لە دوای سزای نوێی ئامریکا دژ بە رژیمى ئێران ناکۆکی نێوان ئەم دو ولاتە لە سەر رێکەوتنی ناوکەیی زورتر بووە.
لەم رۆژانەی دواییدا شاهیدی لێدوانی توند لە نێوان ئامرێکا و روحانی لەسەر رێکەوتنی ناوکەیی بووین.
تەلەویزیونی العربیە ٢٧گەلاۆێژی 1396 رایگەیاند ناکۆکی نێوان ئامریکا و رژیم ئێران لە سەر رێکەوتنی ناوکەیی و سزا نوێ کانی ئامریکا لە پەرەسەندن دایە.
لە ئاخرین هەڵوێستدا نیکی هێلی نوێنەری ئامریکا لە رێکخراوەی نەتەوەکان لەوتەی سەرانی رژیم کە گوتبوویان: ئەگەر سزا نوێ لە دژیان بسەپێندرێ لە رێکەوتنی ناوکەییدەکشێنەوە، رەخنەی گرت و ووتی دەبوو
رژیمی ئێران بەرپرسایەتی هاویشتنی موشک، پشتیوانی لە تروریسم و پێشێلکاری مافی مروڤ و پێشێل کردنی بریارنامە شۆرای ئەمنیەت قەبولی کردایە .
ئەم بەرپرسەی ئامریکا لە درێژەدا ئاماژەی بەوە کرد ناتوانین ئیزن بە رژیمی ئێران بدەین کە بە رێکەوتنی ناوکەیی جیهان بەدیل بگرێت.
هەروەها تاکیدی لەوە کردەوە کە سزا نوێکان دژ بە ئەم رژیمە هیچ پێوەندیەکی بە رێکەوتنی ناوکەییەوە نیە .
وتەکانی هێلی لە ولامدانەوە بە روخانی بووکە وتی لە کاتێکدا واشینگتۆن دژ بە رژیمەکەی سزا بسەپێنێ لە ریکەوتنی ناوکەیی دەکشێتەوە.
روحانی لە کوبونەوەیەکی پارلمانیدا وتبووی ،ئامریکا و دەولەتی ترامپ ، هاوبەش باش و لایەنگری وتووێژی جێ متمانە نین.
بە دەسپێکی پێداچوونەوەی ئاژانسی نێو نەتەویی لەپێوەند بە رێژەی پێبەندی رژیم ئێران بە رێکەوتنە ناوکەیی، ناکۆکێ نێوان رژیم ئێران و ئامریکا چوەتە قوناغی نوێوە. واشنگتۆن پێی وایە نەدەبوو ئەم رێکەوتنامە پێشنیار بکرێ چوونکە لەبەر دەم شکستدایە.