پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

25ی نوامبر رۆژی خەبات بۆ نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان بەرز و بەرێز بێ

25ی نوامبر رۆژی خەبات بۆ نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان بەرز و بەرێز بێ

25ی نوامبر وەک رۆژی سڕینەوەی توندوتیژی لە دژی ژنان،میژووێکی هەیە وبە داخەوە تا ئێستا لە زۆربەی کۆمەڵگاکان ئەم رۆژە تەنیا لە چوارچێوەی تێئۆری ماوەتەوە، بەڵام ئەم رۆژە وەک رۆژی خەبات لە دژی جیاوازی وتوندوتیژی، بۆ ئافرەت و هەموو ئەوانەی بە دەست فەرهەنگی پیاوسالاری و بە گشتی دەسەلاتی رەهاوە دەناڵێنن،گرینگی خۆی هەیە و پێویستە بە چاوی ڕێزەوە لە هەوڵ و ماندوو بوونی ئەو کەسانەی ئەم خەبات ورۆژەیان گەیاندە ئەم قۆناغە بڕوانین و ریز بگرین لە جوامێریان کە بە فیدا کردنی گیانی خۆیان دڕیان داوە بە شەوەزەنگ وتروسکەیێکی هیوایان بۆ کۆمەڵگەی بەرابەریخواز دروست کرد.

بەم بۆنەوە و هەروەها گیانبازی و موبارزەی رەوا لە بەرانبەر توندوتیژی و نابەرانبەرییەکان، ئەم رۆژە مێژووییە پیرۆز دەکەین و ریز دەگرین لە تەواوی ئەو کەسانەی کە بە هەوڵ و ماندووبونی خۆیان رۆژی 25ی نوامبریان وەک رۆژی سڕینەوەی توندوتیژی تۆمار کرد.

نێزیک بە نیوسەدە بەر لە ئێستا سێ‌ خوشکی خەباتکار لە سێدارەدران. ئەم خوشکانەی میراباڵ لە کاتێکدا گیانیان لێ‌ ئەستێندرا کە گۆپاڵدارانی رژیمی ترۆئیلۆ لەوپەری دڕندەیدا، هەوڵی پاراستنی دەسەڵاتی دیکتاتۆرانەیان ئەدا و پشووی کۆمەڵگایان سوار کردبوو. خۆینی رژاوی ئەم سێ‌ ژنە تێکۆشەرە بووە هەوێنی شۆڕش و توڕەیی جەماوەری لە دژی دیکتاتۆر ولە ماوەی نێزیک بە ساڵیکدا حکومەتی ملهوری ئەو وەڵاتەی بەلادا هێنا. خوشکانی میراباڵ کە بوونە هۆی رۆخانی دیوەزمەی رۆژگار، بووشنە هۆی جەماوەرتر بوونی رەوتی شۆڕش وکەسانێکی زۆر کەوتنە سەر ئەو رێچکەیەی کە دەبێت چۆن ئەم بەستێنە خۆش بکرێت کەبتوانرێ‌ لە وەها ڕووداوێکی وا، گەورەترین شۆڕش وەرێبخرێت.

 کاری بەردەوام بۆ زیندوو راگرتنی یادی ئەو تێکۆشەرانە، لە کۆنفرانسێکدا لە ساڵی 1981، رۆژی 25ی نوامبری بە دووی خوێدا هێنا کە وەک رۆژێکی نێونەتەوەی دێتە ئەژمار و هەمووساڵێک یاد دەکرێتەوە.

 بەداخەوە بە هۆی کۆمەڵێک بەربەست وناهنجاری،رۆژی سرینەوەی توندوتیژی لە دژی ژنان زیاتر لەسەر وەرەقە دەردەکەوێت و رێک لە رۆژی 25ی نوامبر ئەم رۆژە بە بیرمان دێتەوە کە رۆژێکیش هەیە کە بە سڕینەوەی توندوتیژی دەناسرێت. دیارە لەگەڵ بەربەست و شتەباوەکانی حاکم، کەموکۆڕی لە ژنان وئافرەتانی چالاکیشدا هەیە وخۆمان بە پلەی یەکەم لەم پێوەندیەدا لێپرسراوین. ئێمە وەک رێکخراوەکانی ئافرەتان کە دەبێت بەردەوام لە هەوڵی زەمینەسازی بۆ بە رێکخراوەتر کردنی کاری ژنان بین و هەمووان پێکەوە گرێ‌ وگۆڵەکانی ئافرەت لە کۆمەڵگا لە چوارچێوەی قسە بهێنینە دەر ولەم پێوەندیەدا گەڵالەی نوێمان هەبێت،زیاتر خۆمان بە کاری لاوەکیەوە سەرقاڵ کردوە و وەک ژن لە چوارچێوەی ماڵ دەجولێ٠Žن،کە ئەم جۆرە ناکارایی و راوەستاویەمان زەربەی گەورەی لێداوین وبۆتە هۆی ئەوەش کە ئەو ئاوات و ئارەزوە نەبین کە ژنان لە کۆمەڵگاکەمان بە ئێمەی هەبوو.

 پێویستەو زەرورە کە رچەشکێنان و ئەو کەسانەی کە خەمی مرۆڤایەتیانە وهەموو ژیانی خۆیان لەم رێگەدا فیدا کردوە، دڵسۆزانەتر بێنەوە مەیدان وئەو پەیامە لە بیر نەکەن کە لە سەرەتای کارمانەوە رامانگەیاند. ئەو پەیامەی کە باس لە ئینسانیەت دەکا وهەرجۆرە دەستدرێژیێک رەت دەکاتەوە. پێویستی خەلک و خواستی ژنانی تێکۆشەر ئەوەیە کە رێکخراوەکانی ژنان هەوڵی هاوخەباتی بدەین و لەم بێدەنگیەی کە باڵی کێشاوە بەسەر رەوتی خەباتەکەماندا خۆ دەرباز بکەین. بێگومان بەشێک لە بەرهەمی کارو هاوخەباتی ئێمە ئەوەیە کە بەم راوەستاویەوە،ئێستاش ژنان پێش قەدەمن ولەم ئالۆزی وکوشتوبڕەی کە بەرۆکی کوردستانی گرت و بەهۆی دژمنانی مرۆڤایەتی ژیان کەوتە بەر مەترسی، ئافرەت ڕۆڵی خۆی گێڕاو ژنانی کورد ئەوەیان سەلماند کە لە پاراستنیشدا  قسەی یەکەم دەکەن. 

 ئافرەتان لە ریزی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران کە لە کاری پێشمەرگایەتیدا دەور و ڕۆڵی تایبەتیان هەیە،لە کاری رێکخراوی ئافرەتانیش لە چالاکی بەردەوامدان ولە پێوەند بە چالاکی گشتی کاران. بەپێی پێگەو خەباتی چەندین ساڵەی ئەم رێکخراوە،ئافرەتان لە وەڵاتەکەمان چاوەڕوانی زیاترمان لێدەکەن.هەوڵ ئەدەین لەحاست چاوەروانی ئەوان بین وبەلانی کەمەوە کار بۆ ئەوە دەکەین کە رێکخراوەکانی دیکەی ژنان کە سەروە حیزبەکانی کوردستانن لە دەوری پلاتفۆرمێک بۆ کاری هاوبەش کۆبکەینەوە.بە باوەری ئێمە یەکریزی رێکخراوەکان بۆ کاری هاوبەش،کاریگەری لەسەر پێوەندی سازمان وحیزبەکانی دیکەش دەبێت وئەگەر بتوانین ئەم رێکخستنە ئەنجام بدەین دەتوانین جۆرە هاوخەباتیێکیش لە نێو ئەحزابدا دروست بکەین.

 پیرۆز بێت 25ی نوامبر

              رێکخراوی ئافرەتانی خەباتی کوردستانی ئێران         

         25/11/2015


 


8 ساڵ و 11 مانگ و 27 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 36 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

25ی نوامبر رۆژی خەبات بۆ نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان بەرز و بەرێز بێ

25ی نوامبر رۆژی خەبات بۆ نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان بەرز و بەرێز بێ

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران