ئه‌ستێره‌ی سووری ئازادی
پێنجی خه‌رمانانی شادی
مامۆستا سەید جەلالی حوسێنی (پەژار)
گەلاوێژی 1374ی کۆچی خۆری
ئه‌ستێره‌ی سووری ئازادی
پێنجی خه‌رمانانی شادی
ئه‌ستێره‌ی پێنج په‌ڕی په‌ڕجوان
ڕه‌مزی پێنج پارچه‌ی کوردستان
ئه‌ی به‌رایی رۆژی ڕوونم
ئه‌ی تیشکی دیده و ده‌روونم
به‌خێر هاتی پێ پیرۆزی
شادیت هێنا، داهات، رۆزی
کۆی سووری سه‌ر خه‌رمانانی
ڕوو سووری لای نیشتمانی
وێنه‌ی زامی له‌شی شه‌هید
گه‌ش وه‌ک چاوی گه‌شی شه‌هید
ئه‌ستێره‌ی گه‌شی به‌ربه‌یان
پنجی خه‌باتی کوردستان
بۆ کوردستانم ماهواره‌ی
به‌رچاو ڕوون و بێ شه‌واره‌ی
کوردستانت پاک لێ دیاره
چاو بگێڕه کوێ گوڵزاره؟
کوێ نزاره؟ کوێ چیمه‌نه؟
کوێ زه‌نوێر و به دیمه‌نه؟
کوێ ته‌ڕ و سێبه‌ر و چڕه؟
بڕوا بولبول له کوێ کڕه
له تاو گوڵ خه‌م دایگرتووه؟
یان به‌بێ نازی خه‌وتووه؟
له خه‌م له خه‌و ڕای په‌ڕێنه
به بانگ به تیشکی ئاوێنه
زوو بگڵۆفێ چاوی کاڵی
به شانه کا په‌ڕ و باڵی
بۆلای سروه هانا به‌رێ
بلوێری گه‌رووی بۆ بسڕێ
سه‌رێک هه‌ڵێنێ له شیوبا
نمێک له لێوی ووشکی با
جا بێ بۆلای من بۆلای من
پیری داخ و ده‌ردی دژمن
په‌ژاری دڵ پڕ له ئاوات
پڕووکاوی کووره‌ی خه‌بات
دڵ خۆش به دێمانه‌ی شادی
خه‌مبار به جه‌نگ و بێ دادی
چه‌ند ساڵه ساتان ده‌بژێرێ
ساتێک بێ هیوا نابوێرێ
چاوه‌روانی ئازادیه
به هیوای سروه‌ی شادیه
کورد ئازاد بن بێ دووپۆیی
له هه‌ندا یه‌ک بن و خۆیی
بێ من من و بێ تۆ تۆیی
به بێ مۆڕه و بێ نامۆیی
له بیر نه‌که‌ن رۆژانی ڕه‌ش
خوێنی شه‌هیدان خوێنی گه‌ش
که ڕژان به ده‌ستی زۆرداران
له ناو دێیان له ناو شاراران
له ده‌شت و کێو له خوار له سه‌ر
له سه‌ر شه‌قام له ناو سه‌رنگه‌ر
تا ئازادکه‌ن کورده‌واری
له ده‌ست بێگانه و لاساری
کورد بۆ یه‌ک بن بۆ یه‌ک بمرن
بۆ نامۆ و نه‌ویست گوێ نه‌گرن
که‌ڵک و رێزیان ببێ بۆ خۆ
نامۆیی بکه‌ن له نامۆ
بابێ بۆم جێژنه کوردانه
جێژنی پێنجی خه‌رمانانه
که گیراوه له سارایه
له ده‌ری شار له په‌نایه
هه‌ر وه‌ک گولی دوور ئاوایی
قوره‌نتێنه‌ی نایی دوایی
ده‌ڵێن ئاواران دزێون
په‌ری و ئاده‌می نین دێون
نابێ کۆ بن له ناو شاران
ده‌هاروژێنن جن داران
لێمان ده‌ره‌نجێن بێگانه
چ بکه‌ین ژینمان به ده‌س وانه
کوتمان باشه باری خوایه
ئه‌وا خزاینه په‌نایه
وه‌ره ناو کۆڕمان جوانه مه‌ل
لێره‌ش بۆت ده‌کرێ په‌لا و په‌ل
په‌لی پڕ ئاونگی برژانگ
له سه‌ر برژانگان لێده بانگ
گه‌رمی دابێنه به سازت
دلان گه‌ش که به ئاوازت
له من ووره‌دان به دلان
له تۆش سۆزی مانگی گولان
له من هۆنراوه‌ی پڕ له سۆز
له تۆش سازی جێژنی نه‌ورۆز
دره‌نگه ده‌ی بولبولی جوان
ده‌با نه‌چین له دوو چوان
بێ گوڵ نابی وه‌ره که‌سه
بۆ ئاواران یه‌ک گوڵ به‌سه
گوڵمان پێنجی خه‌رمانانه
گوڵی پێنج په‌ڕ چه‌نده جوانه
ئه‌ستێره‌ی عاسمان ده‌دوێنێ
هه‌ر تاوه ره‌نگێ ده‌نوێنێ
من له‌و په‌ڕ و ئه‌تۆ له‌و په‌ڕ
با هه‌ڵ بڵه‌ین به گوڵی پێنج په‌ڕ
با لێی بڵێین به پێی توانا
تۆ له ره‌نگ و من له مانا
تۆ بۆ دڵی کڕ لێده زه‌نگ
به باسی ره‌نگی ڕاده‌ژه‌نگ
من له مانای ساز که‌م تۆمار
بۆ خه‌باتی دژ به زۆردار