رۆژی پێنج شەممە 26ی گەلاوێژی 1396، شاندێکی سازمان بە مەبەستی پیرۆزبایی بەبۆنەی 71مین ساڵڕۆژی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی
رۆژی پێنج شەممە 26ی گەلاوێژی 1396، شاندێکی سازمان بە مەبەستی پیرۆزبایی بەبۆنەی 71مین ساڵڕۆژی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی ئەم پارتەیان لە هەولێر کرد و لەلایەن مامۆستا فارس بەرپرسی پێوەندیەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیەوە پێشوازیان لێکرا . شاندی سازمان پەیامی پیرۆزبایی سازمانیان دایە دەست بەرپرسانی پێوەندی دار، پاشان چاویان بە کاکە مین نەجاڕ بەرپرسی ئەنجومەنی ناوبراو کەوت .
شاندی سازمان پێکهاتبوون لە ئەندامانی دەفتەری سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی کە بریتی بوون لە: رێبوار حوسەینی ئەندامی دەفتەری سیاسی، شیلان محەممەدی و شۆرشی حاجی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی سازمانی خەبات.