مه‌گه‌ر ده‌کرێ شه‌پۆلى بهخور٠ى رووبار، بریارى مردانه، هه‌لمه‌تى وه‌ک بروسکه، تینى هه‌تاوو سه‌رماى زستان له ناوبچێ، مه‌گه‌ر ده‌ورى گردوون،
سیامه‌ند
مه‌گه‌ر ده‌کرێ شه‌پۆلى بهخور٠ى رووبار، بریارى مردانه، هه‌لمه‌تى وه‌ک بروسکه، تینى هه‌تاوو سه‌رماى زستان له ناوبچێ، مه‌گه‌ر ده‌ورى گردوون، رووناکى رۆژ، شه‌یدایى ئه‌ویندارانى سه‌رمه‌ست ، به‌رزه فر٠ى هه‌ڵۆى چاوسوور، نه‌به‌ردى و قاره‌مانى وهه‌ڵمه‌ت و نه‌عره‌ته‌ى شێرانه‌ى پێشمه‌رگه، هومیدى دایکى شه‌هید،
چاوه‌روانى گه‌لێک بۆ هه‌لاتنى خۆرى ئازادى بهههرهشهى جه‌للادى ده‌ست به‌خوێن و زوڵم وبێدادى ستم گه‌ر له ناو بچن.
نه‌یاران و ناحه‌زان، خه‌ونى گوولى به رێبازه پاک و بێ گهردهکهمهوه ده‌بینن، دڵى نه‌خۆشیان به وێستانهوهى کاروانى خهرمانانهکهم زو ووشک هه‌لاتنى ریشه‌ى رێبازهکهم، که بۆ جێ جێى نیشتمانى داگیرکراو و سته‌ملێکراو ریشواژۆى کردوه، خۆش ده‌که‌ن.
به‌سه ئاسنى سارد کوتان، تاکه‌ى خۆتان له قهلافهتى مه‌ردانه، وره‌ى به‌رزى چاونه‌ترسه‌کان تاقى ده‌که‌نه‌وه، 37 ساڵه چیتان بۆکراوه ته‌نیا روور٠هشى و داماویى نهسیبتان بووه.
به‌ڵى هیچ کات رێبازى پیرۆزى سازمانى خه‌بات و شه‌هیدان به هه‌ره‌شه‌ى دژمن و پیلانى ناحه‌زان و خۆفرۆشان له ناو ناچێ و ئه‌و ریبازه پیرۆزه تا هاتنى خۆرى ئازادى ئالاههڵگر و چۆڵه چراى رێگاى خه‌بات و کۆڵنه‌دان ده‌بێ.
ده‌بێ دژمنانى کورد، دژمنانى ئازادى بزانن، خه‌باتى ئازادیخوازى و تێکوشان و فیداکارى رۆلهکانى سازمانى خه‌بات به‌رده‌وام ده‌بێ، لوتى سته‌مگه‌ران و ناحه‌زانى له خاک دهمالێن.