پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

37 ساڵ خەباتی رەوای سازمانی خەبات!

37 ساڵ خەباتی رەوای سازمانی خەبات!

له‌ دوای ئه‌و ئاڵووگۆڕانه‌ی له‌ ساڵی 1357 له‌ ئێراندا هاته‌ ئاراوه‌، تێکڕای خاوه‌ن باوه‌‌ڕ و نه‌ته‌وه‌کانی

عه‌‌‌لی بارامی

له‌‌‌ دوای ئه‌‌‌و ئاڵووگۆڕانه‌‌‌ی له‌‌‌ ساڵی 1357 له‌‌‌ ئێراندا هاته‌‌‌ ئاراوه‌‌‌، تێکڕای خاوه‌‌‌ن باوه‌‌‌ڕ و نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌کانی  ئه‌‌‌و وه‌‌‌ڵاته‌‌‌ ئومێده‌‌‌وار بوون که‌‌‌ له‌‌‌ ئێرانێکی ئازاددا بە مافه‌‌‌ بنچینه‌‌‌ییه‌‌‌کانی خۆیان بگەن و به‌‌‌ ئاشتی و ئارامی و برایانه‌‌‌ پێکه‌‌‌وه‌‌‌ بژین، به‌‌‌ڵام به‌‌‌ قۆرغ کردنی ده‌‌‌سه‌‌‌ڵات له‌‌‌لایه‌‌‌ن ژماره‌‌‌یێک ئاخوندی مێشک ووشک که‌‌‌ ته‌‌‌نها بایه‌‌‌خیان به‌‌‌ سه‌‌‌پاندنی بیر و باوه‌‌‌ڕی دواکەوتووانەی خۆیان ده‌‌‌داو لە وەڵام داواو مافی نەتەوەو پێکهاتەکان دا ته‌‌‌نیا پشتیان به‌‌‌سه‌‌‌رکوتوو توند و تیژی ده‌‌‌به‌‌‌ست به‌‌‌شێوه‌‌‌یێک که‌‌‌ لەچاو رژیمی پاشایەتی سیسته‌‌‌مێکی چه‌‌‌ند به‌‌‌رابه‌‌‌ر دیکتاتۆریان هێنا ئاراوه‌‌‌ و هه‌‌‌ر بانگێکی ئازادیخوازانه‌‌‌یان به‌‌‌خه‌‌‌یانه‌‌‌ت به‌‌‌ووڵات و ئینقلاب ناوهێنا.

گه‌‌‌لی کورد که‌‌‌ لە مێژە تامه‌‌‌زرۆی ئازادیە، هیواداربوو لە دوای رووخانی رژیمی پاشایەتی مافه‌‌‌ پێشێاکراوەکانی بەدەست بێنێتەوە، بەلام به‌‌‌داخه‌‌‌وه‌‌‌ نه‌‌‌ک به‌‌‌مافه‌‌‌کانی نه‌‌‌گه‌‌‌یشت به‌‌‌ڵکوو که‌‌‌وته‌‌‌به‌‌‌ر بێ ره‌‌‌حمانه‌‌‌ترین شێوه‌‌‌کانی سه‌‌‌رکوت وداگیرکاری، هه‌‌‌ربۆیه‌‌‌ به‌‌‌ناچاری رێگه‌‌‌ی خه‌‌‌بات وبه‌‌‌ربه‌‌‌ره‌‌‌کانێی له‌‌‌به‌‌‌رانبه‌‌‌ر فاشیزمی مەزهەبی هه‌‌‌ڵبژاردو هاوکات له‌‌‌گه‌‌‌ڵ باقی ئازادیخوازانی ئێرانیدا له‌‌‌ به‌‌‌رامبه‌‌‌ر ئه‌‌‌و رژیمه‌‌‌دا وێستایه‌‌‌وه‌‌‌ و ئاماده‌‌‌ نه‌‌‌بوو ‌ مل به‌‌‌ ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاتێکی دیکتاتۆر و دواکەوتوو بدات، که ‌له‌‌‌ژێرناوی  دین و برایه‌‌‌تی موسڵمانان، هه‌‌‌موو ئازادیه‌‌‌کان ژێر پێ بنێ و له‌‌‌ بەرامبەر داوا رەواکانی گه‌‌‌لی کوردا هێرش بۆ سه‌‌‌رماڵ و ژیانی خه‌‌‌ڵکی کوردستان په‌‌‌یره‌‌‌و بکات. 

