چەقلە سەما و خۆشیەکانی کاتی هێندێک لە لایەنگرانی پێکهاتنی رژیم لەگەڵ گرووپی 6 وەڵاتی رۆژئاوایی بە هۆی رێکەوتنی ناوکەیی، لە شەقامەکانی هێند شارەکانی ناوەندی ئێران زۆر بە زوویی دامرکایەوە. نرخی پووڵی دەرەوە لەگەڵ هێندێک دابەزین سەرلەنوێ گەڕایەوە شوێنی پێشووی و رۆژێک دواتر بازاری بورسی ئێران دابەزینی بە خۆیەوە بینی. دابەزینی خێرای بازاری بورس، بە هۆی تێنەگەیشتن لە ناوەرۆکی رێکەوتنەکە لە لایەن بازارییەکانی تاران بوو. ئەوان باشتر لە هەر لێکدەرەوەێکی تر دژکردەوەیان بە نیسبەت ئومێدە درۆینەکانی رژیم بۆ باش کردنی دۆخی ئابووری نیشان دا. هەواڵی پێوەندیدار بە خواستی سەرمایەدانان لە بەشی نەوت و گاز لە لایەن شیرکەتە گەورەکانی جیهان هەتا بوونی بە پراکتیک و کردەوە رێگەیێکی دوورمەودایە کە بە شارێگەی دامەزراویی سیاسی دا تێدەپەرێ. دامەزراویێک کە لە بەشی ئەندێشەی دەسەڵاتدارانی رژیم شوێنێکی نییە.
ئوباما بە بوونی زانیاریی لەسەر پووڵە دەستبەسەرداگیراوەکانی رژیم لە بانکەکانی ئورووپا و باقی وەڵاتان باسی لە ئازاد بوونی 150 میلیارد دۆلار لەسەرچاوەکانی پووڵی ئێران لە دوای رێکەوتنەکە کرد، لەکاتێکدا کە لێپرسراوانی وەزارەتی ئابووری ئێران لە دەستراگەیشتن بە 29 میلیارد دۆلار قسە دەکەن. بەشێک لە پووڵی دەستبەسەرداگیراوی ئێران لە وەڵاتانێکی وەک چین بە هۆی ئەو خاڵانەی وەک دڵنیایی بۆ بە ئەنجام گەیشتنی رێکەوتنەکە و وەک تاقی کردنەوەی رژیم داندراون بەو هۆیەوە ناکرێ بگوازرێنەوە بۆ ناو ئێران و لە لایێکی ترەوە بەشی سەرەکی ئەو پووڵە لە 2 بەشی یارمەتی بە ترۆریسم( رژیمی ئەسەد، حوسیەکانی یەمەن، چەکدارانی شیعەی عێراق، حیزبوڵلای لوبنان و ..) و لێدانی دراوی سوئیسی ( پێویستی بۆ بردنەسەروەی نەقدینەگی لە وەلات) خەرج دەکرێ. هەر بۆیەشە بازاریانی ئێران و بە تایبەت تاران لە لێدانی ئیعتبار بە بەشی بازار و پیشەسازیی وەڵات بێ هیوا بوونە.
لەدوای رێکەوتنی ماوەێک لەمەوبەر 2 بابەتی سەرەنجراکێش و جێگەی تێڕامان رووی داوە:
1ـ هەڕەشەی سەرلەنوێی هێرشی نیزامی لە لایەن بەرپرسانی بەرزی ئەمریکا
2ـ بەستێنی هاتنە ئارای باسی هێرشی نیزامی .
