پاسدار قاسم سلێمانی، فه‌رمانده‌ی سوپای قودسی سوپای پاسدارانی رژیمی ئێران ڕایگه‌یاند که رژیمەکەی به هۆی دوژمانی نێوخۆیی و ده‌ره‌وه که‌وتۆته مه‌ترسییه
پاسدار قاسم سلێمانی، فه‌رمانده‌ی سوپای قودسی سوپای پاسدارانی رژیمی ئێران ڕایگه‌یاند که رژیمەکەی به هۆی دوژمانی نێوخۆیی و ده‌ره‌وه که‌وتۆته مه‌ترسییه‌وه.
رۆژی یەکشەممە ٢٩ی گەلاوێژ قاسم سلێمانی وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی له ڕووخانی رژیمی ئێران له ڕۆژی جیهانیی مزگه‌وت قسه‌ی ده‌کرد گوتی، ئێمه ده‌بێ هه‌ر که‌سه‌وه پێ‌داگر بین له‌سه‌ر ئه‌رکه‌مانی خۆمان و لاوان بۆ مزگه‌وته‌کان بگه‌ڕێنینه‌وه و هۆکاری دوورکه‌وتنه‌وه لاوان له مزگه‌وته‌کانی بۆ دوژمنانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵاته گه‌ڕانده‌وه و نه‌هاتنی لاوانی بۆ مزگه‌وتی به شکستی “خه‌تی ئیمام” زانی.
پاسدار قاسم سلێمانی وێڕای ئاماژه به کێشه نێوخۆیی باڵه‌کانی رژیم سه‌باره‌ت به به‌شداریکردن له شه‌ڕی سووریه گوتی، که‌سانێک له نێوخۆی وڵات و ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌ن که پێیان خۆش نه‌بوو به‌شداری شه‌ڕی سووریه و عێراق بکه‌ین و به‌ڕێزه‌وه به‌رگرییان له شۆڕش ده‌کرد و هه‌روه‌ها بێ ئه‌وه‌ی که ناوی که‌س بێنێ گوتی، که‌سانێکی دیکه هه‌ن که ده‌یانگوت بۆ پشتیوانی له دیکتاتۆر بکه‌ین.
ناوبراو له درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتی، ئێمه نابێ چاومان له‌وه بێ کامه دیکتاتوره یا نیه ئێمه له هه‌موو هه‌لومه‌رجێکدا ده‌بێ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆمان بپارێزین