پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

پەیامی کاک بابەشێخی حوسێنی بەبۆنەی 5ی خەرمانان یادی دامەزرانی سازمانی خەبات

پەیامی کاک بابەشێخی حوسێنی بەبۆنەی 5ی خەرمانان یادی دامەزرانی سازمانی خەبات

هاونیشتمانیانی تێکۆشه‌‌‌ر!

هۆگرانی رێبازی سازمانی خه‌‌‌بات ی کوردستانی ئیران!

که‌‌‌س و کاری سه‌‌‌ربه‌‌‌رزی شه‌‌‌هیدان!

پێنجی خه‌‌‌رمانان 37ەمین ساڵرۆژی دامه‌‌‌زرانی سازمانی خه‌‌‌بات له‌‌‌ هاونیشتمانیانی سته‌‌‌ملێکراوی کوردستان، رێبوارانی رێبازی سازمانی خه‌‌‌بات، که‌‌‌س و کاری شه‌‌‌هیدان، زیندانیانی سیاسی خۆراگرو هه‌‌‌موو هۆگرانی رێگه‌‌‌ی ئازادیی له‌‌‌ ئێران و کوردستان پیرۆز بێ.

ئه‌‌‌مسال سازمانی خه‌‌‌بات پێ ده‌‌‌نێته‌‌‌ 38 ساڵ له‌‌‌ ته‌‌‌مه‌‌‌نی وه‌‌‌ک ته‌‌‌شکیلاتی سیاسی راگه‌‌‌یندراو وهه‌‌‌روه‌‌‌ها پێ ده‌‌‌نیته‌‌‌ 40 ساڵ ته‌‌‌مه‌‌‌نی تێکۆشان و فیداکاری له‌‌‌ مه‌‌‌یدانی به‌‌‌رخودان و شۆرشگێری له‌‌‌ به‌‌‌رانبه‌‌‌ر حاکمیه‌‌‌تی دیکتاتۆرو دژ به‌‌‌ کوردی ویلایه‌‌‌تی فقیه.

39 ساڵ تێکۆشانی بێ پسانه‌‌‌وه‌‌‌ی سازمانی خه‌‌‌بات پڕن له‌‌‌ سه‌‌‌روه‌‌‌ری گه‌‌‌وره‌‌‌و که‌‌‌م وێنه‌‌‌ له‌‌‌ مێژووی پر له‌‌‌ قوربانیدانی گه‌‌‌لی کورد بۆ هێنانه‌‌‌دیی مافی ره‌‌‌وا و هێنانه‌‌‌دیی ئازادیی بۆ ئێرانی به‌‌‌ڵا لێدراو به‌‌‌ هۆی حاکمیه‌‌‌تی نه‌‌‌زان و سته‌‌‌مگه‌‌‌ری ئاخوندانی ملهوڕو حه‌‌‌ق نه‌‌‌بیست.

ئه‌‌‌گه‌‌‌ر به‌‌‌ کورتی باس له‌‌‌ سه‌‌‌روه‌‌‌ریه‌‌‌کان و کۆڵنه‌‌‌دانی سازمانی خه‌‌‌بات و تێکۆشه‌‌‌رانی ئه‌‌‌و رێبازه‌‌‌ پیرۆزه‌‌‌ له‌‌‌ ماوه‌‌‌ی 39 ساڵی رابردوودا بکه‌‌‌ین ده‌‌‌توانین ئاماژه‌‌‌ بکه‌‌‌ین به‌‌‌.

ـ خۆگرای که‌‌‌م وێنه‌‌‌ له‌‌‌ به‌‌‌رانبه‌‌‌ر کۆسپ و ته‌‌‌گه‌‌‌ره‌‌‌ بێ‌ ئه‌‌‌ژماره‌‌‌کان و پارێزگاری له‌‌‌ سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆیی سیاسی و مل نه‌‌‌دان بۆ ویستی ده‌‌‌سه‌‌‌لاتی ئاخونده‌‌‌کان له‌‌‌ ئێران.

ـ  خۆ نه‌‌‌به‌‌‌ستنه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌ هیچ حکومه‌‌‌ت و ده‌‌‌سه‌‌‌لاتێک و بریاردانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆیانه‌‌‌و به‌‌‌بڕشت له‌‌‌ حاست روداوه‌‌‌ سیاسیه‌‌‌ ناوچه‌‌‌یی و جیهانیه‌‌‌کان.

