خامنەیی رۆژی دووشەممە ٣٠ ی گەلاۆێژ ٩٦، لە دوو بریاری جیادا پاسدار عەتا اللەی سالحی بە جێگری فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان و پاسدار عەبدوالرەحیم موسەوی بە فەرم
خامنەیی رۆژی دووشەممە ٣٠ ی گەلاۆێژ ٩٦، لە دوو بریاری جیادا پاسدار عەتا اللەی سالحی بە جێگری فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان و پاسدار عەبدوالرەحیم موسەوی بە فەرماندەی گشتی هێزی ئەرتشی رژیم دانا.
وەلی فەقیهی رژیم هەروەها لە بریارێکی دیکەدا پاسدار حوسەین دهقان، وەزیر بەرگری پێشووی کابینەی ئاخوند رۆحانی، بە راوێژکاری خۆی لە بەشی پیشەسازی دیفاعی و پشتیوانی لە هێزە چەکدارەکان دیاری کرد.
خامنەیی لەماوەی یەک سالی رابردوودا هێندێ لە سەرکردە سەربازیە پلە بەرزەکانی رژیم لەوانە سەرۆکی ناوەندی گشتی هێزە چەکدارەکانی، جێگری فەرماندەی گشتی ئەرتش، فەرماندەی هێزی زەوینی ئەرتش .و سەرەکەردەی قەرارگای خاتم الانبیا گۆریوە.