رۆژی شەممە 29ی گەلاوێژی 1396ی کۆچی خۆری، لە شاری هەولێر یادی 38 ساڵەی فتوای خومەینی جەلاد دژ بە خەڵکی کوردستان لە 28 گەلاوێژ، لەلایەن پێنج پارت و سازمانی سەرەکی لە کوردستانی ئێران، لەژێر ناوی "28ی گەلاوێژ هێمای خۆراگری خەڵکی کوردستان، خۆراگری شکۆمەندیە" بەرز راگیرا.
لەو یادەدا ژمارەیەک لە ئەندامانی دەفتەری سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی و کادر و پێشمەرگەی سازمانی خەبات ئامادەبوون. هەروەها وتاری تایبەتی سازمانی خەبات بەوبۆنەوە لەلایەن زێنەب حوسێنی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیەوە پێشکەش کرا.
شایانی باسە لە یادی ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتی سیاسی و رۆشنبیر و هونەرمەندی گەورەی نەتەوەکەمان بەشدار بوون بە پەیام و شیعر و ئاواز و گۆرانی رێزیان لە قوربانیانی کوردستان گرت و ئەو تاوانانەی رژیم لە 28ی گەلاوێژ و تاوانەکانی دواییشیان مەحکوم کرد.