ـ  بوونی سیاسه‌‌‌تی دروست و روون له‌‌‌ به‌‌‌رانبه‌‌‌ر حکومه‌‌‌تی ئاخوندی له‌‌‌ ئێرانداو ره‌‌‌د کردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌ر جۆره‌‌‌ ووتوێژێک له‌‌‌ گه‌‌‌ل ئه‌‌‌و دەسەڵاتە‌ خۆسه‌‌‌پێن و نامه‌‌‌شروعه‌‌‌داو سوور بوون له‌‌‌ سه‌‌‌ر دروشمی ئیستراتیژی رووخانی ئه‌‌‌و ده‌‌‌سه‌‌‌لاته‌‌‌ نگریسه‌‌‌.

ـ  به‌‌‌ ره‌‌‌وا زانینی ماف و ئازادیه‌‌‌کان بۆ تێکرای نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌کانی پێکهێنه‌‌‌ری ئێران و دابین بوونی ویست و دواکانیان.

. خه‌‌‌بات بۆ یه‌‌‌کسانی و هاوبه‌‌‌شی له‌‌‌ نێوان چین و توێژه‌‌‌کانی کۆمه‌‌‌ڵگای کورده‌‌‌واریی و به‌‌‌ تایبه‌‌‌تی تیکۆشانی بنه‌‌‌ره‌‌‌تی و دوور له‌‌‌ دروشمی زریقه‌‌‌و بریقه‌‌‌دارو به‌‌‌ کرده‌‌‌وه‌‌‌ بۆ هاتنه‌‌‌ مه‌‌‌یدانی ئافره‌‌‌تان له‌‌‌ پرسه‌‌‌ سیاسی و کۆمه‌‌‌لایه‌‌‌تیه‌‌‌کان و کاری جیددی بۆ ئه‌‌‌وه‌‌‌ی ئافره‌‌‌تان له‌‌‌ ریزه‌‌‌کانی سازمانی خه‌‌‌بات دا ده‌‌‌ورو جێگه‌‌‌ی شیاوی ره‌‌‌وایان هه‌‌‌بێ‌ .

ـ  پشتیوانی له‌‌‌ خه‌‌‌بات و شۆرشی کورد له‌‌‌ هه‌‌‌موو پارچه‌‌‌کانی کوردستان ئه‌‌‌ویش هه‌‌‌ر به‌‌‌کرده‌‌‌وه‌‌‌و دوور له‌‌‌ دروشم که‌‌‌ پشتگیری له‌‌‌ خه‌‌‌ڵکی کوردستانی عیراق له‌‌‌ کاته‌‌‌ حه‌‌‌سته‌‌‌مه‌‌‌کانداو به‌‌‌شداری سازمانی خه‌‌‌بات له‌‌‌ راپه‌‌‌رینی 1991 و روبه‌‌‌رو بوونه‌‌‌وه‌‌‌ی سازمانی خه‌‌‌بات له‌‌‌ گه‌‌‌ڵ کێشه‌‌‌ی زۆرو و گرتنی به‌‌‌رپرسانی سازمانی خه‌‌‌بات له‌‌‌ لایه‌‌‌ن حکومه‌‌‌تی ئه‌‌‌و کاتی عێراق و هه‌‌‌روه‌‌‌ها به‌‌‌شداری کردنی هێزی پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌ی سازمانی خه‌‌‌بات له‌‌‌ جه‌‌‌نگ دژی هێزی ترۆریستی داعش له‌‌‌ ماوه‌‌‌ی سێ ساڵی رابردوودا به‌‌‌ڵگه‌‌‌ن له‌‌‌ ده‌‌‌یان کاروچالاکی  حاشاهه‌‌‌ڵنه‌‌‌گری خه‌‌‌باتکاری و به‌‌‌ خه‌‌‌مه‌‌‌وه‌‌‌ بوون بۆ گه‌‌‌لی کورد و چاره‌‌‌نووسی.

ـ  دوور بوون له‌‌‌ هه‌‌‌ستی ره‌‌‌گه‌‌‌ز په‌‌‌ره‌‌‌ستی و ناسیونالیستی به‌‌‌رچاوته‌‌‌نگ و باوه‌‌‌ر به‌‌‌ مافی ئینسانی و کار کردن بۆ نه‌‌‌هه‌‌‌ێشتنی دیارده‌‌‌ی ره‌‌‌گه‌‌‌زپه‌‌‌ره‌‌‌ستی.

