هه‌ینی 

27 ره‌زبه‌ر2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

پەیامی رێکخراوی ئافرەتانی سازمانی خەبات، بە بۆنەی 5ی خەرمانانەوە

پەیامی رێکخراوی ئافرەتانی سازمانی خەبات، بە بۆنەی 5ی خەرمانانەوە

وەک رێکخراوی ئافرەتانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران وێڕای پیرۆز بایی ئەم رۆژە پیرۆزە، پڕ بەدڵ بە خێرهاتنتان دەکەین.

هاو کۆرانی یادی ٣٧ سالەی دامەزرانی سازمانی خەبات!

خوشک و برایانی بەرێز!

وەک رێکخراوی ئافرەتانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران وێڕای پیرۆز بایی ئەم رۆژە پیرۆزە، پڕ بەدڵ بە خێرهاتنتان دەکەین.

٣٧ ساڵ بەرلە ئێستا لە وەها رۆژێک دا سازمانێک دەمەزرا، سەنگەرێک لە دژی خوێن رێژان وداگیرکەران لە شەڕگەی نێوان راستی و ناراستی دا قایم وقوڵ لێدرا. سەنگەرێک کە لە ماوەی ئەم ٣٧ ساڵەدا نەک چۆڵ نەکراوە، بگرە رۆژ لە دوای رۆژ قایم و خۆراگرتر خەباتکارانی راستەقینەی  نەتەوە و نیشتمان، لە راستە رێی گەیشتن بە ئاوت و ئامانج دا لەم سەنگەر و مەتەرێزەوە ئەرکی پاراستن وبەرەو پێش بردنی خەباتی رەوای نەتەوایەتی و نیشتمانیان لە پێناو گەیشتن بە ماف و ئازادیەکانی تاک و کۆمەڵی کۆمەڵگای کوردەواری بە هەموو چین و توێژەکانیەوە بەڕێوە بردوە. لە سۆنگەی ئەم سەنگەرە قایمەوە ئافرەتی خەباتکار و  داکۆکی کار لە ماف و ئازادیەکانیان  بۆ گەیشتن بە ئاوت وئامانج، شان بە شانی  رەگەزی بەرانبەر ئەرکی سەرشانی خۆیان بە جێ هێناوە.

ئێمە لە رێکخراوی ئافرەتانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، لەم رۆژە مێژووییە و لەم یادە پیرۆزە دا داوا  کیژان و ئافرەتانی  کورد و تێکڕای خەمخۆرانی ماف و ئازادیەکانی ئافرەتان دەکەین کە بە بێ دوو دڵی و سڵ کردنەوە لە داب و نەریتە کۆن و بەربەستە کانی رێگای بەردەم دەرکەوتنی ئافرەتان وەک مرۆڤ و خاوەن ماف و ئازادی و ئەرک و بەرپرسیارەتی لە ژیانی کۆمەڵایەتی ، سیاسی، فەرهەنگی،و خەباتکاری دا بێننە ریزمان و ببنە هاوسەنگەر و هاو کار و هاوباوەڕمان. دڵنیا بن بە هەوڵ و تێکۆشانی تێکڕاییمان باشتر وزووتر بە ئاوت وئامانج و مافە رەواکانمان دەگەین و لە کاروانی بەرانبەری و بەختەوەری مرۆڤایەتی دوا ناکەوین.

پیرۆز بێ ٥ی خەرمانان  ٣٧ تەمین ساڵرۆژی دامەزراندنی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران.

رێکخراوی ئافرەتانی خەباتی کوردستان .


7 ساڵ و 1 مانگ و 19 ڕۆژ و 15 کاتژمێر و 21 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی رێکخراوی ئافرەتانی سازمانی خەبات، بە بۆنەی 5ی خەرمانانەوە

پەیامی رێکخراوی ئافرەتانی سازمانی خەبات، بە بۆنەی 5ی خەرمانانەوە

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران