وەزارەتی دەرەوەی تورکیە ئیدیعای رژێمی ئێرانی لەبارەی سەردانی رەجەب تەیب ئوردوغان بۆ ئێرانی رەد کردەوە.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیە ئیدیعای رژێمی ئێرانی لەبارەی سەردانی رەجەب تەیب ئوردوغان بۆ ئێرانی رەد کردەوە.
مەولوود چاوش ئوغڵو لە وتووێژێکدا لەگەڵ کاناڵی تی ئار تی رایگەیاند هیچ بریارێک لەپێوەند بە سەردانی رەجەب تەیب ئوردوغان بۆ ئێران نەدراوە.
رۆژی سێ شەممە 24ی گەلاوێژی 96ئیبراهیم رەحیم پوور جێگری بەشی ئاسیا و ئوقیانووسیەی وەزارەتی دەرەوەی رژیم لە دوای دیدار لەگەڵ جێگری وەزارەتی دەرەوەی تورکیە لە ئانکارا، ئیدیعای ئەوەی کردبوو کە سەرۆک کۆماری ئەو وەڵاتە بەو زوانە سەردانی ئێران دەکا.