ـ  پارێزگاری له‌‌‌ ژینگه‌‌‌و و سه‌‌‌وزایی و دارو دره‌‌‌خت له‌‌‌ کوردستان که‌‌‌ ئه‌‌‌و دیارده‌‌‌یه‌‌‌ له‌‌‌ بنکه‌‌‌و شۆێنی حه‌‌‌وانه‌‌‌وه‌‌‌ی رێبوارانی سازمان ده‌‌‌بیندرێ‌ هه‌‌‌روه‌‌‌ها و بریار بۆ جێبه‌‌‌جێ کردنی پاراستنی ژینگه‌‌‌ی کوردستان و پشتیوانی له‌‌‌ هه‌‌‌موو خه‌‌‌باتکارانی ژینگه‌‌‌پارێز له‌‌‌ رابردوو له‌‌‌ ئێستادا.

ـ  نوێ‌ بوونه‌‌‌وه‌‌‌و گۆرانکاری دروست له‌‌‌ بیرو بۆچوون و دارشتنی ئیستراتیژی و دارشتن و کار پێکردنی به‌‌‌رنامه‌‌‌ی سه‌‌‌رده‌‌‌میانه‌‌‌تر له‌‌‌ خه‌‌‌ت و رێبازی سازمانی خه‌‌‌باتدا، لایه‌‌‌نێکی دیکه‌‌‌یه‌‌‌ بۆ ئه‌‌‌وه‌‌‌ی بیسه‌‌‌لمێنێ رێبازی سازمانی خه‌‌‌بات چه‌‌‌نده‌‌‌ شکۆمه‌‌‌نده‌‌‌و توانیویه‌‌‌تی له‌‌‌ جوڵانه‌‌‌وه‌‌‌ی سیاسی شۆشگێرانه‌‌‌ جێگه‌‌‌ی دیاربێ و بێگومان  پرۆسه‌‌‌ی سیاسی له‌‌‌ داهاتووی کوردستان ودارشتنی به‌‌‌رنامه‌‌‌و بریاری سه‌‌‌رده‌‌‌میانه‌‌‌و شیاو ده‌‌‌وری سه‌‌‌ره‌‌‌کی ده‌‌‌بێ.

ـ سیاسه‌‌‌ت له‌‌‌ سه‌‌‌ر بنه‌‌‌مای راستگۆیی و سه‌‌‌داقه‌‌‌ت و به‌‌‌ وه‌‌‌فایی له‌‌‌ به‌‌‌رانبه‌‌‌ر ئه‌‌‌وانه‌‌‌ی چاکه‌‌‌یان کردوه‌‌‌و لێبوردویی له‌‌‌ به‌‌‌رانبه‌‌‌ر هه‌‌‌ڵه‌‌‌کاران و تاونکاراندا له‌‌‌ پێناو نیشتمان و خه‌‌‌باتی ره‌‌‌وا و ئازادیخوازنه‌‌‌.

ـ  قاره‌‌‌مانی که‌‌‌م وێنه‌‌‌ی هێزی پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌ی سازمانی خه‌‌‌بات له‌‌‌ مه‌‌‌یدانی چالاکی نیزامی له‌‌‌ به‌‌‌رانبه‌‌‌ر هێزه‌‌‌ سه‌‌‌رکوتگه‌‌‌ره‌‌‌کانی رژیمی ئاخوندی و جه‌‌‌نگه‌‌‌ که‌‌‌م‌ وێنه‌‌‌کانی رۆله‌‌‌ چاونه‌‌‌ترسه‌‌‌کانی ئه‌‌‌و رێبازه‌‌‌ له‌‌‌ مه‌‌‌یدانی نه‌‌‌به‌‌‌ردیدا، وه‌‌‌ک جه‌‌‌نگی یه‌‌‌ک مانگه‌‌‌ی بانه‌‌‌ به‌‌‌شداری له‌‌‌ مقاومه‌‌‌تی شاری سنه‌‌‌، کامیاران، شه‌‌‌ری سه‌‌‌قز، شه‌‌‌ره‌‌‌کانی ناوچه‌‌‌ی بۆکان، قاره‌‌‌مانیه‌‌‌کان له‌‌‌ ناوچه‌‌‌ی سه‌‌‌رده‌‌‌شت و هه‌‌‌روه‌‌‌ها جه‌‌‌نگی که‌‌‌م وێنه‌‌‌ی ناوشاری بانه‌‌‌و تێک شکاندنی هیزی گاردی جاویدان(هیزی قودس) و ده‌‌‌یان قاره‌‌‌مانی که‌‌‌م وێنه‌‌‌ی دیکه‌‌‌ی رۆله‌‌‌ نه‌‌‌به‌‌‌زه‌‌‌کانی کورد له‌‌‌ ریزه‌‌‌کانی سازمانی خه‌‌‌بات و ناچار کردنی خومه‌‌‌ینی بۆ ئه‌‌‌وه‌‌‌ی ئاگر بر له‌‌‌ به‌‌‌رانبه‌‌‌ر گه‌‌‌لی کورد راگه‌‌‌ینێ.

