هیتەر نوئوت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رۆژی سێ شەممە 24ی گەلاوێژی 1396 لە کونفرانسێکی چاپەمەنیدا وتی: حکومەتی ترامپ هەروا پێبەندی بەرنگاربوونەوە
هیتەر نوئوت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رۆژی سێ شەممە 24ی گەلاوێژی 1396 لە کونفرانسێکی چاپەمەنیدا وتی: حکومەتی ترامپ هەروا پێبەندی بەرنگاربوونەوە لەگەڵ بەشێکی زۆر لەو هەرەشانەیە کە لەلایەن رژیمی ئێرانەوە دەکرێن. نەتەنیا هەرەشە دژ بە ناوچەکە بەڵکوو هەرەکانی دژ بە جیهان لەوانە پەرەپێدانی مووشەکی بالستیک.
ناوبراو هەروەها وتی: لێکۆلینەوەی گشتی لە سیاسەتی ئێران لە ئارادایە. بەڵام من ناومهەوێ پێشتر لەوەی کە ئەو لێکۆلینەوە ئەنجامەکەی دەبێتە چی قسە بکەم.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گوتی: ئێمە هەر لەو بروایەداین ئەوەی رژیمی ئێران دەیکا نانەوەی بشێویە و رێکەوتنی ناوکەیی بەشێوەی گشتی تێکڕای ئەو هەنگاوانەی لەبەرچاو نەگرتووە. ئێمە خەریکی وتووێژ لەگەڵ زۆرێک لە وەڵاتانین بۆ بەدواداچوونی ئەو بابەتە. من دەزانم کە وەڵاتەکانی دیکەیش لەو نیگەرانیەی ئێوە لەپێوەند بە هەڵسوکەوتی تێکدەرانەی رژیمی ئێران هاوبەشن.
ئێمە دەزانین کە ئەوان لە ناوچەکەدا چ کارێک دەکەن. ئێمە دەزانین کە ئەوان چ کارێک لەگەڵ هەندێ کەشتی هێزی دەریایی ئەمریکا دا دەکەن. مەبەستم ئەوەیە کە ئەوە تەنیا نمونەیەکە لەو شتانەی ئەوان ئەنجامی دەدەن.