پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 3ی سەرماوەزی 1394

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 3ی سەرماوەزی 1394

لە سێدارەدانی دوو زیندانی کورد لە زیندانی تەورێز
دوو زیندانی کوردی خەڵکی ورمێ لە زیندانی تەورێز لە سێدارە دران. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، سەر لە بەیانی رۆژی دووشەممە 2ی سەرماوەزی 1394، دوو زیندانی خەڵکی شاری ورمێ بە ناوەکانی جافر ئەحمەدی و رەزا وەهابزادە لە زیندانی تەوریچز لە سێدارە دران. بە پێی ئەم راپۆرتە، لە رۆژی پێنجشەممە 21ی خەزەڵوەریش، چوار زیندانیتر بە ناوەکانی، محەمەد عەلی زەمانی، جافر عەزیزی، محەمەد پەناهوەند و ژنێکی زیندانی بە ناوی هاجەر سەفەری لە زیندانی ناوەندی تەورێز لە سێدارە دران. جێگەی باسە کە تا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیاریێک لەمەر لە سێدارەدانی ئەو دوو زیندانییە لە راگەیاندنەکانی رژێمی ئاخوندییەوە بڵاو نەکراوەتەوە.

بەرێوەچوونی چەندین کۆبوونەوەی نارەزایەتی لە شارەکانی سنە و کرماشان
چەندین کۆبوونەوەی نارەزایەتی لە شارەکانیسنە و کرماشان لە رۆژی دووشەممە 2ی سەرماوەز بەرێوە چوو. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، سەر لە بەیانی رۆژی دووشەممە 2ی سەرماوەز، کۆمەڵێک لە فەرهەنگییانی شاری سنە لە نارەزایەتی بە پێرانەگەیشتنی دەرمانی لە لایەن دەرمانگای فەرهەنگییان و وەرگرتنی برە پارەێکی زۆر لێیان لە بەردەم بینای ئەم دەرمانگایە کۆبوونەوەێکی نارەزایەتییان وەرێخست. هەروەها هەر لە رۆژی دووشەممە 3ی سەرماوەز، کۆمەڵێک لە کارمەندانی شارەداری سنە لە نارەزایەتی بە پێنەدانی حەقدەستی مانگی خەزەڵوەر لە بەرانبەر بینای شارەداری لە شەقامی ئیمام کۆبوونەوە و خوازیاری چارەسەر کردنی کێشەکانیان بوون. بە پێی ئەم راپۆرتە، لە شاری کرماشان دوو کۆبوونەوەی نارەزایەتی لە لایەن کارمەندانی دەرمانگای شەو و رۆژی بووعەلی و هەروەها کرێکارانی دەرکراو لە کار لە بەردەم بینای پارێزگای کرماشان بەرێوە چوو.

سه‌‌‌ره‌‌‌ڕای مه‌‌‌ترسییه‌‌‌کانی بۆ سه‌‌‌ر ژینگه‌‌‌ به‌‌‌نداوی داریان ئاوی تێده‌‌‌کرێت 
به‌‌‌نداوی داریان له‌‌‌ شاری پاوه‌‌‌ که‌‌‌ پرۆسه‌‌‌ی دروست کردنی له‌‌‌ ساڵی 1388 ده‌‌‌ستیپێکردووه‌‌‌، سه‌‌‌رله‌‌‌به‌‌‌یانی ڕۆژی ڕابردوو (دووشه‌‌‌ممه‌‌‌/ 2ی سه‌‌‌رماوه‌‌‌ز) سه‌‌‌ره‌‌‌ڕای هه‌‌‌موو مه‌‌‌ترسییه‌‌‌کانی بۆ سه‌‌‌ر ژینگه‌‌‌ و نیگه‌‌‌رانی خه‌‌‌ڵک و ژینگه‌‌‌پارێزان به‌‌‌ به‌‌‌شداری پێشنوێژی هه‌‌‌ینی پاوه‌‌‌، فه‌‌‌رمانداری ئه‌‌‌م شاره‌‌‌ و ژماره‌‌‌یه‌‌‌ک له‌‌‌ به‌‌‌رپرسانی شار و پارێزگا ئاوی تێکرا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ئاوگیری به‌‌‌نداوه‌‌‌که‌‌‌ به‌‌‌ بێ ئاگاداری خه‌‌‌ڵک و به‌‌‌ بێ ئاماده‌‌‌بوونی ماڵپه‌‌‌ڕه‌‌‌کان له‌‌‌و شوێنه‌‌‌، ده‌‌‌ستیپێکرد. هه‌‌‌مووی ئه‌‌‌و که‌‌‌سانه‌‌‌ که‌‌‌ بۆ بینینی ده‌‌‌ستپێکردنی ئاوگیری به‌‌‌نداوی داریان هاتبوونه‌‌‌ ئه‌‌‌م شوێنه‌‌‌، وێنه‌‌‌کی سه‌‌‌رسووڕهێنه‌‌‌ر له‌‌‌ وشکبوونی ڕووباری سیروانیان به‌‌‌ چاوی خۆیان بینی. ئه‌‌‌مه‌‌‌ش له‌‌‌ حاڵێکدایه‌‌‌ زۆربه‌‌‌ی خه‌‌‌ڵک و ژینگه‌‌‌پارێزان و کارناسان ناڕه‌‌‌زاییان به‌‌‌ دروست کردنی به‌‌‌نداوه‌‌‌که‌‌‌ ده‌‌‌ربڕی و باسیان له‌‌‌ مه‌‌‌ترسییه‌‌‌کانی بۆ سه‌‌‌ر ژینگه‌‌‌ی ناوچه‌‌‌که‌‌‌ کردبوو. له‌‌‌ چه‌‌‌ند ساڵی ڕابردوو له‌‌‌ لایه‌‌‌ن ژماره‌‌‌یه‌‌‌ک له‌‌‌ چالاکانی ژینگه‌‌‌، گردبوونه‌‌‌وه‌‌‌ و به‌‌‌رنامه‌‌‌ڕێژییه‌‌‌کی زۆر بۆ ڕزگارکردنی بڵ و ڕێگرتن له‌‌‌ دروست بوونی به‌‌‌نداوه‌‌‌که‌‌‌ که‌‌‌ هیچیان سوودی نه‌‌‌بوو، ئه‌‌‌نجام دراوه‌‌‌. جێگە ی باسە کە، به‌‌‌نداوی داریان به‌‌‌نداوێکی خاکی له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕووباری سیروانه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌ نێزیکی شاری پاوه‌‌‌ و گوندی داریان دایه‌‌‌‌. تاجی به‌‌‌نداوی داریان له‌‌‌ نێزیکی گوندی داریان و هه‌‌‌جیج له‌‌‌ پارێزگای کرماشان دایه‌‌‌ و زیاتر له‌‌‌ 2 له‌‌‌سه‌‌‌ر‌ سێ خه‌‌‌زێنه‌‌‌ی ئه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ پارێزگای کوردستان داده‌‌‌نرێت. هه‌‌‌روه‌‌‌ها کانی بڵ خوارتر له‌‌‌ گوندی هه‌‌‌جیج و له‌‌‌ پشتی به‌‌‌نداوی داریان دایه‌‌‌.

