سازمانی موجاهیدینی خەڵکی ئێران بەبۆنەی 5ی خەرمانان یادی 37 ساڵەی دامەزرانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێرانەوە پەیامێکی پیرۆزباییان بۆ سکرتێری گشتی و ئەندامانی
سازمانی موجاهیدینی خەڵکی ئێران بەبۆنەی 5ی خەرمانان یادی 37 ساڵەی دامەزرانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێرانەوە پەیامێکی پیرۆزباییان بۆ سکرتێری گشتی و ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی و تێکڕای ئەندامان و پێشمەرگەکانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران پێشکەش کردووە.
لەو پەیامەی سازمانی موجاهیدین کە بەبۆنەی 5ی خەرمانانەوە بۆ سازمانی خەباتیان ناردووە هاتووە:
بەرێز سکرتێری گشتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، جەنابی کاک بابەشێخی حوسێنی
بە بەرز راگرتنی یاد و بیرەوەری تەواوی شەهیدانی رژێگەی ئازادی خەڵکی ئێران و بەتایبەت شەهیدانی خەڵکی قارەمانی کوردستان و بە بەرزراگرتنی یادی شادرەوان مامۆستا سەید جەلال حوسێنی، دەستپێکی سی و هەشتەمین ساڵرۆژی دامەزرانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران پیرۆزبایی پێشکەش بە جەنابتان، ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی و تێکڕای ئەندامان و پێشمەرگەکانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران دەکەین و بۆ سازمانی خەبات ی دۆست و هاوپەیمانی موجاهیدینی خەڵکی ئێران، و سەرکەوتنتان لە راستای روخانی رژیمی دژە مرۆڤ و وەدیهاتنی خودموختاری بۆ خەڵکی کوردستانی ئێران بۆ دەخوازین.
هەروەها سازمانی موجاهیدین لە پەیامەکەی خۆیدا ئیشارە بەچەندین سەرکەوتنی بزوتنەوەی ئازادیخوازی ئێران لە بەرامبەر رژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی دەکات و هەلومەرجی رژیم لە ئاستی نێونەتەوەیی و ناوچەیی بە خراپ و لاواز پێناسە دەکات و ئیشارە بە ئامرازەکانی سەرکەوتن بەسەر رژیم و لە کۆتایی دا روخانی یەکجاری دەکات.
دەقی پەیامی پیرۆزبایی سازمانی موجاهیدینی خەڵکی ئێران بەبۆنەی ساڵرۆژی دامەزرانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
بەرێز سکرتێری گشتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، جەنابی کاک بابەشێخی حوسێنی
بە بەرز راگرتنی یاد و بیرەوەری تەواوی شەهیدانی رژێگەی ئازادی خەڵکی ئێران و بەتایبەت شەهیدانی خەڵکی قارەمانی کوردستان و بە بەرزراگرتنی یادی شادرەوان مامۆستا سەید جەلال حوسێنی، دەستپێکی سی و هەشتەمین ساڵرۆژی دامەزرانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران پیرۆزبایی پێشکەش بە جەنابتان، ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی و تێکڕای ئەندامان و پێشمەرگەکانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران دەکەین و بۆ سازمانی خەبات ی دۆست و هاوپەیمانی موجاهیدینی خەڵکی ئێران، و سەرکەوتنتان لە راستای روخانی رژیمی دژە مرۆڤ و وەدیهاتنی خودموختاری بۆ خەڵکی کوردستانی ئێران بۆ دەخوازین.
خوشکان و برایانی بەرێز!
بێ شک ساڵی رابورد، یەکێک لە ساله بەشکۆکان که سەرکەوتنی گەورەی بۆ خەڵک و مقاومەتی ئێران به دواوه بوو زەربەی کاریگەر له رژیمی ئێران درا.له ئێستادا ئێمە شاهیدی ئالوگۆرین له دهورانی دهسهلاتی رژیم،ههم لە ئاستی نێونەتەوەیی و ههروهها لە ئاستی ناوچەیی دا. دەورانێک کە دەسەڵاتدارانی رژیم بە دەورانی زێرین بۆ خۆیان ناودەهینا، کۆتایی هاتووە. لە ماوەی ئەو دەورهیهدا رژیمی فاشیستی مەزهەبی، لە سیاسەتی وتووێژ و دانووستان و باجدان بەو رژیمە کە دژ بە بەرزترین قازانجەکانی خەڵکی ئێران هەنگاوی دەنا،حاکمیهتی ئاخوندی کهلکی بۆ مانەوەی لێ وهرگرتبوو.
لە حاستی نێونەتهویدا، گەمارۆکانی کۆنگرەی ئەمریکا دژ بە سوپای پاسدارانی رژیم، کرایە قانون بە بەو شێوەیە ئەو سوپا جینایەتکارە بە کردەوە چووە لیستی تیرۆریستیەوە. پاسدار رەزایی سەرکردەی پێشووی سوپای پاسداران وتی: گەمارۆ نوێکانی ئەمریکا خراپترین جۆری گەمارۆکانە.
بەڵام ئەوەی کە زۆر گرینگە، ئاڵوگۆر لە مەیدانی سیاسی ئێرانە. لە گەلاوێژی ساڵی 95، خانمی مریەمی رەجەوی سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی مقاومەتی ئێران، بۆ جووڵانەوەی دادخوازی زیندانیانی قەتلوعام کرا له ساڵی 67 بانگەوازی کرد. ئەم جوڵانەوەیه لە ههلومهرجی زانیاریدانهو جینایهتکارانی بهرپرس یهک له دوای یهک ناچارن له دوای 26 سال ددان به تاوانهکهیاندا بنین. فوارهی ئهو خۆینه پاکانه له رهوتی بهرزبوونهوهو گهشهدایهو،رۆژ له دوای رۆژ له سهر کۆمهلگای ئیران دادهنی. لە کاتی شانۆی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری، ئەو جولانەوەیە ئاخوند رهئیسی کردبوه ئامانج، ههولی خامنهیی بۆ سەرخستنی ناوبراو لە سەندوقەکانی دەنگدانی تیکداو وەلی فەقیهی رژیم تووشی شکست کرد و خامنەیی و بەگشتی رژیمەکەی زیاتر لە رابردو لاواز کرد.
