پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

٣٧ ساڵ تێکۆشان له‌ پێناوی ئازادی

٣٧ ساڵ تێکۆشان له‌ پێناوی ئازادی

جەلال خۆشکەلام

به‌‌‌ر له‌‌‌ ٣٧ ساڵ له‌‌‌مه‌‌‌وبه‌‌‌ر،  سه‌‌‌رکرده‌‌‌ی بزووتنه‌‌‌وه‌‌‌ی رزگاریخوازی کوردستان و ڕێبه‌‌‌ری ژیر و زانای کوردمان (مامۆستا شێخ جه‌‌‌لال حسینی) دامه‌‌‌زراندنی سازمانی خه‌‌‌باتی کوردستانی ئێرانی له‌‌‌ ٢٧ی ئه‌‌‌گوستی ساڵی ١٩٨٠ دا راگه‌‌‌یاند. سازمانی خه‌‌‌بات هه‌‌‌رزوو  بوه‌‌‌ لانه‌‌‌ی شۆڕشگێڕان و نیشتمانپه‌‌‌روه‌‌‌رانی کورد و بوه‌‌‌ هه‌‌‌وێنی بوژانه‌‌‌وه‌‌‌ی فکری نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی و سه‌‌‌رمه‌‌‌شقی ڕێبه‌‌‌ریکردنی به‌‌‌شێکی زۆر له‌‌‌ جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری تازه‌‌‌ ڕاپه‌‌‌ڕیوی خه‌‌‌ڵکی کوردستان. سازمانی خه‌‌‌بات له‌‌‌گه‌‌‌ڵ هەبوونی له‌‌‌مپه‌‌‌ر و ڕێگریی خۆیی و غه‌‌‌یره‌‌‌ خۆیی بەڵام زوو گه‌‌‌شه‌‌‌ی کردو  جێگه‌‌‌و پێگه‌‌‌ی خۆی له‌‌‌ناو جه‌‌‌ماوه‌‌‌ردا کرده‌‌‌وه‌‌‌. سازمانی خه‌‌‌بات پاش دامه‌‌‌زرانی  درێژه‌‌‌ی به‌‌‌ کاروانی شۆڕش و تێکۆشانی هه‌‌‌مه‌‌‌لایه‌‌‌نه‌‌‌ی سیاسی و کۆمه‌‌‌ڵایه‌‌‌تی و کولتووری داو‌ و سه‌‌‌دان سه‌‌‌روه‌‌‌ریی بۆ گه‌‌‌لی کوردستان  و جوڵانه‌‌‌وه‌‌‌ رزگاریخوازە‌که‌‌‌ی تۆمارکردووه‌‌‌. مێژووی پڕ له‌‌‌سه‌‌‌رو‌ه‌‌‌ری سازمانی خه‌‌‌بات، پڕیه‌‌‌ له‌‌‌ داستانی ئازایی و بوێری و چاونه‌‌‌ترسی.

بێگومان تۆماری  ئه‌‌‌م دیرۆکه‌‌‌شی‌ به‌‌‌ خوێنی ئاڵ و گه‌‌‌شی هه‌‌‌زاران شه‌‌‌هید و رۆڵه‌‌‌ی قاره‌‌‌مان نه‌‌‌خشاوه‌‌‌ و له‌‌‌و پێناوه‌‌‌ش دا، نه‌‌‌وه‌‌‌کانی ئه‌‌‌م ڕێبازه‌‌‌ له‌‌‌ وه‌‌‌فاداری و درێژه‌‌‌دانی ڕێگای شه‌‌‌هیدان به‌‌‌رده‌‌‌وام ده‌‌‌بن. هیچ کاتێک گه‌‌‌لی کورد له‌‌‌ ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان ناتوانێ داستانی ئازایی و بوێری هێزی پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌ و زیندانیانی سیاسی سازمانی خه‌‌‌بات له‌‌‌ بیرکا، چونکه‌‌‌ ئه‌‌‌وان نموونه‌‌‌ی  که‌‌‌سانی وه‌‌‌فادار و دڵسۆزی گه‌‌‌له‌‌‌که‌‌‌مان بوون و به‌‌‌ وره‌‌‌ی به‌‌‌رز و شۆڕشگێڕانه‌‌‌یان دژی زوڵم و سته‌‌‌م وه‌‌‌ستانه‌‌‌وه‌‌‌. ئه‌‌‌وان بونه‌‌‌ وێردی سه‌‌‌رزمان و گه‌‌‌ل و نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ شانازیان پێوه‌‌‌ ده‌‌‌که‌‌‌ن. ڕێبه‌‌‌ر و دامه‌‌‌زرێنه‌‌‌ری سازمانی خه‌‌‌بات، مامۆستا سه‌‌‌یید جه‌‌‌لال حسینی یه‌‌‌کێکه‌‌‌ له‌‌‌ دیاریترین ڕێبه‌‌‌رانی ناو بزوتنه‌‌‌وه‌‌‌ی ڕزگاریخوازی کورد. بیر و هزری مامۆستا شێخ جه‌‌‌لال کوردانه‌‌‌ و شۆڕشگێڕانه‌‌‌بوون و تا دوا هه‌‌‌ناسه‌‌‌ی ژیانی بۆ ئازادی گه‌‌‌ل و نیشتمانی تێکۆشا. سازمانی خه‌‌‌بات له‌‌‌ رابردوو و لە ئێستادا نموونەی خەباتگێڕی و گیانفیدایی بووە و، بە جۆرەها دۆخی جیاوازدا تێپەڕیوەو لە سەرکەوتن و لە قەیران و قوربانیدان هاوشانی حزبە کوردستانیەکانی دیکه بووه‌‌‌، کە ئەمەش نەریتێکی واقعبینیه بۆ هەر حیزبێک یاخود رێکخراو و سازمانێک کە ئامانجی هەبێت و خەبات لە پێناو ئامانجەکانی بکات. ئێمه‌‌‌ له‌‌‌ درێژه‌‌‌دانی کاروانی خه‌‌‌بات بۆ گه‌‌‌یشتن به‌‌‌ ئازادی پێشه‌‌‌نگ و پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌ین.