له‌‌‌وه‌‌‌ها هه‌‌‌ل و مه‌‌‌رجێکدا که‌‌‌ کوردستان پێی دا تێده‌‌‌په‌‌‌ڕی، هێزێکی سیاسی بەناوی سازمانی خەبات بە رێبەرایەتی مامۆستا سەید جەلالی حوسەینی سەرکردەی دیاری رۆژهەلاتی کوردستان دامەزراو کورد و مافەکانی کردە ئەولەویەت و بنەمای کار و چالاکیەکانی و هەر لە سەرەتای دامەزرانەوە چەندین داستانی گەورەو بەرچاوی تۆمار کرد کە لە لاپەرەکانی مێژووی خەباتی نەتەوەی کورد دا بە زێر نووسراونەتەوە.

لە قۆناغی سەرەتای دەستپێکی کاری رێکخراوەیی سازمانی خەبات لەلایەن هێزەکانی دیکەوە کەوتە بەرپەلامار و بەداخەوە وزە و هێزێکی زۆری بۆ تەرخان کرا  کە هەر زوو لە مەیدان بەدەر بکرێ و تووشی کێشەو ململانێ ناپێویست و زیان بەخش و  ده‌‌‌ردی سه‌‌‌ریان کرد. هەروەها پیلانی ناکوردانە و ناشۆرشگێڕانەی جۆراوجۆری بۆ دارێژرا و به‌‌‌ به‌‌‌رنامه‌‌‌ له‌‌‌ چه‌‌‌ند لاوه‌‌‌ هێرشی کرایه‌‌‌ سه‌‌‌رو زمانیان به‌‌‌ هه‌‌‌موو بارێکدا له‌‌‌ دژی ده‌‌‌سووڕا و هه‌‌‌وڵی زۆر درا  بۆ ئەوەی په‌‌‌لکێشی ئاگری شه‌‌‌ڕ بکرێ، بەڵام ئەوەی وەک شانازی لە سەر سازمانی خەبات تۆمار کراوە ئەوەیە کە وێرای ئەو هەموو فشار و زۆرکردنە دوور بوو لە شەر و کێشەی خۆبەخۆ و هەتا ئێستا ئەو تەشکیلاتە تاکە هێزی کوردیە کە لەو سەردەمەدا چالاکی کردووەو لەشەری براکوژیەوە نەگەوزاوە. 

مێژووی زێرینی نزیک بە چوار دەیە خەبات و قارەمانی سازمانی خەبات بەم شێوەیە پۆلین بکەین.

