یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

راگەیەندراوی نیکی هێلی لەبارەی چاوپێکەوتنی لە گەڵ یوکیا ئامانو

راگەیەندراوی نیکی هێلی لەبارەی چاوپێکەوتنی لە گەڵ یوکیا ئامانو

رۆژی چوارشەممە ١ی خەرمانانی ٩٦نیکی هێلی نوێنەری ئامریکا لە رێکخراوەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە دوای چاوپێکەوتنی لە گەل یوکیا ئامانو سکرتیری گشتی ئاژانسی نێونەتەوەی

 رۆژی چوارشەممە ١ی خەرمانانی ٩٦نیکی هێلی نوێنەری ئامریکا لە رێکخراوەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە دوای چاوپێکەوتنی لە گەل یوکیا ئامانو سکرتیری گشتی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکەیی لە ویەن رایگەیاند بریاری ئامریکا بۆ ئەوەیە کە دەبێ ئاژانس بە شێوەی چر و پڕ چاودێری چالاکیە ناوکەییەکانی رژیم ئێران بکەت. ناوەرۆکی ئەم راگەیەندراوە بەم شێوەیە:

ئەمرو سەفیر نیکی هێلی، نوێنەری هەمیشەیی ئامریکا لە رێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە گەڵ یوکیا ئامانو سکرتێری گشتی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی  لە ویەنی ئوتریش دیداری کرد.

ناوبراو ئێستا لە ویێەنە بۆ ئەوەی  بەرپرسانی پلەبەرزی ئاژانسی نێونەتەویی وزەی ئەتومی ببینێت، بۆ ئەوەی هەوڵەکان بۆ چاودێری کردن و پێبەندبوونی  رژیم ئێران بە ریکەوتنی ئەتومی بەو شێوە بێ کە لە  بریارنامەی 2231ی ئەنجومەنی ئاسایشدا هاتووە، بخاتە بەرباس.

نیکی هێلی پشتیوانی بە هێزی ئامریکا لە ئاژانس نێونەتەوەیی وزەی ئەتومی پێ رایگەیاندن و ئەوەی خستەروو کە ئاژانسێکی نێونەتەوەیی وزەی ئەتومی کە بەهێز و جێ متمانە بێ بە قازانجی ئاسایشی نەتەوەییی ئامریکایە. ناوبراو شارەزایی فەنی و ئیعتبار، پێزانینی بۆ شارەزایی و بەبرشت بوونی ئاژانسی نیونەتەوەیی وزەی ناوکەیی لە چاودێری و بەدواداچوون بۆ راستیەکان لە ئێران دەربڕی. نیکی هێلی و یوکیا ئامانۆ نیگەرانیەکانی ئەمریکا لەپێوەند بەوەی کە رژیمی ئێران بە تەواوی پێبەندی بەڵێنەکان بێیان خستەبەر باس و گفتوگۆ و دووپاتیان کردەوە کە  راپۆرتەکانی ئاژانسی نێو نەتەوەیی  وزەی ناوکەیی تا رادەیەک دروسە کە رژیمی ئێران رێگە بە ئاژانس بدا بچێتە هەر بنکە و دامەزراوەیەک کە گومانی لەسەرە. ئەوان هەروەها گرینگی   پێشگیری لە کەڵک وەرگرتنی نابەجێی رژیم ئێران هەندێ بڕگەی ناروون لە رێکەوتنی ناوکەییان خستەبەر باس.

 

سەفیر هێلی دیسان لەسەر بریاری ئامریکا بۆ دڵنیایی لەوەی کە ئاژانس هەندێ سەرچاوەی هەیە کە پیوەندی بە چاودێری توند و چڕ و قایمی بەرنامەی ناوکەیی رژیمی ئێران پێویستە پێداگری کردەوە.


7 ساڵ و 2 مانگ و 30 ڕۆژ و 15 کاتژمێر و 25 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

راگەیەندراوی نیکی هێلی لەبارەی چاوپێکەوتنی لە گەڵ یوکیا ئامانو

راگەیەندراوی نیکی هێلی لەبارەی چاوپێکەوتنی لە گەڵ یوکیا ئامانو

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران