هێزە سەرکوتگەرەکان لە شاری ئیلام خوێندکارێک بە تۆمەتی کار سیاسی دەستبەسەر دەکەن.
هێزە سەرکوتگەرەکان لە شاری ئیلام خوێندکارێک بە تۆمەتی کار سیاسی دەستبەسەر دەکەن.
بەپێی هەواڵی ناوەندی دیموکراسی و مافی مرۆڤی کوردستان، رۆژی چوارشەممە 25ی گەلاوێژی ساڵی 1396، خوێندکارێکی زانستگای باختەر لە ئیلام بە ناوی سوهەیل محەمەدپوور لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
سوهەیل محەمەدپوور لە هاوکارانی بلاوکراوەی خوێندکاری لە پارێزگای ئیلام کە بە هۆی چاپی بابەتێکی رەخنەئامێز لە پێوەند بە دەستێوەردانی هێزە سەرکوتگەرەکانیبەسیج لە کاروباری فەرهەنگی دەسبەسەر کراوە.