رۆژی شەممە 30ی خەزەڵوەری 1394 بەرێز کاک بابەشێخ حسێنی بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بە هاوریەتی شاندێکی سەرکردایەتی بەرێز کاک برایم سۆفی (ئەبوو تارا) کەسایەتی نیشتمانپەروەر و ئەندامی مەکتەبی سیاسی حیزبی شیوعی بەسەر کردەوە و لە لایەن بەرێزیان و هەیئەتێکی یاوەری بە گەرمی پێشوازیی کران. لەو دیدارە دۆستانەیە دا کە بە ئامانجی هەواڵپرسین و بەسەر کردنەوەی بەرێز ئەبوو تارا دۆستی سازمانی خەبات و بزووتنەوەی کوردستانی ئێران بوو، هاوکات چەندین باس و تەوەری رۆژ وتووێژ و ئاڵوگۆری بیرورای لەسەر کرا. بەرێز کاک بابەشێخ حسێنی بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات سپاسی هەستی دۆستانەی بەرێز ئەبوو تارای کرد کە هەمیشە وەک خەمخۆریێک بووە بۆ بزووتنەوەی رزگاریخوازانەی گەلی کورد و بە تایبەتیش لەراست رۆژهەڵاتی کوردستان هەوڵی شایانی داوە و هەڵوێستەکانی بە شاسانی رێز و پێزانین وەسف کرد. لەبەرانبەریشدا بەرێز کاک برایم سۆفی خۆشحالی زۆری خۆی بۆ ئەو بەسەر کردنەوەیەی بەرێز کاک بابەشێخ حسێنی بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات ی کور دستانی ئێران دەربڕی. لە درێژەی کۆبوونەوەکە لەسەر پتەو بوونی پێوەندیی نێوان سازمانی خەبات و حیزبی شیوعی پێداگری کرایەوە.هەردولایەن لە سەر کارو چالاکی بە مەبەستی پێوەندی و دۆستایەتی لە نێوان لایەنەکانی کوردستانی پێداگریان کرد.