یه‌‌‌که‌‌‌م: ساڵی ١٣٥٨ که‌‌‌ ده‌‌‌فته‌‌‌ری مامۆستا شێخ عزه‌‌‌دین دامه‌‌‌زرا، ئه‌‌‌رکی هه‌‌‌ره‌‌‌ گرینگ و قورسی ئه‌‌‌و ده‌‌‌فته‌‌‌ره‌‌‌ له‌‌‌ سه‌‌‌ر شانی مامۆستا شێخ جه‌‌‌لالی نه‌‌‌مر و هاوه‌‌‌ڵانی بوو، له‌‌‌و ساڵه‌‌‌دا هه‌‌‌ر له‌‌‌ سه‌‌‌ره‌‌‌تاوه‌‌‌ له‌‌‌ ناوچه‌‌‌ جیاجیاکانی کوردستان به‌‌‌تایبه‌‌‌ت له‌‌‌ باشووری کوردستانی ئێران، شه‌‌‌ڕ دژ به‌‌‌ هێزه‌‌‌کانی رژیم ده‌‌‌ستی پێکرد و هه‌‌‌ست به‌‌‌ مه‌‌‌ترسی بیانووگرتنەکانی رژیم بە بزوتنەوەی کورد دەکرا، بۆیە مامۆستا سه‌‌‌ییدجه‌‌‌لال له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ژماره‌‌‌یێک له‌‌‌ هاورێیانی سه‌‌‌ردانی باشووری رۆژهەلاتی کوردستانی کرد و ده‌‌‌ستی کرد به‌‌‌ هاندانی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ئه‌‌‌و ناوچانه‌‌‌و نیاز و به‌‌‌رنامه‌‌‌کانی رژیمی ئاخومدی بۆ خەڵک روون دەکرده‌‌‌وه‌‌‌. له‌‌‌ شه‌‌‌ڕی سه‌‌‌رتاسه‌‌‌ری رژیم دژ به‌‌‌ کورد که‌‌‌ به‌‌‌ شه‌‌‌ڕی سێ مانگه‌‌‌ ناسراوه‌‌‌ و له‌‌‌ ٢٨ی گه‌‌‌لاوێژی هه‌‌‌مان ساڵ و به‌‌‌ فتوای خومه‌‌‌ینی دژ بە کورد ده‌‌‌ستی پێ کرد، هێزی پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌ی ده‌‌‌فته‌‌‌ر زۆر قاره‌‌‌مانانه‌‌‌ به‌‌‌ره‌‌‌نگاری ئه‌‌‌و هێزانه‌‌‌ بوونه‌‌‌وه‌‌‌ و چه‌‌‌ندین ده‌‌‌رسی خۆراگری و قاره‌‌‌مانه‌‌‌تیان تۆمار کرد، ئه‌‌‌کرێ ئیشاره‌‌‌ به‌‌‌ شه‌‌‌ڕی قه‌‌‌ره‌‌‌چیاوه‌‌‌ی سه‌‌‌قز، شەری ئێرانشای سه‌‌‌قز، شەری کامیاران، شەری که‌‌‌لی خان ، هه‌‌‌روه‌‌‌ها شه‌‌‌ڕی ده‌‌‌ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ر که‌‌‌ له‌‌‌ که‌‌‌وپێچی ده‌‌‌شته‌‌‌تاڵی بانه‌‌‌ به‌‌‌ فه‌‌‌رمانده‌‌‌یی شه‌‌‌هید سه‌‌‌ید عه‌‌‌بدولکه‌‌‌ریم ده‌‌‌ستی پێ کردو له‌‌‌ ده‌‌‌روازه‌‌‌ی ئه‌‌‌و شاره‌‌‌ هێزه‌‌‌کانی رژیم له‌‌‌ ناوچوون. به‌‌‌ پێی ئاماره‌‌‌کانی رژیم که‌‌‌ له‌‌‌ رۆژنامه‌‌‌ی ئیتلاعاتی ١٣٥٨ بڵاو کرایه‌‌‌وه‌‌‌ زیاتر له‌‌‌ ٥٠ ٠  که‌‌‌س له‌‌‌و هێزانه‌‌‌ کوژران، به‌‌‌ڵام شاهیدانی عه‌‌‌ینی و به‌‌‌شدارانی ئه‌‌‌و شه‌‌‌ره‌‌‌ باس له‌‌‌ ٧٠ ٠  که‌‌‌س کوژراو بریندار و تێکشکاندنی زیاتر له‌‌‌ ٨٠  ده‌‌‌زگا ماشینی ئه‌‌‌و هێزانه‌‌‌ ده‌‌‌که‌‌‌ن، بەهۆی ئەو قاره‌‌‌مانه‌‌‌تیه‌‌‌ی هێزی پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌ له‌‌‌ ده‌‌‌ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ردا سازمانی خەبات ئەو رۆژەی وەک رۆژی پێشمەرگە ناودێر کرد.

به‌‌‌شی هه‌‌‌ره‌‌‌ زۆری ئه‌‌‌و که‌‌‌سانه‌‌‌ی له‌‌‌ ده‌‌‌فته‌‌‌ری مامۆستا شێخ عزه‌‌‌دیندا چالاکیان ده‌‌‌کرد، له‌‌‌ ساڵی ١٣٥٩دا لە دامەزرانی سازمانی خه‌‌‌بات دەوری سەرەکیان بینی، هەر بۆیە که‌‌‌ باس له‌‌‌ مێژووی سازمانی خه‌‌‌بات ده‌‌‌کرێ، دەبێ ئیشاره‌‌‌ به‌‌‌ کار و چالاکیه‌‌‌کانی دەفتەر بکرێ و پێم وایه‌‌‌ ئه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌شێکی گرینگ و دانەبراوی مێژووی سازمانی خه‌‌‌بات و پێکهێنه‌‌‌رانی سازمانه‌‌‌.

