رژیمی ئاخوندی حوکمی ئێعدامی بەندکراوێکی مەهابادی لە بەندیخانەی ورمێ جێبەجێ کرد.
رژیمی ئاخوندی حوکمی ئێعدامی بەندکراوێکی مەهابادی لە بەندیخانەی ورمێ جێبەجێ کرد.
بەپێی هەواڵەکان، بەرەبەیانی رۆژی سێ شەممە ٢٤ی گەلاوێژی 1396، هێزەکانی رژیمی ئێران لە گرتووخانەی ورمێ حوکمی ئێعدامی هاووڵاتییەکی مەهابادی بە ناوی ”خالید ئەمینی“ یان جێبەجی کرد.
ئەو هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی ”کوشتنی ئەنقەست“ دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.
شایانی گوتنە کە رێکەوتی 4ی گەلاوێژیش حوکمی ئێعدامی برایەکی دیکەی خالید لەسەر هەمان تاوان جێبەجێ کرابوو.