رۆژێ رابردو ٣١گەلاۆێژی ٩٦ لێبوردن نێونەتەوەیی راگەیاندراوێکی لەمەڕ مانگرتن لە خواردنی هێندێ لە زیندانیان سیاسی که بە نارەزایەتی لە رەوشی نامروڤانەی بەندیخانە ب
رۆژێ رابردو ٣١گەلاۆێژی ٩٦ لێبوردن نێونەتەوەیی راگەیاندراوێکی لەمەڕ مانگرتن لە خواردنی هێندێ لە زیندانیان سیاسی که بە نارەزایەتی لە رەوشی نامروڤانەی بەندیخانە بڵاو کردەوە. لەم راگەیەندراوەدا هاتووە:
هێندێ لە زیندانیانی سیاسی و عەقیدەتی بەندیخانەی گەوهەردەشت بەنارەزایەتی لە رەوشی بێ رەحمانەو نامروڤانە و سووکایەتی لەم بەندیخانەی کە چاودێریەکی چر و پری لەسەرە دەستیان داوەتە مانگرتن.
زیندانیانی سیاسی لەم ماوەی دوایی دا بۆ بەندی نوێ گوێراونەوە، هەلومەجێکی کپ و داخراو پێناسە کراوە. ئەم زیندانیانە لە ژورێک گەلێک کە پەنجەرەکانی بە وەرەقی ئاسن داپوشراوە راگیراون و تەنانەت لە ئاوی خواردنەوەی خاوێن و تەختی خەوی پێویست بێ بەشن. ئەم زیندانیانە هەروەها لە چاوپێکەوتن و دیدار لە گەل خانەوادە و تلفن کە له بەشەکانی دیکەی زیندان هەیە بێ بەش کراون.