مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە دیمانەیەکی رۆژنامەوانی لەگەڵ رۆژنامەی عەکازی عەرەبستان دەڵێ دەمانەوێت پەیوەندیمان
مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە دیمانەیەکی رۆژنامەوانی لەگەڵ رۆژنامەی عەکازی عەرەبستان دەڵێ دەمانەوێت پەیوەندیمان لەگەڵ ئێران لەسەر بنەمای دراوسێتی باش و بەرژەوەندی هاوبەش بێ، کەس دەست لە کاروباری ئەوی دیکە وەرنەدات. بەڵام تەئکیدی دەکەمەوە کە خۆسەپاندنی کەس لە سەرمان قەبووڵ ناکەین.
لەبەشێکی دیکەی قسەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئیشارە بە هەوڵەکانی رژێم لە ناوچەکە و سیاسەتی هەرێمی کوردستان کراوەو دەڵێ: بریاری ئێمە روونە نامانەوێت بچینە ناو ململانێ و بەریەککەوتن لەگەڵ ئێران، دەستوەردانی ئێران لە هەرێمی کوردستان بە تەواوی رەت دەکەینەوەو مومکین نیە رێگە بە دەستێوەردانی ئێران بدەین لە هەرێمی کوردستان، ئەگەر ئەو جولانەوەیە لە پایتەختە عەرەبیەکانیش بەردەوام بێ، ئێمە رێگە نادەین هەرێم بکەوێت.