به‌‌‌ راگه‌‌‌یاندنی سازمانی خه‌‌‌باتیش وه‌‌‌ک ته‌‌‌شکیلاتێکی نوێ و به‌‌‌به‌‌‌رنامه‌‌‌، هه‌‌‌روه‌‌‌ها به‌‌‌ دانانی بنکه‌‌‌ و باره‌‌‌گا له‌‌‌ ناوچه‌‌‌ جیاجیاکانی کوردستان، له‌‌‌لایه‌‌‌ن هێزه‌‌‌ کوردستانیه‌‌‌کانی دیکه‌‌‌ که‌‌‌ هۆکه‌‌‌ی جۆرێک خۆبینی و ته‌‌‌نگ نەزەری بوو تووشی کێشه‌‌‌ و شه‌‌‌ڕ و هێرشی ته‌‌‌بلیغی و ژه‌‌‌هراوی بوویه‌‌‌وه‌‌‌ و بۆ ماوه‌‌‌یێکی زۆر به‌‌‌ بیانووی جۆراوجۆر کۆسب و ته‌‌‌گه‌‌‌ره‌‌‌ی ده‌‌‌خرایه‌‌‌ به‌‌‌رده‌‌‌م، هه‌‌‌ر بۆیه‌‌‌ ئه‌‌‌م هه‌‌‌ڵسووکه‌‌‌وته‌‌‌ نابه‌‌‌جێه‌‌‌ی ئه‌‌‌و هێزانه‌‌‌ له‌‌‌لایێک و هێرشه‌‌‌ سه‌‌‌ربازیه‌‌‌کانی رژیم بۆ سه‌‌‌ر کوردستان له‌‌‌لایێکی دیکه‌‌‌، بوونه‌‌‌ فشارێکی قورس بۆ سه‌‌‌ر سازمانی خه‌‌‌بات، به‌‌‌ جۆرێک که‌‌‌ ده‌‌‌بوو ئه‌‌‌و هێز و پوتانسیه‌‌‌له‌‌‌ی که‌‌‌ هه‌‌‌یه‌‌‌تی له‌‌‌لایێک بۆ به‌‌‌رنگاربوونەوەی رژیم و دیفاع له‌‌‌ کوردستان و له‌‌‌لایێکی دیکه بۆ دیفاع له‌‌‌ بوونی خۆی و مانه‌‌‌وه‌‌‌ی به‌‌‌ کار بێنێ.

 له‌‌‌ ده‌‌‌یه‌‌‌ی شه‌‌‌ست دا له‌‌‌گه‌‌‌ڵ چڕبوونەوەی  هێرشی هێزه‌‌‌کانی رژیم بۆ سه‌‌‌ر کوردستان سازمانی خه‌‌‌بات وه‌‌‌ک هێزێکی به‌‌‌توانا له‌‌‌ مه‌‌‌یدان و بەبوونی هێزێکی پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌ی به‌‌‌باوه‌‌‌ڕ و قاره‌‌‌مان، توانی له‌‌‌ زۆربه‌‌‌ی ناوچه‌‌‌کانی کوردستان هه‌‌‌ر له‌‌‌ ناوچه‌‌‌ی مه‌‌‌هاباد، بۆکان، سه‌‌‌رده‌‌‌شت، بانه‌‌‌، سه‌‌‌قز و مه‌‌‌ریوان چالاکی به‌‌‌رچاوی هه‌‌‌بێ و به‌‌‌رنگاری هێزه‌‌‌ داگیرکه‌‌‌ره‌‌‌کان بێته‌‌‌وه‌‌‌ و زەر‌به‌‌‌ی کاریگه‌‌‌ریان لێ بوه‌‌‌شێنێ.

 به‌‌‌داخه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ ناوه‌‌‌راستی ده‌‌‌یه‌‌‌ی ٦٠  دا رێزه‌‌‌کانی سازمان خه‌‌‌بات تووشی لێکترازان و ئینشعاب بوو. کە بۆ ماوەیەک ‌  کاریگەری زۆری بەسەر  کار و چالاکیه‌‌‌کانی سازمانەوە هەبوو. لەگەڵ ئەوەشدا سازمان هەر زوو توانی خۆی لە بەندی ئەو کێشانە رزگار بکاو درێژە بە کار و چالاکیە سیاسی و سەربازیەکانی بدات. 

