بەپێی هەواڵی گەیشتوو، رۆژی شەممە 28ی گەلاوێژی 1396، ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەبات و
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، رۆژی شەممە 28ی گەلاوێژی 1396، ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەبات و بەرپرسانی سازمان لە گردبوونەوەیک کە بەبۆنەی فتوای ئاخوند خومەینی رێبەری رژێمی ئێران لە 28ی گەلاوێژی 1358، لە پێش سەفارەتی رژێمی ئێران رێکخرابوو، بەشداری بەرچاویان کرد.
سەرەتا لەلایەن ئیبراهیم کۆنەپۆشی یەکێک لە رێکخرانەوە بەخێرهاتنی بەشداران کراو لە دوای هەندێ دروشم دژ بە رژیمی خومەینی، پەیامی کۆمیتەی هاوکاری هێزە سیاسیەکان لەلایەن فەردین سەڵەواتی خوێندرایەوە، پاشان پەیامی کۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەبات لەلایەن خاتوو شنۆ شەریعەتپەناوە ئەندامی پێوەندی کۆمیتەی نۆروێژی سازمانەوە پێشکەش کرا کە لە پەیامی کۆمیتەدا وێرای ئیشارە بەو تاوانانەی لە دوای فتواکەی خومەینی جەلاد لە 28ی گەلاوێژ لە کوردستان ئەنجام درا، داوا لە هێز و لایەنە سیاسیەکان کرا پێکەوە هەوڵ بدەن حەرەکەت و جووڵانەوەیەک وەرێ بخەن بۆ ئەوەی تاوانەکانی 28ی گەلاوێژ و دوای ئەویش بە وەلاتان و ناوەندەکانی پارێزەری مافی مرۆڤ باشتر بناسێنن بۆ ئەوەی فەرماندەران و بەشدارانی ئەو تاوانانە کە دژ بە خەڵکی بێتاوانی کوردستان ئەنجام دراون بە سزای جینایەت و تاوانەکانیان بگەن.