پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

بەرێوەچونی رێورەسمی پێنجی خەرمانان لە بنکەی سەرکردایەتی سازمان لە ناحیەی رزگاری

بەرێوەچونی رێورەسمی پێنجی خەرمانان لە بنکەی سەرکردایەتی سازمان لە ناحیەی رزگاری

5ی خەرمانان 37ەمین ساڵرۆژی دامەزرانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لە بنکەی سەرکردایەتی بەرێوەچوو.

 5ی خەرمانان 37ەمین ساڵرۆژی دامەزرانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لە بنکەی سەرکردایەتی بەرێوەچوو.

بەپێی هەواڵ، رۆژی هەینی 3ی خەرمانانی 1395 ی کۆچی خۆری لە بنکەی سەرکردایەتی سازمان، بە ئامادەبوونی نوێنەری چەندین حزب و ریکخراو ئەندامان و دۆستانی سازمان و ئەندامانی سەرکردایەتی، سەعات 6ی ئێوارە مەراسمی 37 ساڵەی دامەزراندنی سازمان بەرێوەوو، سەرەتای مەراسم بە دەقیقەیەک وێستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان و لەسەروشیانەوە رێبەری مەزنی گەلەکەمان مامۆستا سەید جەلال حوسێنی، دەقیقەیەک بێدەنگی راگەیندرا، دواتر لەلایەن گروپی منداڵانی سازمانەوە سرودی نەتەوەی ئەی رەقیب وترا و دوا بە دوای ئەوەش خاتوو شیلان محەممەدی بە نوێنەرایەتی لیژنەی ئامادەکاری مەراسم ووتەی بەخێرهێنانی پێشکەش کرد، دوابەدوای ئەوەش هاوکات لەگەڵ وتنی گۆرانی لەلایەن گروپی موزیکەوە،  37 مۆمی تەمەنی سازمان لەلایەن بەرێزان شۆرشی حاجی  و ئەوین فەرەجی ئەندامانی سەرکردایەتی داگرسێنرا. 

هەروەها پەیامی پیرۆزبای سکرتێری گشتی سازمان لەلایەن بەرێز سەید کامیل نورانی فەرد ئەندامی دەفتەری سیاسیەوە خوێندرایەوە، دواتر هونەرمەند نیهاد هەرکی سرودێکی حەماسی پێشکەش کرد، دواتر بەرێز رێبوار حسێنی ئەندامی ئەندامی دەفتەری سیاسی سازمان پارچە پەخشانێکی بەو بۆنەوە خوێندەوە، دوای ئەوە پارچە پەخشانێک کە بە قەڵەمی رێبەری نەتەوەی گەلەکەمان جەنابی مامۆستا سەید جەلال حسێنیەوە بەبۆنەی 5ی خەرمانانەوە نوسرابوو لەلایەن خاتوو زێنەب حسێنی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانەوە خوێندرایەوە، وە پەیامی رێکخراوی ئافرەتانی سازمان لەلاین خاتوو شەکیلا مورادی ئەندامی رێکخراوەکە پێشکەش کرا. هەروەها پەیامی رێکخراوی لاوانی خەبات لەلایەن بەرێز ئارام سلێمانی بەرپرسی رێکخراوی لاوان خوێندرایەوە.

مەراسمەدا فیلمێکی دێکۆمێنتاری لەسەر سازمانی خەبات کە لەلایەن کومسیۆنی راگەیاندنی سازمانەوە ئامادەکرابوو پێشکەش کرا لە بەشەکانی دیکەی مەراسمدا چەندین سرود و گۆرانی لەلایەن گروپی منداڵانی سازمان و هونەرمەندان نیهاد هەرکی و گۆرانی بێژی پێشمەرگە گۆران مەدەنیەوە پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.

بڕگەی کۆتایی رێورەسمی 5ی خەرمانان 37ەمین ساڵرۆژی دامەزرانی سازمان تایبەت بوو به هەڵپەرکێ و گۆرانی.






































































































































































































































































































































































 


7 ساڵ و 2 مانگ و 25 ڕۆژ و 18 کاتژمێر و 35 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەرێوەچونی رێورەسمی پێنجی خەرمانان لە بنکەی سەرکردایەتی سازمان لە ناحیەی رزگاری

بەرێوەچونی رێورەسمی پێنجی خەرمانان لە بنکەی سەرکردایەتی سازمان لە ناحیەی رزگاری

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران