لە گرتووخانەی رەجایی شاری کەرج 20 رۆژە 17 بەندیی سیاسی مانیان لەخواردن گرتووە.
لە گرتووخانەی رەجایی شاری کەرج 20 رۆژە 17 بەندیی سیاسی مانیان لەخواردن گرتووە.
بەپێی هەواڵ، ئەو 17 بەندکراوە بە ناڕەزایەتی بە گواستنەوەیان بۆ بەندی تەواو ئەمنیەتی،لە گرتووخانەی ڕەجایی شاری کەرەج، 20 رۆژە دەستیان داوەتە مانگرتن. ناوی 12کەس لەو بەندکراوانەی مانیان لە خواردن گرتووە بریتین لە: سەعید شێرزاد، زانیار و لوقمان مورادی، هووشەنگ ڕەزایی، ئەبولقاسم فوولادوەند، سەعید ماسووری، موحەمەد بەنازادە ئەمیرخزری، ئەمیر قازیان، خالید عەردانی، شاهین زەوقی تەبار، جەعفەر ئیقدامی، مەجید ئەسەدی و پەیام شەکیبا ڕاگەیەندراوە.