مەجلیسی رژیمی ئێران وەک دژکردەوە بە نوێترین گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر رژیمی ئێران، بوودجەی بەرنامەی مووشەکی و بەهێزکردنی چالاکیەکانی دەرەوەی سوپای پاسداران زیاد
مەجلیسی رژیمی ئێران وەک دژکردەوە بە نوێترین گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر رژیمی ئێران، بوودجەی بەرنامەی مووشەکی و بەهێزکردنی چالاکیەکانی دەرەوەی سوپای پاسداران زیاد کرد.
رۆژی یەکشەممە 22ی گەلاوێژی، هەواڵدەری فەرانسە رایگەیاند مەجلیسی رژیمی ئێران وەک کاردانەوە بە گەمارۆکانی ئەمریکا 520 ملوێن دولاری بۆ پەرەپێدانی بەرنامەی موشەکی و بەهێزکردنی چالاکیەکانی دەرەوەی سوپای پاسداران تایبەت کرد.
پاسدار عەلی لاریجانی وتی با ئەمریکاییەکان بزانن ئەوە هەنگاوی یەکەمە.
لەو بریارەدا 260 ملوێم دولار بۆ پەرەپێدانی بەرنامەی مووشەکی و هەر بەو رێژەیەش بۆ هێزی تیرۆریستی قودسی سوپای پاسداران لەبەرچاو گیراوە.