دۆزینه‌‌‌وه‌‌‌ی ئاسه‌‌‌واری چاخی به‌‌‌ردین له‌‌‌ ئیلام 
لێکۆڵینه‌‌‌وه‌‌‌کانی که‌‌‌ونینه‌‌‌ناسی ئه‌‌‌مدواییانه‌‌‌ بووه‌‌‌هۆی دۆزینه‌‌‌وه‌‌‌ی ژماره‌‌‌یه‌‌‌ک زۆر له‌‌‌ ئاسه‌‌‌واری سه‌‌‌رده‌‌‌می چاخی به‌‌‌ردینی کۆن، ناوه‌‌‌ڕاست‌، نوێی و سه‌‌‌رووی چاخی به‌‌‌ردین له‌‌‌ ناوچه‌‌‌ی هه‌‌‌لیلان له‌‌‌ هاوێری ڕووباری سه‌‌‌میره هه‌‌‌ڵکه‌‌‌وتوو‌ له‌‌‌ باکووری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی ئیلام.  بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، داوود داودی، سه‌‌‌رپه‌‌‌ڕه‌‌‌شتی ده‌‌‌سته‌‌‌ی ئاسه‌‌‌وارناسی و هه‌‌‌ڵکۆڵین له‌‌‌ ناوچه‌‌‌ی ‌هه‌‌‌لیلان ڕۆژی یه‌‌‌کشه‌‌‌ممه‌‌‌/1ی سه‌‌‌رماوه‌‌‌ز به‌‌‌ ڕاگه‌‌‌یاندنی ئه‌‌‌م هه‌‌‌واڵه‌‌‌ وتی: گرینگترین ئامانجی ئه‌‌‌م لێکۆڵینه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌ دۆزینه‌‌‌وه‌‌‌ی ئاسه‌‌‌واره‌‌‌کانی چاخی به‌‌‌ردینی هاوپێوه‌‌‌ند به‌‌‌ تایبه‌‌‌تمه‌‌‌ندییه‌‌‌کانی تۆپۆگرافی هه‌‌‌ر ناوچه‌‌‌یه‌‌‌ک و خه‌‌‌سارناسی شوێنه‌‌‌که‌‌‌یه‌‌‌. ناوبراو زیادی کرد: له‌‌‌ ڕاستیدا ئه‌‌‌م هه‌‌‌ڵکۆڵینانه‌‌‌ پێداچوونه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌که‌‌‌ له‌‌‌سه‌‌‌ر لێکۆڵینه‌‌‌وه‌‌‌ ئه‌‌‌نجام دراوه‌‌‌کانی گرووپی دانمارکی که‌‌‌ به‌‌‌ سه‌‌‌رپه‌‌‌ڕه‌‌‌شتی "پدر موتنسن" له‌‌‌ دوو ده‌‌‌یه‌‌‌ی کۆتایی پێش له‌‌‌ شۆڕشی خەڵکی ئێران له‌‌‌ ناوچه‌‌‌که‌‌‌ چالاکیان کردبوو. جێگەی باسە کە، لێکۆڵینه‌‌‌وه‌‌‌کانی که‌‌‌ونینه‌‌‌ناسانی گرووپی دانمارکی بۆته‌‌‌هۆی دۆزینه‌‌‌وه‌‌‌ و ناساندنی 24 ئاسه‌‌‌واری چاخی به‌‌‌ردین له‌‌‌م ناوچه‌‌‌یه‌‌‌ و ئه‌‌‌م گرووپه‌‌‌ له‌‌‌ ئه‌‌‌شکه‌‌‌وته‌‌‌کانی "مرگرگه‌‌‌لان" و "مر ڕووس" ده‌‌‌ستیان دابوویه‌‌‌ ‌هه‌‌‌ڵکۆڵین.

بریندار بوونی قاسم سۆلیمانی لە شاری حەلەب
شەبەکەی ئەلعەرەبیە بڵاوی کردەوە کە قاسم سۆلیمانی فەرماندەی سوپای تیرۆریستی قۆدس لە شاری حەلەبی سووریەدا لەگەڵ دوو لە هاورێکانی بە سەختی بریندار بووە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، قاسم سولیمانی 12 رۆژ لەمەوبەر لەگەڵ دوو سەرکردەیتری سوپای تیرۆریستی قۆدس لە تێکهەڵچوونێک لە نزیک شاری حەلەب و بە هۆی تەقینەوەی مووشەکێکی دژە دەرع بە ناوی تاو بە سەختی بریندار بووە. بە پێی ئەم راپۆرتە، سولیمانی دوای پێراگەیشتنی سەرەتایی بۆ تاران گواستراوەتەوە و لە یەکێک لە بیمارستانەکانی تاران لە ژێر چاودێری پزشکیدایە. جێگەی باسە کە جاش ئێرنێست، وتەبێژی کۆشکی سپی لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەری ئەلعەرەبیە رایگەیاندووە کە، ئێمە ئەو هەواڵانەی کە باس لە بریندار بوونی قاسم سلیمانی دەکات پێمان گەیشتووە بەڵام تا ئێستا ناتوانین پشتراستیان بکەینەوە. هەروەها لە م راپۆرتەدا هاتووە کە رژێمی ئاخوندی بە هۆی ئەوەیکە بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە دەبێتە هۆی بێ هیوایی لە نێو هێزەکانی لە سووریەدا خۆی لە راگەیاندن یان پشتراستکردنەوەی ئەم هەواڵە پاراستووە.

