پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

بەشداری سازمانی خەبات لەکۆریادی 28گەلاوێژ سالیادی فەتوای جیهادى خومەینی دژی گەلی کورد

بەشداری سازمانی خەبات لەکۆریادی 28گەلاوێژ سالیادی فەتوای جیهادى خومەینی دژی گەلی کورد

رۆژی شەممە رێکەوتی 29ی گەلاوێژی 1396 لە هۆڵی پێشەوای شاری هەولێر بە مەبەستی یادکردنەوەی 28ی گەلاویژ ساڵیادی فەرمانی جیهادی خومەینی

 رۆژی شەممە رێکەوتی 29ی گەلاوێژی 1396 لە  هۆڵی پێشەوای شاری هەولێر بە مەبەستی یادکردنەوەی 28ی گەلاویژ ساڵیادی فەرمانی جیهادی خومەینی لە دژی گەلی کورد لە کوردستانی ئێران رێورەسمێکی بە شکۆ لە ژێر ناوی (28ی گەلاوێژ رۆژی خۆراگری خەڵکی کوردستان) بە ئامادەبوونی زۆرێک لە حیزب و لایەن و کەسایەتیەکانی هەر چوارچ بەشی کوردستان بەرێوە چوو. 


ئەو رێورەسمە کە لە لایەن ژمارەێک کەسایەتی تێکۆشەری دەرەوەی حیزبەکان و بە پاڵپشتی 5 لایەنی کوردستانی ئێران رێکخرابوو بە ساتێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە روحی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد و پاشان پەیامی لێژنەی ئامادەکاری رێورەسم لە لایەن بەرێز مامەند رۆژە پێش کەش کرا و دواتر بەرێز مەحمود عوسمان هەر بەو بۆنەوە پەیامێکی پێش کەش کرد. 


بڕگەی دواتر پێشکەش کردنی پەیامی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران لە لایەن بەرێز زێنەب حسێنی ئەندامی کومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بوو. 


لەبرگەکانی دواتر پەیامی پەیامی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە لایەن بەرێز رەزا کەعبی ، پەیامی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە لایەن بەرێز عەبدوڵلا موهتەدی ، پەیامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن بەرێز حەسەن شەرەفی، پەیامی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە لایەن بەرێز ئاسۆ حەسەن زادە پێش کەش کران. 


لەناوئاخنی رێورەسمەکە چەندین سرود و گۆرانی لە لایەن هونەرمەندانی هەر چواربەشی کوردستان بەرێزان ، مامۆستا ناسری رەزازی  و کاڵێ‌ ئاتەشین و میرا و نەدا و گرووپی هونەرمەندانی رۆئاوای کوردستان و هونەرمەندیکی باکوری کوردستان پێش کەش کران. 


لەم ڕێوڕەسمەدا شاندێکی سەرکردایەتی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران  بە سەرپەرشتی بەرێز کامیل نورانی فەرد ئەندامی دەفتەری سیاسی  بەشدارییان کرد.





 




 




 




 





 


7 ساڵ و 3 مانگ و 1 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 56 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەشداری سازمانی خەبات لەکۆریادی 28گەلاوێژ سالیادی فەتوای جیهادى خومەینی دژی گەلی کورد

بەشداری سازمانی خەبات لەکۆریادی 28گەلاوێژ سالیادی فەتوای جیهادى خومەینی دژی گەلی کورد

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران