رۆژی دووشەممە رێکەوتی 23ی گەلاوێژی 1396 بەرامبەر بە 14/8/2017 شاندێکی سازمانی خەبات
رۆژی دووشەممە رێکەوتی 23ی گەلاوێژی 1396 بەرامبەر بە 14/8/2017 شاندێکی سازمانی خەبات ی کوردستان سەردانی پێوەندییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد.
شاندی سازمانی خەبات پێکهاتوو لە بەرێز کامیل نورانی فەرد ئەندامی دەفتەری سیاسی و
بەرێزان شیلان محەممەدی و ئەوین فەرەجی ئەندامانی کومیتەی ناوەندی لە لایەن بەرێز عەلی حوسێن بەرپرسی پێوەندییەکانی پارتی دیموکراتى کوردستان و خاتوو چیمەن ئەندامی کارگیری پێوەندیی پێشوازییان لێکرا.
لەودیدارە دۆستانەیەدا وێرای پیرۆزبایی شاندی سازمانی خەبات بە بۆنەی 16ی ئاب ساڵیادی دامەرزاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و هەروەها دەست بەکاربوونی بەرێز عەلی حوسێن وەک بەرپرسی پێوەندییەکانی پارتی چەندین بابەت و باسی گرینگی رۆژ ئالوگۆری بیروڕای لەسەر کرا.
لەدرێژەی دانیشتنەکەدا دۆخی کورد بە گشتی و کورد لە کوردستانی ئێران و دۆخی هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان و باشووری کوردستان بە تایبەتی قسەی لەسەر کرا . بابەتێکی تر پرسی ریفراندۆم لە هەرێمی کوردستان بوو کە دوولایەن لەسەر گرینگی و چارەنووس ساز بوونی ئەو پرسە پێیان داگرتەوە.
لەکۆتایی دیدارەکەدا لەسەر بەردەوامی و پەرەدان بە پێوەندیی و دۆستایەتی لە مێژینەی نیوان سازمانی خەبات کوردستانی ئێران و پارتی دیموراتی کوردستان پێداگری کرایەوە.
|