بۆ لێک نزیکبوونه‌‌‌وه‌‌‌ی ده‌‌‌نگه‌‌‌ جیاوازه‌‌‌کانی ناو ماڵی کورد و هه‌‌‌وڵدان بۆ کار و خه‌‌‌باتی هاوبه‌‌‌ش له‌‌‌ نێوان هێزو لایه‌‌‌نه‌‌‌ شۆڕشگێڕه‌‌‌کاندا سه‌‌‌رمه‌‌‌شق ده‌‌‌بین و ڕێ له‌‌‌ ناکۆکی و دووبه‌‌‌ره‌‌‌کی ناو ماڵی کورد ده‌‌‌گرین. ئێمه‌‌‌ دڕکی چاوی که‌‌‌س نین، ته‌‌‌نها دوژمنی کورد نه‌‌‌بێ، هه‌‌‌رکه‌‌‌سیش ئێمه‌‌‌ وه‌‌‌ک دڕکی چاوی خۆی ده‌‌‌بینێ ئه‌‌‌وا ده‌‌‌بینه‌‌‌ موکێشی ده‌‌‌ستی. ئێمه‌‌‌ بۆ باوه‌‌‌ڕو به‌‌‌رخودان و کوردایه‌‌‌تی به‌‌‌ره‌‌‌و لوتکه هه‌‌‌نگاو ده‌‌‌نێین ‌، تا گه‌‌‌یشتن به‌‌‌ ئامانج هه‌‌‌دا ناده‌‌‌ین. ٣٧ ساڵه‌‌‌ خۆری هه‌‌‌ڵاتووی ده‌‌‌مکه‌‌‌لی ئازادین، هیوای گه‌‌‌ل و باوه‌‌‌ڕی به‌‌‌رزی پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌ین. بۆ پێشه‌‌‌وه‌‌‌ هه‌‌‌نگاو ده‌‌‌نێین و سه‌‌‌رده‌‌‌که‌‌‌وین. به‌‌‌خێر هاتی یادی پیرۆز. سڵاوی شۆڕشگێڕانه‌‌‌ ده‌‌‌نێرم بۆ ئازادیخوازان و پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌و ئه‌‌‌ندامه‌‌‌ دڵسۆزه‌‌‌کانی سازمانی خه‌‌‌بات. سه‌‌‌ری ڕێز و نه‌‌‌وازش بۆ بنه‌‌‌ماڵه‌‌‌ی سه‌‌‌ربه‌‌‌رزی شه‌‌‌هیدان داده‌‌‌نوێنم. ئه‌‌‌م یاده‌‌‌ له‌‌‌ هه‌‌‌موو لایه‌‌‌ک پیرۆز ده‌‌‌که‌‌‌م.


7 ساڵ و 3 مانگ و 5 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 36 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

٣٧ ساڵ تێکۆشان له‌ پێناوی ئازادی

٣٧ ساڵ تێکۆشان له‌ پێناوی ئازادی

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران