کارەکانیان نەبووە