دووهه‌‌‌م: به‌‌‌ سه‌‌‌رهه‌‌‌ڵدانی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری و راپەرین له‌‌‌ کوردستانی عێراق، مامۆستا شێخ جه‌‌‌لالی حوسه‌‌‌ینی وه‌‌‌ک سکرتێری گشتی سازمانی خه‌‌‌بات له‌‌‌ رێگه‌‌‌ی رادیۆ ده‌‌‌نگی خه‌‌‌باتی کوردستان و به‌‌‌شداری له‌‌‌ کۆڕ و کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌ی خه‌‌‌ڵکی رانیه‌‌‌ هانی خه‌‌‌ڵکی دا بۆ ئەوەی دژ به‌‌‌ رژیمی به‌‌‌عس به‌‌‌رده‌‌‌وام بن تاسەرکەوتنی یەکجارەکی راپه‌‌‌رین. هاوکات هێزی پێشمەرگەی سازمانی خەبات بوونە پشتیوانی جەماوەری راپەریوو لە گرتنی دامودەزگا داپڵۆسێنەرەکانی رژیمی بەعسدا دەوری گرینگ و سەرەکیان بینی. کە لەم قارەمانەتیدا شامازی یەکەم شەهیدی ئافرەت لە راپەرین بە سازمانی خەبات برا. ئه‌‌‌م هه‌‌‌نگاوه‌‌‌ی سازمانی خه‌‌‌بات له‌‌‌و هه‌‌‌لو مه‌‌‌رجه‌‌‌دا شانازیێکی گه‌‌‌وره‌‌‌یه‌‌‌ و لاپه‌‌‌ڕه‌‌‌یێکی زێڕینه‌‌‌ له‌‌‌ مێژووی دا ده‌‌‌دره‌‌‌وشێته‌‌‌وه‌‌‌.

له‌‌‌ دوای سه‌‌‌رکه‌‌‌وتنی راپەرین رژیمی ئێران ده‌‌‌ستی ئاواڵه‌‌‌ بوو له‌‌‌ باشووری کوردستان و ده‌‌‌ستی کرد به‌‌‌ تیرۆر و ڕه‌‌‌شه‌‌‌کوژی چالاکانی سیاسی کورد. سازمانی خه‌‌‌باتیش وه‌‌‌ک باقی هێزه‌‌‌کانی کوردستانی ئێران ژماره‌‌‌یێکی به‌‌‌رچاو له‌‌‌ ئه‌‌‌ندامانی به‌‌‌ ده‌‌‌ستی تیرۆریستانی رژیمی ئێران، شه‌‌‌هید کران. لە دوای ئەوەی فشاره‌‌‌ سیاسیه‌‌‌کان پەرەیان سەند، چالاکی نیزامی که‌‌‌م ره‌‌‌نگ بوویه‌‌‌وه‌‌‌ و به‌‌‌شێوه‌‌‌یێکی کاتی و له‌‌‌ به‌‌‌ر مه‌‌‌سڵه‌‌‌حه‌‌‌تی هه‌‌‌رێمی کوردستانی عێراق راگیرا.

لە دوای ئەوەی هه‌‌‌رێمی کوردستان بووه‌‌‌ مه‌‌‌یدانی رمپازێنی هێزه‌‌‌ ئیتلاعاتی و تیرۆریسته‌‌‌کانی رژیمی ئێران و فشارێکی زۆر خرایه‌‌‌ سه‌‌‌ر هێزه‌‌‌کانی رۆژهەلاتی کوردستان، سازمانی خه‌‌‌بات له‌‌‌و ماوه‌‌‌دا تووشی ده‌‌‌یان قه‌‌‌یرانی جۆراوجۆری وه‌‌‌ک نه‌‌‌داری و هه‌‌‌ژاری و کۆچ و کۆچبار بوویەوه‌‌‌. که‌‌‌ ئه‌‌‌وه‌‌‌ کاردانه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌بوو له‌‌‌ سه‌‌‌ر چالاکی و هه‌‌‌ڵسووڕانی سازمان به‌‌‌ جۆرێک ئه‌‌‌ندام و پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌کانی بۆ ماوه‌‌‌ی چه‌‌‌ند ساڵ به‌‌‌ مه‌‌‌ترسیه‌‌‌کی زۆر و له‌‌‌و په‌‌‌ڕی نه‌‌‌داری دا کارو باره‌‌‌کانی خۆیان راده‌‌‌په‌‌‌ڕاند.

