هێزە سەرکوتگەرەکانی رژێم لە دێی مێراو ی سەر بە شاری سنە 5 کەسیان بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دەستبەسەر کردووە.
هێزە سەرکوتگەرەکانی رژێم لە دێی مێراو ی سەر بە شاری سنە 5 کەسیان بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دەستبەسەر کردووە.
بەپێی هەواڵەکان، سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی گەلاوێژی 1396، هێزە سەرکوتگەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رژیم لە شاری سنە هێرشیان کردە سەر گوندی “مێراو” و ٥ کەسیان بەتۆمەتی کاری سیاسی دەستبەسەر کرد کە ناوەکانیان بەریتیە لە:
سیروان ڕوستەمی کوڕی عەلی محەممەد
وەکیڵ ڕوستەمی کوڕی محەممەد میرزا
خواڕەحم عەلیپوور کوڕی محەممەد
حاتم عەلی پوور کوڕی محەممەد
شوعەیب محەممەدی کوڕی جەعفەر
ماڵپەری هەنگاو لە بارەوە راپۆرتی دا کە هێزە ئەمنییەکان لەکاتی دەستبەسەر کردنی ئەو ٥ کەسە کە هەموویان خاوەن ژن ومنداڵن سەر و چاویان داپۆشراوە.