بەپێی هەواڵەکان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری ڕوانسەر بە هۆی نەبوونی پووڵی کرێ خانوو، دەستی دایە خۆکوژی.
بەپێی هەواڵەکان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری ڕوانسەر بە هۆی نەبوونی پووڵی کرێ خانوو، دەستی دایە خۆکوژی.
ناوی ئەم هاووڵاتییە کوردە "فەریدوون ڕەحمانی" کوڕی مستەفا تەمەن ٢٣ ساڵ راگەیەندراوە، کە خێزاندارە و خاوەن منداڵێکە.
فەریدوون بەهۆی نەبوونی و هەژاری نەدانی پووڵی کرێ خانوو دەستی داوەتە خۆکوژی و ماوەی چوار ڕۆژە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری کرماشان خەوێندراوە و لە ژێر چاوەدێری پزیشکی دایە و لە پشتوێن بۆ خوار فەلەج بووە.