له‌‌‌ کۆتایی ده‌‌‌یه‌‌‌ی ٧٠ ی هه‌‌‌تاوی دا، فشاره‌‌‌کانی رژیم بۆ سه‌‌‌ر سازمانی خه‌‌‌بات به‌‌‌ ئه‌‌‌ندازه‌‌‌یێک زیادی کرد که‌‌‌ به‌‌‌ ناچار بنکه‌‌‌ و باره‌‌‌گاکانی له‌‌‌ ناوچه‌‌‌ی سلێمانی به‌‌‌ره‌‌‌و هه‌‌‌ولێر گواسته‌‌‌وه‌‌‌. له‌‌‌ دوای جێگیربوونی له‌‌‌ هه‌‌‌ولێر سازمان ده‌‌‌ستی کرد به‌‌‌ خۆ رێخستنه‌‌‌وه‌‌‌ی نێوخۆیی و سازماندانه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌موو به‌‌‌شه‌‌‌کانی که‌‌‌ له‌‌‌ ئاکامدا توانی له‌‌‌ ساڵی ١٣٨٤ کۆنگره‌‌‌ی سێهه‌‌‌می خۆی له‌‌‌ که‌‌‌شێکی ئارامدا ببه‌‌‌ستێ.

سێهه‌‌‌م: به‌‌‌ خوێندنەوەی دروست بۆ وه‌‌‌زعی ناوچه‌‌‌ و جیهان و ئێران و کوردستان و ئه‌‌‌و ئاڵووگۆرانه‌‌‌ی له‌‌‌ دوای رووخانی رژیمی دیکتاتۆری به‌‌‌عس هاتنه‌‌‌ ئاراوه‌‌‌، سازمانی خه‌‌‌بات توانی له‌‌‌ دوای ١٧ ساڵ کۆنگره‌‌‌ی سێهه‌‌‌می خۆی بگرێ. ئه‌‌‌و کۆنگره‌‌‌ سه‌‌‌ره‌‌‌تا و نوقته‌‌‌ گۆرانێک بوو له‌‌‌ سازمانی خه‌‌‌باتدا، به‌‌‌ له‌‌‌ به‌‌‌رچاوگرتنی کاڵ بوونه‌‌‌وه‌‌‌ی مه‌‌‌سه‌‌‌له‌‌‌ ئایدۆلۆژیه‌‌‌کان و به‌‌‌رزبوونه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌ستی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی له‌‌‌ نێو خه‌‌‌ڵک و هێزه‌‌‌ کوردستانیه‌‌‌کان، سازمانی خه‌‌‌باتیش توانی ئاڵووگۆڕ له‌‌‌ به‌‌‌رنامه‌‌‌ و ئامانجه‌‌‌کانی دا پێک بێنێ وهه‌‌‌روه‌‌‌ها نوێکاری له‌‌‌ ئورگان و به‌‌‌شکانی دا بکات و به‌‌‌ رۆحێکی نوێوه‌‌‌ بۆ پێشه‌‌‌وه‌‌‌ هه‌‌‌نگاو بنێ. له‌‌‌ ماوه‌‌‌ی ئه‌‌‌و چوارساڵه‌‌‌دا توانی له‌‌‌ رێگه‌‌‌ی ئه‌‌‌ندامانی ئوروپاوه‌‌‌ چه‌‌‌ندین کۆمیته‌‌‌ی رێکخستن سازکا و کاری سیاسی و ته‌‌‌شکیلاتی له‌‌‌ ئوروپا و  ئه‌‌‌مریکا ده‌‌‌ست پێ بکات. 

ئەم رەوتە بەردەوام بوو هەتا لە کۆنگرەی شەشەمدا سازمانی خەبات بریاری لەسەر دروست کردنی چەند ئورگانی گرینگی وەک دەفتەری سیاسی و ئورگانی راوێژکاران و بەرزکردنەوەی رێژەی ژنان لە سەرکردایەتی و کاریگەریان لە بریاری سیاسی لە سازمانی خەبات دا بوونە بەشێکی دیکە هەنگاوە تەشکیلاتیە پێویستەکانی سازمان لە ئێستادا.

