سکای نیوز هەواڵی دا کە بەرپرسانی پلەبەرزی رژیمی ئێران بێ دوودڵی باس لە دەستێوەردانەکانیان لە وەڵاتانی دیکە دەکەن. مۆرەکانی رژیمی ئیران لە هەر بۆنەیەک دا دەڵێن
سکای نیوز هەواڵی دا کە بەرپرسانی پلەبەرزی رژیمی ئێران بێ دوودڵی باس لە دەستێوەردانەکانیان لە وەڵاتانی دیکە دەکەن. مۆرەکانی رژیمی ئیران لە هەر بۆنەیەک دا دەڵێن کە ئەو رژیمە هەوڵ دەدا لە وڵاتانی ناوچە دا لە ژێر ناوی ئیسلام (دەستێوەردان) بکات.
رژیمی ئێران بۆ نائارام کردن و بشێوی نانەوە لە وەڵاتانی ناوچەکە لە هیچ کارێک درێغ ناکا. ئەم رژیمە بە پێی ئیدئۆلژیکێک کە هەیەتی جارێک بە چەک و جارێکیش بە پوڵ بەدوای ئامانجەکانی خۆی لە وەلاتانی ناوچەکەوەیە.
بۆ ناردنی شۆرشەکە! سنوری وڵاتان تێدەپەرێنێ و لە هێڵە سورەکانی دەسەڵاتی وەڵاتان دەگوزەرێت.
سنورەکانی ئەم رژیمە بە عێراق وشام و کەنارەکانی مدیترانە گەێشتوە. ئەمە وتەێکە کە ئەحمەد علم الهدی نوێنەری خامنەیی وتی. ئەم کەسە دەڵێ بوونی رژیمی ئێران لە عێراق دەشتی شام و کەنارەکانی مدیترانە شتێک نیە لەدەرەوەی سنوری دەسەڵاتی رژیمی ئێران بێ. ئەم وتەیە ئێشارە بەوە دەکات کە سپای پاسداران و تاقمە چەکدارەکانی سەربە رژیمی ئیران لە نزیکی خەندەقی سنور تانافی سوریە و لە سێ گۆشەی سنوری نێوان اردن وسوریە و عراقیش بوونی هەیە.
رژیمی ئیران دەیەویت رێگای زەمینی نێوان تاران، بەغداد، دەمیشق و بیروت و کەنارەکانی مەدیترانە بپارێزێ بۆ ئەوەی پرۆژەیەک کە ئەم رژیمە بە هیلالی شیعەی ناودەبات، بێنێتە دیی. ڕاپورتی چاپەمەنیەکان بەم دواییانە ئاشکرایان کردووە کە رژیمی ئێران لە کەناراوەکانی سوریە بنکەی سەربازی و کارگای دروس کردنی موشەکی دامەزراندووە.
رژیمی ئێران هیچ رێگایەکی جوێ لە دروس کردنی شەڕو ئاژاوە لەعێراق و سوریە و یەمەن دا نەدۆزیوەتەوە.