ـ  باوه‌‌‌رداربوونی بنه‌‌‌ره‌‌‌تی به‌‌‌ کاری هاوبه‌‌‌ش و ته‌‌‌بایی له‌‌‌ نێوان هێزو لایه‌‌‌نه‌‌‌ سیاسیه‌‌‌کانی کوردستان، هه‌‌‌ر له‌‌‌ رۆژانی سه‌‌‌ره‌‌‌تای دامه‌‌‌زرانی سازمانی خه‌‌‌بات وه‌‌‌ک ئه‌‌‌سل و سیاسه‌‌‌تی نه‌‌‌گۆر و هاوپه‌‌‌یمانی له‌‌‌ گه‌‌‌ل سازمانی موجاهیدینی خه‌‌‌لقی ئێران و شۆرای میللی مقاومه‌‌‌تی ئێران وه‌‌‌ک ته‌‌‌نیا هێزی گه‌‌‌وره‌‌‌ی خه‌‌‌باتی سه‌‌‌رانسه‌‌‌ریی له‌‌‌ به‌‌‌رانبه‌‌‌ر رژیمی ئاخوندی و ئاڵترناتیوی ئه‌‌‌و رژیمه‌‌‌ ملهوره‌‌‌.

ـ  شه‌‌‌هید بوونی سه‌‌‌دان  که‌‌‌س له‌‌‌ رۆڵه‌‌‌کانی کوردستان له‌‌‌ ریزه‌‌‌کانی سازمانی خه‌‌‌بات که‌‌‌ 15 که‌‌‌س له‌‌‌و شه‌‌‌هیدانه‌‌‌ له‌‌‌ ئه‌‌‌ندامانی سه‌‌‌رکردایه‌‌‌تی سازمانی خه‌‌‌بات بوون و هه‌‌‌روه‌‌‌ها بوونی رێبه‌‌‌رێکی که‌‌‌م وێنه‌‌‌ی وه‌‌‌ک مامۆستا سه‌‌‌ید جه‌‌‌لال حوسه‌‌‌ینی که‌‌‌ ته‌‌‌واوی ته‌‌‌مه‌‌‌ن و ژیانی بۆ رێبازی ئازادیخوازی و کوردایه‌‌‌تی و سازمانی خه‌‌‌بات ته‌‌‌رخان کردو تا دوایین ساته‌‌‌کانی ته‌‌‌مه‌‌‌نی به‌‌‌رده‌‌‌وام بوو له‌‌‌ سه‌‌‌ر ئامانج و باوه‌‌‌ره‌‌‌که‌‌‌ی و خه‌‌‌بات و تێکۆشان له‌‌‌ به‌‌‌رانبه‌‌‌ر رژیمی ئاخوندی له‌‌‌ ئێران رۆحی شه‌‌‌هیدان و رۆحی مامۆستای رێبه‌‌‌ر شادبی.

ـ  بوونی سه‌‌‌رکردایه‌‌‌تی غه‌‌‌مخۆر و  کادرو پیشمه‌‌‌رگه‌‌‌و ئه‌‌‌ندام و لایه‌‌‌نگری خۆنه‌‌‌ویست و خزمه‌‌‌تکارو تێکۆشه‌‌‌ر له‌‌‌ ناوخۆی کوردستان و له‌‌‌ وولاتانی ئوروپا، که‌‌‌ له‌‌‌ زۆر کاتدا به‌‌‌ رێژه‌‌‌ی که‌‌‌م و ته‌‌‌نانه‌‌‌ت به‌‌‌ تاک تاکیش ده‌‌‌ورو نه‌‌‌قشی به‌‌‌رچاویان له‌‌‌ بردنه‌‌‌ پێشی په‌‌‌یام وراسپارده‌‌‌کانی سازماندا گێڕاوه‌‌‌و ده‌‌‌وری به‌‌‌رچاو و حاشاهه‌‌‌ڵنه‌‌‌گریان هه‌‌‌بوه‌‌‌ له‌‌‌ ئه‌‌‌رکی شۆرشگیرانه‌‌‌ی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی و نیشتمانی و سازمانی بووندا.

