هێزە سەرکوتگرەکانی رژیمی ئێران لە ناوچەی هەوشار ٣ کەسیان دەستبەسەر کرد.
هێزە سەرکوتگرەکانی رژیمی ئێران لە ناوچەی هەوشار ٣ کەسیان دەستبەسەر کرد.
بەپێی هەواڵەکان، ڕۆژی سێشەممەی حەفتەی ڕابردوو ٢٤ی گەلاوێژی 1396، هێزە سەرکوتگرەکانی رژیمی ئێران لە شاری تکاب هەڵیان کوتاوەتە سەر گوندی ئەحمەدئاوا لەناوچەی هەوشار و ٣ کەسیان بەناوەکانی بێهزاد برادەران، حامید سەبزی و سامان سەبزی دەستبەسەر کردووە.
لە دوای حەوتوویەک لە دەستبەسەر کرانی ئەو ٣ هاووڵاتییە چارەنووسیان نادیارە و نازانرێ لە کوێ ڕاگیراون.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەری هەنگاو، رۆژی سێ شەممە 30ی گەلاوێژی 1396، هێ.ە سەرکوتگەرەکانی رژیم کچێکی خەڵکی سنەیان بەناوی سارا رۆستەمی دەستبەسەر کردووە و بەرەو شوێنێکی نادیاریان گواستوەتەوە.
سارا لە یەکێ: لە هوتێلەکانی شاری بانەدا بووە کە هێزە سەرکوتگرەکانی دەستبەسەریان کردووە.