باسەکە لە کاتی ووتووێژەکان لە میدیاکانەوە لەزمان سیاسەتمەدارانی جیهان و لەدوای رێکەوتنی لۆزان و ژێنۆ لە لایەن ئۆباما و باقی بەرپرسانی ئەمریکایی و ئورووپایی لە میدیاکانەوە بڵاوکرایەوە. پێداگری ئەوان لەسەر دەوری مەنفی رژیم لە ناوچەکە و ئیرادەی جیهانی بۆ پێش گرتن لە گەیشتنی ئاخوندەکان بە چەکی ناوکەیی بەهەموو هێزەوە و کەڵک وەرگرتن لەهەموو بژاردەکان بوو. بەرچاوتر کردنی دەوری خەراپی رژیم لە پەیامی لێپرسراوانی رۆژئاوایی زەربەیێکی قورس لە پێگەی رژیم لە کۆمەڵگای جیهانی بوو. نیشان دانی وێنەیێک لە رژیم کە پاڵپشت و پشتیوانی ترۆریسم و مەترسیەک بۆ سەر کۆمەڵگای جیهانیە، رێک لەدوای رێکەوتنەنامەی ماوەێک لەومەوپێش ، لە لێکدانەوە و پێش بینیەکانی بەرپرسانی رژیم و بە تایبەتی دەوڵەتی رۆحانی نەبوو.
وەبەڵام هۆی هەڕەشەکان چی بوو؟ هەڕەشەکانی لێپرسراوانی وەلاتانی زلهێزی جیهان و یەک لەوان ئەمریکا لە پێوەند بە ئێران 2 راستیمان دەخاتە پێش چاو، یەکەم ئەوەی کە وەبیر رژیم بهێننەوە کە ئەگەر هەڵەیێک بکەی و لە بیری فریوکاری و شاراوەکاریی و بیانووگرتنی سەر لەنوێ بۆ هەڵاتن لە پشکنینەکان و بەرێوەبردنی دەقی رێکەوتننامەکە دابی وێرای ئەوەی کە تەحریمەکان سیستماتیک دەگەرێنەوە جێی خۆی زیاد لەوەش هێرشی نیزامی و وێران کردنی ژێربیناکانی دامەزراوەی ناوکەیی و نیزامی ئێران سەلەسەد دەبێ و دووهەم ئەوەی کە سەرلەنوێ رژیم ئاگادار بکەنەوە کە رێکەوتنی ماوەێک لەومەپێش بەمانای پشتیوانی بێ ئەملاوئەو لای رۆژئاوا و هێنانی ئێران بۆ ناو هاوپەیمانەتی جیهانی نییە و کەسێک کە هەڕەشەی هێرشی چەکداری لێدەکرێ بێ گومان ناتوانێ دۆست و هاوبەشێکی شیاو بێ بۆ رۆژئاواییەکان. هاوبەشی لەگەڵ عەرەبستان و بابەتی ئەمنیەتی ئیسرائیل هەروا سیاسەتی هەمیشەیی ئەمریکا لەناوچەکەیە و هەرەشەکانی رژیمی ئێران بۆسەر ئەو دوو وەڵاتە دەگاتە ئەو رێگەیەی کە لەکاتی شکاندنی رێکەوتنەکە چاوەروان دەکرێ.
چاوپێکەوتنی خالید مەشعەل ئەندامی باڵای حەماس لە عەرەبستان دەریدەخات کە ئومێدی زۆریان بە پووڵەکانی ئێران نەماوە و سرکەی حازری عەرەبستانیان لە حەڵوای قەرزی ئێران پێ باشترە. حەماس بە باشی دەزانێ کە لەبەرانبەر هەڕەشەکانی عەرەبستان و ئیسرائیل ئەوە شازادە دەست بلاوەکانی عەرەبستانن کە دەتوانن پشتیوانی باشتر بن لە رژیمی دەستەوئەژنۆ ماوی ئاخوندی. هەر ئەوەشە کە بەحرەین باڵوێزی ئێران بانگهێشت دەکات و خۆی بۆ رژیم رادەوەشێنێ. ئاکامەکانی رێکەوتننامەی ماوەێک لەمەوبەر یەک لەدوای یەک خۆیان نیشان دەدەن ولەداهاتووش دا خاڵەکانی ئەو رێکەوتنە ئاشکرا دەبن. باسی دورودرێژی بە رەسمی ناسینی ئیسرائیل لە لایەن رژیمی ئێران لەنێو باسەکانی ووتووێژەکانی ژێنۆ و پێداگری دووبارەی ئەو بابەتە لە سەفەری وەزیری ئابووری ئاڵمان بۆ تاران بێ پێشوونە بووە. رژیم لە هەڵوێستی لاوازیی دایە و ئەوان بۆ سەپاندنی خواستەکانی خۆیان و یەک لەوان پشکنینی دامەزراوەکانی نیزامی بۆ دڵنیابوون لە بێ هێز کردنی رژیمی ئێران لەرووبەرووبوونەوە لەگەڵ ئیسرائیل و بۆ بڕینەوەی دەستی رژیم لە وەڵاتانی ناوچەکە دەست بەکار بوونە.