بەڵام لایهنی مقاومەتی ئێران، راگواستنی تێکرای موجاهیدین بە سەڵامەتی بەشێوەی کۆمەڵ و رێکخراوەیی لە عێراق بۆ ئوروپا، لەلایەک سەرکەوتنێک بوو بۆ مقاومەتی ئیران و لەلایەکی دیکە زەربەیەکی گەورەی لەناکاو دژ بە رژیم بوو. خامنەیی پێی وابوو کە موجاهیدین لە عێراق، لە گەمارۆی خۆی و دەستوپێوەندیهکانی رژیمەکەیدان و هەرکات بیهەوێ، دەتوانێ روباری خوێن ههستینێ ، وەک 8 هێرشی مەرگباری پێشوو، دژ بە موجاهیدین که لە عێراق وەری خست.
لە دەی پووشپەری ئەمساڵ، جیهانیان شاهیدی کۆبوونەوەیەکی بەشکۆ لە پاریس بوون، کە جیاواز بوو لە کۆبوونەوەکانی پێشوو، کە خهباتکارانی ریگهی ئازادی لە وولاتی ئالبانیەوە بهشدار بوون، و لەوێدا پەیامی بەبرشتی رووخانی رژیم زایەڵەی دهکرد. خانم مریەمی رەجەوی سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی مقاومەت بە وتنی سێ راستی،واته زەروورەتی رووخانی رژیمی ویلایەتی فەقیە و ئیمکانی هاتنه دیی روخانی رژیم و هەبوونی جێگرەوەیەکی دیموکرتیک و رێکخراو، لەسەر حەتمی بوونی رووخانی رژیم پێداگری کردەوە.
خوشکان برایانی ئازیز!
ئێستا بنەمای ماددی بۆ رووخانی رژیم لەبەردەستەو بە دڵنیاییەوە رژیم لە هەلومەرجی رووخاندایە. رژیم لە باری جەماوەری، ئابوری و رق و قینی جەماوەریەوە، بەردەوام هەرەشەی راپەرینی لەسەرە. شانازی بەرپرسانی رژیم بەو جینایەتانەی ئەنجامیان داوە دەرخەری چهق بهستوویی ئەو رژیمەیە. جوێ لەوە خامنەیی لە سێ شەری ماڵوێرانکەری سوریە، عێراق و یەمەندا گیری کردووە. تووش بوونی رژیم لەو سێ جەنگەدا،حکومهتی ئاخوندانی بردووەتە دۆخی لاواز بوون و نە تەنیا سوودی لێ ناکات بەڵکوو رۆژانە دەبێ نرخێگی گەورە بۆ بەردەوام بوون لهو جهنگهدا بدات.
پەرەسەندنی ویستی نارەزایەتی خەڵک لەلایەک و لاوازی رژیم و پەرەسەندنی کێشەی نێوان باڵەکانی لەلایەکی دیکە، رۆژ لە دوای رۆژ رژیم لاواز و لاوازتر دەکات.
دۆخی خراپی ئەو رژیمە، هەر چەند لە خۆوە نابێـتە هۆی روخانی، بەڵکوو بوونی جێگرەوەیەکی ناسراو و جێ متمانە لە روانگەی ناوخۆیی و نێونەتەوەیی واته مقاومهتی ئیران، هۆی سەرکەوتنێکی مێژوویە کە خەڵکی ئێمە هەیانە. کاریگهری و جیددی بوونی ئەوئالترناتیوه،بۆته هۆی ئهوه که رژیم بە شێوەیەکی هەوسار پچراو 24 سەعاتە دەزگا تەبلیغیەکانی خۆی بۆ هەڵوەشانەوەی کاریگەریە جەماوەریەکانی بەسیج کردووە کە بە دڵنیاییەوە ئاکامەکەی پێچەوانە دەبێ.
دۆستانی ئازیز!
بە سەرنجدان بۆ رەوشی ئێستای رژیم، دەبێ زۆر زیاتر بۆ بە نەتیجە گەیاندنی 4 دەیە خەباتی بێ وچانی تیکۆشهرانی ریگهی ئازادی و پێشمەرگەکان دژ بەو رژیمە، هەوڵ بدەین و هەموو توانای خۆمان وەکار بخەین.
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لە ماوەی ساڵانێکی زۆر راوەستان و بەرهنگاری و بەربەرەکانێ دژ بە بەربەرەکانێ لەبەرامبەر پیلانەکان و سەختیەکان له بهرانبهر رژیمی ئاخوندی راستی و ریشەداربوونی خۆی نیشان داوە. نوێ کردنەوەی هاوپەیمانی سازمانی خەبات و سازمانی موجاهیدین لە دوای دوو دەیە هاوپەیمانی سەرکەوتوو لە راستای "دیموکراسی بۆ ئێران و خودموختاری بۆ کوردستان" موژدەی داهاتوویەکی درەوشاوە بۆ خەڵکەکەمان بووە و دەبێ.
لەگەڵ پیرۆزبایی دووبارە، لە تێپەرین لەو رێگە بەشکۆیەدا سەرکەوتنی زیاترتان ئاواتمانه.
سازمانی موجاهیدینی خەڵکی ئێران
3ی خەرمانانی 96