 لە پێوەند بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ هێزە سیاسیەکانی کوردستانی ئێران لە ماوەی یەکساڵی رابردوودا لەگەڵ پێنج حیزبی سەرەکی دیکەی کوردستان ژمارەیەک کاری هاوبەش کراوە و ئەو کارانە هەتا ئێستا بەردەوامە و شیمانەی ئەوە دەکرێ سەربکێشێ بۆ پێکهێنانی بەرە یان هەر جۆرە قەوارەیەکی دیکە. له‌‌‌ پێوه‌‌‌ند به‌‌‌ ئه‌‌‌حزابی ئێرانی جیاواز له‌‌‌ سازمانی موجاهیدین که‌‌‌ په‌‌‌یوه‌‌‌ندی و دۆستایه‌‌‌تیێکی کۆنه‌‌‌ و ده‌‌‌گه‌‌‌رێته‌‌‌وه‌‌‌ بۆ ده‌‌‌یه‌‌‌ی ٧٠ ی هه‌‌‌تاوی، توانیویه‌‌‌تی له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ئه‌‌‌حزابی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ بندەستەکانی دیکەی ئێران، وه‌‌‌ک به‌‌‌لووچ و عه‌‌‌ره‌‌‌ب پێوەندی هەبێ.

له‌‌‌ دوای ئه‌‌‌و پۆلێنبه‌‌‌ندی و کورته‌‌‌ مێژوه‌‌‌ی سازمانی خه‌‌‌بات بۆمان روون ده‌‌‌بێته‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ ئه‌‌‌و هێزه‌‌‌ به‌‌‌ پێی قۆناغ و هه‌‌‌ل و مه‌‌‌رجه‌‌‌کان به‌‌‌ هه‌‌‌ست کردن به‌‌‌ مه‌‌‌سئولیه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ حاست نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ی کورد و بزوتنه‌‌‌وه‌‌‌ و داوا ره‌‌‌واکانی هه‌‌‌ڵسووکه‌‌‌وتی کردوه‌‌‌. 

ئه‌‌‌مساڵ یادی ٥ی خه‌‌‌رمانان له‌‌‌ هه‌‌‌ل و مه‌‌‌رجێکدا ده‌‌‌که‌‌‌ینه‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ له ناوچه‌‌‌ی خۆرهه‌‌‌ڵاتی ناوه‌‌‌راستدا ئاڵووگۆرەکان خێران و گەرانەوەی چالاکانەی ئەمریکا بۆ ناوچەکە ئەگەری یەکلایی کردنەوەی دۆخی سوریه‌‌‌ که‌‌‌ هاوپه‌‌‌یمانێکی ستراتیژی رژیمی ئێرانه‌‌‌، زۆرە. 

لە ناوچەکەدا هاوپەیمانی نوێ دژ بە رژیمی ئێران دروست بووە کە ئامانجی لێدانی پێگەی ئەو رژیمەیە لە وەڵاتانی عەرەبی، و ئەمریکاش پشتیوانی لە هەنگاوەکانی ئەو هاوپەیمانیە عەرەبیە دەکات. هاوکات ئەمریکا وێرای بوونی رێکەوتنی بەرجام گەمارۆی نوێی دژ بە بەرنامەی مووشەکی و دەزگاسەرکوتگەرەکانی رژیم کە پێوەندیان بەسەرکوتی خەڵکی ئێرانەوە هەیە سەپاندووە و لەوانەش گرینگتر جێگیرکردنی ناوی سوپای پاسدارانی رژیم لە لیستی تیرۆردا هەنگاوی جیددی و نوێی دەرەکین دژ بە رژیمی ئێران. هەروەها هه‌‌‌لو مه‌‌‌رجی خه‌‌‌ڵکی ئێران به‌‌‌ هۆی به‌‌‌رنامه‌‌‌ و سیاسه‌‌‌ته‌‌‌کانی رژیمه‌‌‌وه‌‌‌ رۆژ له‌‌‌ دوای رۆژ سەخت و حەستەم و مه‌‌‌ترسیدارتر ده‌‌‌بێت. بێکاری، هه‌‌‌ژاری و گرانی به‌‌‌ ته‌‌‌واوی ته‌‌‌نگی به‌‌‌ خه‌‌‌ڵک هه‌‌‌ڵچنیوه‌‌‌، له‌‌‌ هه‌‌‌مانکاتدا رژیم تا دێ زیاتر پشت به‌‌‌ هێزی سه‌‌‌رکوت ده‌‌‌به‌‌‌ستێ و هه‌‌‌موو جۆره‌‌‌ ماف و ئازادیێکی خه‌‌‌ڵکی ئێران پێشێل ده‌‌‌کا، هه‌‌‌روه‌‌‌ها له‌‌‌ کوردستاندا له‌‌‌ هه‌‌‌موو ئامرازێک بۆ سه‌‌‌رکوت و بێ ده‌‌‌نگ کردنی خه‌‌‌ڵک که‌‌‌ڵک وه‌‌‌رده‌‌‌گرێ و به‌‌‌ شێوه‌‌‌یێکی به‌‌‌رنامه‌‌‌ بۆدارێژراو دیارده‌‌‌ی موخه‌‌‌دیرات په‌‌‌ره‌‌‌ پێده‌‌‌دا و تا دێ کوردستان زیاتر میلیتاریزه‌‌‌ ده‌‌‌کرێ و بچووکترین جووڵه‌‌‌ و چالاکی به‌‌‌ توندترین شێوه‌‌‌ سه‌‌‌رکوت ده‌‌‌کا. ئه‌‌‌ونده‌‌‌ خۆی له‌‌‌ مه‌‌‌ترسیدا ده‌‌‌بینێ که‌‌‌ رێگه‌‌‌ به‌‌‌ هیچ چالاکیێکی فه‌‌‌رهه‌‌‌نگی و کۆمه‌‌‌ڵایه‌‌‌تی ناداو هه‌‌‌ر نه‌‌‌وعه‌‌‌ کۆڕ و کۆبه‌‌‌ندێک به‌‌‌ سیاسی و ئەمنیەتی ده‌‌‌کرێ و بەو پێیە حوکمی سەرکوتگەرانە دەسەپێنێ. سه‌‌‌رانی ئه‌‌‌و رژیمه‌‌‌ باش هه‌‌‌ستیان به‌‌‌وه‌‌‌ کردوه‌‌‌ کە ئەم ئاگرەی لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا کڵپەی دێ ئەوانیش دەگرێتەوەو لە رقی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ر رزگاریان نابێ. 