به‌‌‌م بۆنه‌‌‌پیرۆزه‌‌‌وه‌‌‌ داوا له‌‌‌ هیزو لایه‌‌‌نه‌‌‌ سیاسیه‌‌‌کانی کوردستانی ئیران ده‌‌‌که‌‌‌م،که‌‌‌ گرینگه‌‌‌ ره‌‌‌وتی هاوکاری و ته‌‌‌بایی له‌‌‌ پیناو روبه‌‌‌روبونه‌‌‌وه‌‌‌ی رژیمی ئاخوندی و به‌‌‌ مه‌‌‌به‌‌‌ستی وه‌‌‌دیهینانی ئامانجه‌‌‌کانی گه‌‌‌له‌‌‌که‌‌‌کان زیاتر په‌‌‌ره‌‌‌ پی بده‌‌‌ین. هه‌‌‌ر له‌‌‌و چوارچیوه‌‌‌دا جاریکی دیکه‌‌‌ راده‌‌‌گه‌‌‌ینین که‌‌‌ سازمانی خه‌‌‌بات باوه‌‌‌ری وایه‌‌‌ تیکرای بیرو بۆچوونه‌‌‌کان وفکره‌‌‌ جیاوازه‌‌‌کان له‌‌‌ کوردستانداده‌‌‌توانن به‌‌‌ هاوکاریی و له‌‌‌ چوارچیوه‌‌‌ی ریزی به‌‌‌رانبه‌‌‌رکار بکه‌‌‌ن و سازمانی خه‌‌‌بات له‌‌‌ گه‌‌‌ل هیچ هیزو لایه‌‌‌نیکی سیاسی کیشه‌‌‌ی نیه‌‌‌ و هیچ کاتیش ئاماده‌‌‌ نابی  به‌‌‌رژه‌‌‌ونده‌‌‌ بالاکانی گه‌‌‌له‌‌‌که‌‌‌مان بکات قوربانی کیشه‌‌‌و ناکۆکی  وهه‌‌‌ولده‌‌‌داهه‌‌‌میشه‌‌‌ ببیته‌‌‌ مایه‌‌‌ی ته‌‌‌بایی و یه‌‌‌کریزی له‌‌‌ کوردستاندا.

داوا له‌‌‌ کادرو پیشمه‌‌‌رگه‌‌‌و هۆگرانی ریبازی سازمان ده‌‌‌که‌‌‌م چالاکانه‌‌‌تر له‌‌‌ رابردو له‌‌‌ پیناو هینانه‌‌‌ دیی ئامانجه‌‌‌ به‌‌‌رزه‌‌‌کانی گه‌‌‌لی کورد و خه‌‌‌باتی ئازادیخوازی له‌‌‌ به‌‌‌رانبه‌‌‌ر رژیمی ملهوری ئاخوندی تی بکۆشن، وه‌‌‌ک هه‌‌‌موان ده‌‌‌زانن سازمانی خه‌‌‌بات سه‌‌‌دان سه‌‌‌روه‌‌‌ری سیاسی و پێشمه‌‌‌رگانه‌‌‌و قاره‌‌‌مانی تۆمار کردوه‌‌‌، هه‌‌‌ر بۆیه‌‌‌ دۆستان دڵخۆشن به‌‌‌ بوونی سازمانی خه‌‌‌بات و دژمنیش داماو زه‌‌‌لیله‌‌‌ له‌‌‌ حاست ئه‌‌‌و گشته‌‌‌ سه‌‌‌روه‌‌‌ریانه‌‌‌و هه‌‌‌موو رێبوارانی سازمانیش شانازی ده‌‌‌که‌‌‌ن به‌‌‌ خۆیان که‌‌‌ له‌‌‌ رێبازێکی ئه‌‌‌وه‌‌‌نده‌‌‌ حه‌‌‌ماسه‌‌‌ خولقێن ودڵسۆزو نیشتمانیدان، که‌‌‌ به‌‌‌ ره‌‌‌نجی تێکرا و فیداکاری هاتۆته‌‌‌دیی و سه‌‌‌نه‌‌‌دی حه‌‌‌قانیه‌‌‌تی به‌‌‌ خۆێنی شه‌‌‌هیدانی سوورخه‌‌‌لات و سه‌‌‌روه‌‌‌ریی سیاسی تۆمار کراوه‌‌‌.

مه‌‌‌رگ  و نه‌‌‌مان بۆ رژیمی ملهوری ئاخوندی

سه‌‌‌رکه‌‌‌وێ خه‌‌‌باتی مافخوازنه ى‌ گه‌‌‌لی کورد

 

سازمانی خه‌‌‌بات ی کوردستانی ئێران

سکرتێری گشتی

بابه‌‌‌شیخ حوسێنی


7 ساڵ و 2 مانگ و 25 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 25 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی کاک بابەشێخی حوسێنی بەبۆنەی 5ی خەرمانان یادی دامەزرانی سازمانی خەبات

پەیامی کاک بابەشێخی حوسێنی بەبۆنەی 5ی خەرمانان یادی دامەزرانی سازمانی خەبات

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران