هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمی ئێران حەوتووی رابردوو لە شارەکانی شیروان و زەنجان حوکمی ئێعدامی دوو شارۆمەندی کوردیان جێبەجێ کردووە.
هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمی ئێران حەوتووی رابردوو لە شارەکانی شیروان و زەنجان حوکمی ئێعدامی دوو شارۆمەندی کوردیان جێبەجێ کردووە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەری هەنگاو، ڕۆژی سێشەمە ١٧ی گەلاوێژی 1396 هەتاوی، بەندکراوێکی کوردی خەڵکی سەردەشت بە ناوی “حەمزە رەحیم پوور” لە زیندانی ناوەندیی زەنجان لەسێدارە دراوە.
ئەو بەندکراوە کوردە لە ساڵی ١٣٩٣ی هەتاویەوە (٢٠ ١٤) لە زیندان ڕاگیرابوو و لەلایەن دەزگای قەزایی رژیمی ئێرانەوە سزای ئێعدامی بەسەردا سەپێندرابوو.
هەروەها حوکمی ئێعدامی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “تەوحید حەقمورادی” تەمەن ٣٨ ساڵ و خەڵکی شاری شیروانی پارێزگای خوراسانی باکوور لە زیندانی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کراوە.
حوکمی ئێعدامی ئەو هاوولاتییە کوردە کە ٥ ساڵ پێشەوە دەستبەسەر کرابوو، ڕۆژی پێنج شەممە ١٩ی گەلاوێژ لە زیندانی ناوەندیی شیروان جێبەجێ کراوە.