لەم دۆخەدا ده‌‌‌بێ ئێمه‌‌‌ی کورد ئاماده‌‌‌تر و به‌‌‌ ده‌‌‌رس وه‌‌‌رگرتن له‌‌‌ رابردوو له‌‌‌ پێناو مافه‌‌‌کانمان هه‌‌‌نگاو بنێین و بەرپرس و کادر و پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌و ئه‌‌‌ندامانی سازمانی خه‌‌‌باتی کوردستانی ئێران هه‌‌‌ر وه‌‌‌ک چۆن له‌‌‌ رابردوودا چاونه‌‌‌ترسانە و قاره‌‌‌مانانه‌‌‌ تێکۆشاون، ئێستاش که‌‌‌ رژیمی ئێران له‌‌‌ رووخان و له‌‌‌ناوچوون زیاتر هیچ رێگه‌‌‌یێکی نه‌‌‌ماوه‌‌‌، بێ ده‌‌‌سته‌‌‌وه‌‌‌ستان و به‌‌‌ ووریاییه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ پێناو ئامانجه‌‌‌ به‌‌‌رزه‌‌‌کانی سازمانه‌‌‌که‌‌‌مان که‌‌‌ رزگاری کورد و کوردستانه‌‌‌ هه‌‌‌نگاو بنێن.

سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران پێویستە کاراتر و چالاکانەتر لە مەیداندا بێ و هەر وەک چۆن هەر جۆرە فکرە و بیرێکی دەست و پێگیری لە خۆی داماڵی دەبێ ئاواش ئەو گرێ و گۆلانەی سازدەکرێن بکاتەوە و ریزەکانی بۆ هەنگاوەکانی دوایی ئامادەتر بکات. 

سازمانی خەبات بەو مێژووەی کە بە هەوڵ و هیمەتی پێشمەرگە قارەمانەکان و رێنوێنی سەرکردایەتیە حەکیمەکەی تۆمار کراوە، و بەو پێگە و ئێعتبارە سیاسیەی هەیتی داهاتوویەکی روون و پرشنگداری هەیە و دەتوانێ‌ دەوری گرینگ و کاریگەری خۆی لە هەر ئاڵگورێکی چاوەروان کراودا ببینێ‌.

لە کۆتایی دا بەبۆنەی 5ی خەرمانان یادی 37ەمین ساڵرۆژی دامەزرانی سازمانی خەبات، سەری رێز لەبەردەم شەهیدانی سازمانی خەبات دادەنەوێنم و سڵاو و درود دەنێرم بۆ خانەوادی سەربەرزەکانیان و زیندانیانی سیاسی. 

 


7 ساڵ و 3 مانگ و 9 کاتژمێر و 18 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

37 ساڵ خەباتی رەوای سازمانی خەبات!

37 ساڵ خەباتی رەوای سازمانی خەبات!

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران