نارەزایەتی کرێکارانی سەردەشت بە پێنەدانی حەقدەستەکانیان
کرێکارانی شارەداری شاری سەردەشت لە نارەزایەتی بە پێنەدانی حەقدەستەکانیان دەستیان دایە کۆبوونەوەی نارەزایەتی. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، سەرلە بەیانی دوێنی سێشەممە 3ی سەرماوەزی 1394، 120 کەس لە کرێکارانی شارەداری سەردەشت بە نیشانەی نارەزایەتی دەربرین بە پێنەدانی سێ مانگ حەقدەستی دوواکەوتوویان لە بەردەم بینای شارەداری ئەو شارە کۆبوونەوە و خوازیاری وەرگرتنی مافەکانیان بوون. بە پێی ئەم راپۆرتە، لە کاتژمێر 10ی سەر لە بەیانی بەرپرسانی شۆرای شار، شارەدار و نوێنەری فەرماندار ناچار بوون لەگەڵ نوێنەری کرێکارانی نارازی کۆببنەوە. جێگەی باسە کە دەوترێت کە ئەو کۆبوونەوەیە هیچ ئاکامێکی نەبووە.
تەقینەوەی مین لە پارێزگای کرماشان دوو برینداری لێ کەوتەوە
تەقینەوەی دوو مین لە قەسری شیرین و ناوچەی ئازادی سنووری خۆسرەوی روویان دا دوو هاووڵاتی بریندار بوون. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، لە ئاکامی تەقینەوەی مین لە نزیکی گوندی قەلعە سەبزی قەسری شیرین، کشاوەرزێک کە سەرقالی کێڵانی زەوی بوو بە توندی بریندار بوو. هەر وەها لە تەقینەوەێکیتردا لە ناوچەی ئازادی سنووری خۆسرەوی کەسێکیتر بە ماشێنێکی میکانیکی رۆیشتە سەر مینێک و لە ئاکامدا هەر دوو چاوی و دەست و پێی بە سەختی بریندار بوو. بە پێی ئەم راپۆرتە، بریندارەکان بە مەبەستی پێراگەیشتنی پزشکی بۆ بیمارستان گوازراونەتەوە.
یەکەم رۆژی چالاکییەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان دەستیپێکرد
ساڵانە لە رۆژی 25ی نوامبر بۆ ماوەی حەفتەێک ناسراوە بە رۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان، بۆ ئەنجامدانی چالاکی و بڵاوکردنەوەی هۆشیاری لەبارەی توندوتیژی دژی ئافرەتان تەرخانکراوە و لەم حەفتەیەدا چالاکیی جۆراوجۆر بەڕێوەدەچێت. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ماڵپەری فەرمیی نەتەوە یەکگرتووەکان، گرنگیی ئەم پرسەی لە چەند خاڵێکدا کورتکردووەتەوە، کە بریتین لە :
توندوتیژی دژی ئافرەتان، بەزاندنی مافەکانی مرۆڤە.
توندوتیژی دژی ئافرەتان، ئەنجامی نەبوونی یەکسانیی نێوان هەردوو رەگەزەکەیە، لە یاسا و جێبەجێکردندا.
توندوتیژی دژی ئافرەتان، کاریگەریی لەسەر بەرەوپێشچوون لە چەندین لایەنەوە دەبێت، لەنێویاندا،
هەژاری، رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی HIV و نەخۆشیی ئایدز، ئاشتی و ئاسایشی جیهانی.
ناکرێت لە توندوتیژی دژی ئافرەت و کچانی جیهان هەڵبێین، دەکرێت ئەم پرسە چارەسەربکرێت و گرنگییەکی زۆری هەیە.
توندوتیژی دژی ئافرەتان بەبەردەوامی وەک نەخۆشییەکی گشتگیر و جیهانی دەمێنێتەوە.
لە سێدارەدانی 12 زیندانی لە زیندانەکانی میناب، کەرەج و تەورێز
12 زیندانی لە زیندانەکانی میناب، گەوهەردەشتی کەرەج و تەورێز لە لایەن رژێمی ئاخوندی ئێرانەوە لە سێدارە دراون. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، سەر لە بەیانی رۆژی سێشەممە 3ی سەرماوەزی 1394، پێنج زیندانی لە زیندانی میناب بە ناوەکانی، ئیسماعیل کەریمی، عەلی فەرامەرزی، مووسا کەد خۆدایی، مێهران خێرخا و حەبیب شا عەتا خەڵکی پاکستان لە سێدارە دراون. بە پێی ئەم راپۆرتە، هەر لە رۆژی سێشەممە پێنج زیندانیتر بە ناوەکانی، فەرشاد حەقی، محەمەد بەیگی، محەمەد پۆلۆمبە، سەعید نەجەفی و عەلیرەزا شاهی لە زیندانی گەوهەردەشتی کەرەج لە سێدارە دراون. جێگەی باسە کە رۆژی پێشتریش دوو زیندانی کورد بە ناوەکانی جەعفەر ئەحمەدی و رەزا وەهاب زادە لە زیندانی تەورێز لە سێدارە دران.
کوژرانی 5 پاسداری رژێمی ئاخوندی لە سووریە
پاسدارێکیتری رژێمی ئاخوندی لە سووریە کوژرا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، رۆژی سێشەممە 3ی سەرماوەزی 1394، هەواڵدەری سەر بە سوپای پاسداران ناسراو بە فارس، رایگەیاند، پاسدار محەمەد حسین هاشمی خەڵکی شاری شەهررەی لە سووریەدا کوژراوە. ئەم هەواڵدەرییە هیچ ئاماژەێکی بە پۆستی ئەو پاسدارە لە نێو سوپای پاسداران نەکردووە. بە پێی ئەم راپۆرتە، رۆژی رابردووش هەواڵدەرییە حکوومەتییەکان هەواڵی کوژرانی 4 کەس لە دەست و پەیوەندەکانی ژێر دەستی سوپای تیرۆریستی قۆدسیان بە ناوەکانی، پاسدار ئەحمەد رەحیمی، جەواد محەمەدی، رەحمەت هاشمی و سەردار مۆقەدم راگەیاندبوو.
سی ئێن ئێن: مهودای سهنگهری هێزی کورد تا ڕهقه تهنیا 30 کیلۆمهتره
هێزهکانی Ypg لهگهل هێزه عهرهبه سوننهکان سهنگهرهکانی خۆیان له دووری 30 کیلۆمهتری پایتهختی داعش جێگیر کردووه و ئامادهیی خۆیان بۆ هێرش کردنه سهر شاری ڕهقه ڕاگهیاندووه. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، تهلهفزیۆنی سی ئێن ئێن له ڕاپۆرتێکدا ڕایگهیاند: یهکێنهکانی پاراستنی گهل به هاوڕایی هێزه عهرهبه سوننهکان ئێستا سهنگهرهکانیان مهودایێکی کورتی لهگهڵ شاری ڕهقه ههیه که به پایتهختی داعش له سووریا دێته ئهژمار.هاوکات ژمارهی هێرشه ئاسمانییهکانی هاوپهیمانی نێودهوڵهتی بۆ سهر داعش له ڕهقه زیاتر بۆتهوه. فهرمانده کوردهکان وتوویانه ئێستا یهکینهکانی پاراستنی گهل به هاوڕایی هێزه عهرهبه سوننهکان که له چوار چێوهی هێزه دیموکراتیکهکان تهڤلی هێزی کوردی بوونه له 30 کیلۆمهتری شاری ڕهقه سهنگهریان گرتووه، ئهو شاره ئێستا به تهواوهتی بۆته ئامانجی هێرشهکانی هاوپهیمانی نێوه دهوڵهتی و ههروهها فهرهنسا و ڕووسیا و لهم چهند ڕۆژهی دواییدا ژمارهی هێرشه ئاسمانی و مووشهکییهکان بۆ سهر ئهو شاره زیادی کردووه.
رووسە بە فەرمی هەرەشە لە تورکیە دەکات
فەرماندەیەکی سوپای رووسیا رایدەگەیەنێت، سیستمێکی هاوێشتنی مووشەکی رووسی لە نزیک شاری لازقیەی سوریا دانرا کە تایبەتمەندە بە لێدانی کەشتی هەڵگری فڕۆکە و ئامانجە ئاسمانییەکان و بەمەبەستی لەناوبردن و بە ئامانجکردنی هەر سەرچاوەیەکی هەڕەشە، دانراوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، سێرگی رۆدسکی، سەرۆکی بەڕێوەبردنی ئۆپەراسیۆنەکانی دەستەی سوپاسالاری روسیا، بڵاویکردەوە، مووشەک هاوێژی "مۆسکۆ" کە بەسیستەمی بەرگری مووشەکی "فۆرت" هاوشێوەی "S300" ئامادەکراوە، لە نزیک لازقییەی سوریا (شاری لەدایکبوونی بەشار ئەسەد و گەورە شاری کەناراوەکانی سوریا) کە دراوسێی تورکیایە، لەلایەک دادەنرێت و لەلایەکی تریشەوە نزیک ئەو بنکە ئاسمانییەیە کە هێزە رووسییەکان لە ناو سوریا کاری تێدا دەکەن.
ئاماژە بەوەشکراوە، کە رۆڵی مووشەک هاوێژەکە، لە بنەڕەتدا ئەوەیە هێرش بکاتە سەر هەڵگری فڕۆکەکان و پارچە دەریاییە گەورەکانی تر، ئەوەش خراوەتەڕوو، کە نازناوی " بکوژی هەڵگری فڕۆکەکان"ی هەیە، بنەڕەتی هێزی ئەو مووشەک هاوێژەش، مووشەکی کروزە کە دژ بە کەشتییەکانە لە جۆری P-500 و مەوداکەی دەگاتە 550 کم یا 700کم و خێراییەکەشی 3000 کیلۆمەترە لە یەک کاتژمێردا.