تورکیە فرۆکەێکی جەنگی رووسیەی خستە خوارەوە
سه‌‌‌رۆکایه‌‌‌تی ئه‌‌‌رکانی گشتیی سوپای تورکیە رایگه‌‌‌یاند  فڕۆکه‌‌‌یه‌‌‌کی جه‌‌‌نگیی رووسیمان له‌‌‌ جۆری سوخۆی24  دوای به‌‌‌زاندنی سنووری ئاسمانی تورکیە خستە خواره‌‌‌وه"‌.  بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، له‌‌‌ راگه‌‌‌یەندراوێکدا سه‌‌‌رۆکایه‌‌‌تیی ئه‌‌‌رکانی گشتیی سوپای تورکیە رایگەیاند‌، (کاژێر 10:20 خوله‌‌‌ک به‌‌‌کاتی هه‌‌‌رێمی کوردستان)، فڕۆکه‌‌‌یه‌‌‌کی جه‌‌‌نگیی رووسی له‌‌‌ جۆری سوخۆی 24 سنووری ئاسمانی تورکیای له‌‌‌ ناوچه‌‌‌ی هاتای باشووری رۆژهه‌‌‌ڵاتی تورکیە به‌‌‌زاندووە. بەپێی راگەیێندراوەکە، لەماوه‌‌‌ی 5 خوله‌‌‌کدا 10 جار هۆشداریی دوورکه‌‌‌وتنه‌‌‌وه بە فڕۆکەکە دراوە، بەڵام نەگەڕاوەتەوە، بەو هۆیەوە له‌‌‌لایه‌‌‌ن هێزه‌‌‌ به‌‌‌رگرییه‌‌‌ ئاسمانییه‌‌‌کانی سوپا خراوەتە‌ خواره‌‌‌وه‌‌‌.  سوپای تورکیا روونیکردووەتەوە، کاژێر 10:24 خوله‌‌‌ک فڕۆکه‌‌‌ جه‌‌‌نگییه‌‌‌کانیان کە له‌‌‌ جۆری ئێف 16 بوونە رووبه‌‌‌ڕووی فڕۆکە رووسییەکە بوونه‌‌‌تەوە و تێکیان شکاندووە.

کۆمەڵێک لاوی ئێرانی و کورد دەمی خۆیان دووریەوە
کۆمەڵێک کۆچبەری نایاسایی کە سنووری یۆنان-مەقدۆنیایان بەڕوودا داخراوە و گیریان خواردووە، هەڕەشەی مانگرتن لە خواردن دەکەن و ژمارەیەک لە کۆچبەرەکان بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرانبەر بە رێگرییەکان، دەمی خۆیان دووریوەتەوە. بە پیچی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، قەیرانی کۆچبەری نایاسایی، لەسەر سنووری یۆنان مەقدۆنیا بەردەوامە و، ژمارەیەک کۆچبەری ئێرانی و هاونیشتیمانی کوردستان کە رێگە بە پەڕینەوەیان نادرێت، لەسەر سنووری یۆنان دەمی خۆیان دووریوە و هەڕەشەی مانگرتن لە خواردن دەکەن. مانگرتنی ئەو کۆچبەرانە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە مەقدۆنیا و وڵاتانی ئەوروپا رێگە بە تێپەڕبوونی ئەو کۆچبەرە نایاساییانە نادەن، کە خاوەنی رەگەزنامەی ئێرانین. بەپێی ئامارەکان، دوای تەقینەوەکەی پاریس، یەکێتی ئەوروپا وەرگرتنی پەنابەرانی بۆ نیوەی ئاستی بەر لە تەقینەوەکە کە مردووەتەوە، بە جۆرێک، مەگدۆنیا وەرگرتنی کۆچبەرانی لەماوەی شەو و رۆژێکدا  لە 6 هەزار کەسەوە بۆ 2هەزار و 900 کەس کەمکردووەتەوە.


8 ساڵ و 11 مانگ و 28 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 30 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 3ی سەرماوەزی 1394

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 3ی سەرماوەزی 1394

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران