هەوالدەری رویتەر 1 ی خەرمانانی 1396 ڕایگەیاند: نیکی هێلی کە بڕیارە رۆژی چوار شەممە لە وییەنی پێتەختی وڵاتی ئوتریش لە گەڵ بەرپرسانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوکەیی چا
ئەمریکا دەی هەوێت بزانێت ئایا ئاژانس بۆ دەرکەوتنی راستی ئەوەی ڕژیمی ئێران پێبەندی بەرجام بووە یان نا بریاری پشکنینی لە بنکە سەربازیەکانی ڕژیمی ئێرانی هەیە یان نا؟ نیکی هێلی دەڵێت سەردانەکەی بۆ وییەن ئەریکێکە بۆ دەرکەوتنی راستیەکانە کە بەشێکە لە بریاری سەروککۆمار دۆناڵد ترامپ لەبارەی رێکەوتنی ناوکەیی لەگەڵ رژیمی ئێران بۆ سنوردار کردنی بەرنامەی ناوکەیی ئەو رژیمە لە بەرابەر هەڵوەشانەی ئابڵوقە ناوکەییەکانە. نیکی هیلی ئەندامی کابینەی تڕامپ لە وتووێژێک دا لە گەڵ ڕۆیتەر ڕایگەیاند: ئەگەر ئێوە سەیری هەڵسوکەوتی رابردووی ڕژیمی ئێران بکەن بۆتان دەردەکەوێت کە ئەوان لە بنکەی نیزامیەکان، زانکۆ و شوێن گەڵی جۆراوجۆر چالاکی نهێنییان هەبووە.
باڵوێزی ئامریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: لە پێشدا لەو شوێنانە چالاکی هەبووە، کەواتە ئایا ئاژانس لە پشکنینەکانی دا ئەم بابەتانه لەبەرچاو دەگرێ تاکوو دڵنیا بێت ئەم جۆرە چالاکیانە نەماوە؟ ئەوان لە ئێستا دا رێگە پێدراون بۆ پشکنینی بنکە سەربازیەکان. ئەوان ئیزنی سەردان و پشکنینی هەر دامەزراوەیەکی گوماناویان هەیە. ئەوەی دەبێ بزانێ ئەوەیە کە ئایا ئەوان ئەوکارە ئەنجام دەدەن ؟