قەدەغە بوونی دروست کردن و کڕینی مووشەکی بە پێکانی زیاتر لە 300 کیلۆمەتر، کارتۆنی کردنی چەرخەی سووتەمەنی ناوکەیی، زانیاریی وەرگرتن لە ناوەندە نیزامیەکان و ناچار کردنی رژیم بە گۆڕینی سیاسەتی ناوخۆیی و دەرەکی خۆیان لەو پرۆسە دیاریکراوەدا دەستی رژیم بۆ درێژەدان بە سیاسەتی هێرشبەرانە و هەڕەشەئامێز بۆ سەر دراوسیەکانی لەناوچەکە دا کورت دەکاتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا رۆژئاوا لەو رێکەوتنە حیسابی پووشێکیش بۆ هێڵە سوورەکانی وەلی فەقیه ناکات و ئەوە خۆی زیاتر لەرابردوو بارودۆخی خامنەیی لە ناوخۆ و لەناوچەکە دا لاواز و سست دەکات و وێنەیێکی نوێ لەو لە لای لایەنگرانی، وەکوو رێبەریێکی ناکارامە و لاواز و سەرنەوی لەبەرانبەر زۆرداری رۆژئاوا پیشان دەدات.
فرجام
هۆگر
هلهلەهای شادمانی زودگذر اندک Ø·رفداران تسامح رژیم با گروه 6 کشور غربی بخاØ·ر توافق هسته ای ، در خیابانهای برخی از شهرهای مرکزی ایران خیلی زود فروکش کرد . نرخ ارز با اندکی افت مجددا به جای خود بازگشت و یک روز بعد بازار بورس تهران افت کرد . افت شدید بازار بورس ناشی از فهم صحیح متن توافق توسØ· بازاریان تهران بود . آنان بهتر از هر تحلیل گر دیگری به امیدهای واهی رژیم در بهبود وضعیت اقتصادی واکنش نشان دادند . خبرهایی مبنی بر میل به سرمایه گذاری در حوزه نفت و گاز از سوی شرکت های بزرگ جهان تا عملی شدنشان راهیست دراز که از شاهراه ثبات سیاسی می گذرد . ثباتی که در حوزه فکری اقتدار گرایان رژیم جایگاهی ندارد .
اوباما با اØ·لاع از مبالغ بلوکه شده رژیم در بانک های اروپا و دیگر کشورها از آزاد شدن مبلغ 150میلیارد دلار از منابع پولی ایران بعد از توافق سخن گفت ، در حالی که مقامات وزارت اقتصاد ایران از دسترسی به 25 میلیارد آن سخن می گویند . بخشی از ارز بلوکه شده ایران در کشورهای دیگر منجمله چین بدلیل بند اØ·مینان یافتن کشورهای 5+1 از تست های راستی آزمایی توافق و بازرسی های آتی و همچنین بازگشت پذیر بودن تحریم ها ، قابل انتقال به داخل ایران نیست و از سویی هم بخش اعظم مبلغ یاد شده در 2 بخش کمک به تروریسم (رژیم اسد ، حوپی های یمن ، شبه نظامیان شیعه عراقی ، حزب الله لبنان و ... ) و چاپ اسکناس در سویس (نیاز به افزیش نقدینگی در کشور) هزینه می شود . از اینروست که بازاریان کشور و بخصوص تهران از تزریق اعتبار به بخش بازار و صنعت کشور نا امید شده اند .
بعد از توافق اخیر دو موضوع جالب و قابل تامل بوقوع پیوست 1. تهدید مجدد حمله نظامی از سوی مقامات ارشد آمریکا و 2 . پیش زمینه ایراد مبحث حمله نظامی . بحث بجایی که در حین گفتگوها در رسانه ها از زبان سیاستمداران جهانی و بعد از توافق لوزان و ژنو از سوی اوباما و دیگر مقامات آمریکایی و اروپایی در رسانه ها منعکس شد تاکید آنان بر نقش منفی رژیم در منØ·قه و عزم جهانی در جلوگیری از دستیابی آخوندها به بمب اتمی با تمام توان و استفاده از همه گزینه ها بود . برجسته تر شدن نقش منفی رژیم در پیام مقامات غربی ضربه سنگینی به جایگاه رژیم در جامعه جهانی زد . ارائه تصویری از رژیم که پشتیبان تروریسم و خØ·ری برای جامعه جهانی است درست بعد از توافق اخیر در مخیله و پیشبینی های سران رژیم و بخصوص دولت روحانی نمی گنجید .
و اما دلیل تهدید های اخیر چیست ؟ مقامات کشورهای قدرتمند جهانی و منجمله آمریکا به ایران 2 واقعیت را گوشزد کردند اول اینکه به رژیم یادآوری کنند که اگر دست از پا خØ·ا کنند و در فکر فریبکاری مجدد ، پنهان کاری و بهانه جویی برای فرار از بازدیدها و اجرای متن توافق برآیند ضمن اینکه تحریم ها اتوماتیک بازخواهند گشت مضاف بر آن حمله نظامی و تخریب زیرساخت های هسته ای و نظامی ایران حتمی خواهد بود و دوم اینکه بازهم متذکر شوند که توافق اخیر بمنزله یارگیری جدید غرب در منØ·قه نیست و کسی که تهدید به حمله می شود قØ·عا نمی تواند دوست و شریک مناسبی برای غربی ها باشد . شراکت با عربستان و مقوله امنیت اسرائیل همچنان پای ثابت سیاست آمریکا در منØ·قه است و تهدیدهای رژیم علیه این دو کشور به همان راهی می رود که از پیمان شکنی در توافق انتظارش می رود .
دیدار خالد مشعل عضو ارشد حماس از عربستان نشان می دهد که امید زیادی به پول های ایران ندارند و سرکه فرمانبرداری از سعودی ها را به حلوای نسیه آخوندها ترجیح داده اند . حماس می داند که در مقابل تهدید داعش و اسرائیل این شاهزاده های ولخرج عربستان هستند که می توانند حامی بسیار بهتری از رژیم وامانده آخوندها باشند . اینست که بحرین سفیر ایران را فرا میخواند و برای رژیم شاخ و شانه می کشد . تبعات توافق ذلت بار اخیر یکی پس از دیگری بوقوع خواهند پیوست و درآینده بندهای توافق ذلت بار افشا خواهد شد . بحث مفصل برسمیت شناختن اسرائیل از سوی رژیم در جریان مذاکرات ژنو و تاکید دوباره آن در سفر وزیر اقتصاد آلمان به تهران بی سابقه است . رژیم در موضع ضعف قرار گرفته و آنان برای تحمیل خواسته های خود منجمله بازدید از مراکز نظامی بمنظور حصول اØ·مینان از ناتوان کردن رژیم در مواجهه با اسرائیل و الزام به عقب نشینی از کشورهای منØ·قه دست بکار شده اند . ممنوعیت ساخت و خرید موشکهایی با برد بیش از 300کیلومتر ، کارتونی کردن چرخه سوخت هسته ای ، اØ·لاع یابی از مراکز تسلیحاتی و وادار کردن رژیم به تغییر سیاستهای داخلی و خارجی خود در فرایند تعیین شده دست رژیم را برای ادامه سیاستهای تهاجمی و تهدیدات مستمرش علیه همسایگان منØ·قه ای کوتاه خواهد کرد . ضمن اینکه غرب در این توافق حساب پشیزی برای خØ·وØ· قرمز ولی فقیه نکرد و این خود بیش از گذشته موقعیت خامنه ای را در داخل و در منØ·قه متزلزل و تصویر جدیدی از وی نزد Ø·رفدرانش که بمپابه رهبری ناکارآمد ،ضعیف و مØ·یع زور غربی ها نشان خواهد داد .