بە بۆنەی رۆژی جیهانی خەبات بۆ نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان، پیرۆزبایی لەسەرجەم ژنانی ئازادیخواز دەکەم و هیوادارم خەبات بۆ ئازادی و عەداڵەتی کۆمەلایەتی بە تایبەتی رزگاری ژنان لە کویلەیی و توندوتیژی بە زوویی بێتە بەرهەم.
گومانی تێدا نییە هەموو مرۆڤە شەریف و ئازادیخواز و بەرانبەریخوازەکان، بۆ کۆتایی هێنان بە ستەم دژی ژنان هەوڵ دەدەن. لەو پێناوەدا ئەوە ژنان خۆیانن کە بەرپرسیارەتیەکی گەورە و گرینگیان لە وەدی هێنانی مافەکانیان و کۆتایی ستەم و توندوتیژییەکان لە ئەستۆیە، بەڵام بە داخەوە بەشێکی گەورە لە ژنان هیچ جۆرە چالاکیەکیان بۆ کۆتایی هێنان بە توندوتیژی و ناعەداڵەتی نەبووە و بە بێدەنگ بوون لەبەرانبەر فشار و ناعەداڵەتیە بەردەوامەکان، بە جۆرێک یارمەتی پەرەسەندنی توندوتیژی دژی خۆیان دەدەن. بۆ کۆتایی هێنان بە توندوتیژی و شکەنجەی ژنان، نزیکترین و کاریگەرترین رێگە ، بوون و چالاکی ژنان لە خەبات دژی زۆرداری و بوونیان لە مەیدانی سیاسی و کۆمەلایەتی یە.
بە هیوای ئەو رۆژەی کە توندوتیژی دژی ژنان و سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی کۆتایی پێ بێ.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
بەرێوەبەری گشتی
بابەشێخ حسێنی
25ی نوامبری 1394