37 ساڵ لەمەو بەر و لە رۆژێکی وەهادا سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بە رێبەرایەتی مامۆستا سید جەلال حسێنی بەمەبەستی رووبەرووبوونەوەی دوژمن و داگیرکەرانی خاکی پیرۆزی کو
ئامادەبوانی بەرێز
هۆگرانی رێگایی پیرۆزی سازمانی خەبات
37 ساڵ لەمەو بەر و لە رۆژێکی وەهادا سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بە رێبەرایەتی مامۆستا سید جەلال حسێنی بەمەبەستی رووبەرووبوونەوەی دوژمن و داگیرکەرانی خاکی پیرۆزی کوردستان و روبەرووبوونەوەی بیری توندرەوی و نا دادپەروەری و خزمەتکردنی میللەتەکەمان بوونی خۆی راگەیاند و قۆناغێکی گرینگ لە بزوتنەوەی رزگاریخوازانەی گەلەکەمان لە کوردستانی ئێران دەستی پێکرد .
هەر بەو بۆنەیەوە بەناوی دەستەی بەرێوەبەری رێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستان گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان پێشکەش بە سەرجەم تێکۆشەرانی ئەم رێگا پیرۆزە دەکەین و هەروەها سەری رێز دادەنەوێنین لە ئاست شەهیدانی سازمانی خەبات و سەرجەم شەهیدانی کوردستان کە بە خوێنی گەشی خۆیان پارێزگاریان لەمانەوەی میللەتەکەیان کردو بوونە رەمزی خۆراگری . هەروەها هەزاران سلاو دەنێرین بۆ دامەزرێنەرانی سازمان خەبات بە تایبەت مامۆستا سید جەلال حسێنی رێبەری نەتەوەی کوردستان
بەرێزان
ئێمە لە کاتیکدا ئەم یادە بەرز رادەگرین کە بلێسەی ئاگری خەبات و تێکۆشان دژی رژێمی ئاخوندی زیاتر لە جاران بە گۆڕ و تینە ، سەرەرای هەموو ئەو نابەرامبەریەی کە لە نێوان هێزی دوژمن و هێزی کورد دایە لە سەرجەم بوارەکاندا . رژێمی ئاخوندی چ لە رابردوو چ لە ئێستادا هەموو هەولی ئەوەیە کە دەسەڵاتی شومی خۆی بۆ ناوچەکانی دیکەی وڵات و دەرەوەی وڵات بگوازێتەوە بۆ مەبەستە گلاوەکانی خۆی . هەرچەند هەمیشە هەست بەو مەترسیە کراوە و دەبینرێت، بەڵام رێگریەکی جیدی لە ئارادا نیە هەر ئەمەش بۆتەی هۆی ئەوەی بە هاوکاری کەسانی بەرژەوەند خواز و قازانج ویست و میللەوت نەویست لەم پلانەدا تا رادەیەک سەرکەوێت و دەسەڵاتی خۆی بەسەر چەندین وڵاتدا بسەپێنێت ، بەڵام ئەوە جێگەی خۆشحالیمانە لە کوردستانی ئێراندا نەک نەیتوانی ئەو ئامانجەی بێنێتەدی بەڵکو لەلایەن لاوان وباقی چین و توێژەکانی دیکەی کوردستان بە توندی جوابدرایەوە و تائێستاش سەرەرایی ئەو هەموو هێز و تواناییەی کە دژی کورد دەیگرێتە بەر بەڵام هێشتا نەیتوانیوە دەنگی نارەزایەتی نەهێلێت و دایمرکێنێت . هەرئەمە نیشانەی خۆراگری ئەم گەلەیە کە لە ئاست دوژمنانی کوردستاندا چۆک دانادا و سەر بۆ دوژمن نەوی ناکات ، بە جۆرێک رووبەرووی ویست و ئامانجەکانی دوژمن بوو وەوە کە لە مێژوودا لە بیر نەکرێ و وەک لەپەرەیەکی پرشنگدار لە خەبات و تێکۆشانی بۆ بەدەست هێنانی ئازادی و مافە رەواکانی بمێنێتەوە .
جاریکی دیکە بەبۆنەی پێنجی خەرمانان سالرۆژی دامەزراندنی سازمانی خەبات پیرۆزبایی خۆمان پێشکەش بە سەرجەم گەلی کورد بەگشتی و تیکۆشەرانی سازمانی خەبات بە تایبەتی دەکەین
بروخێ رژێمی ئاخوندی
سەرکەوێ خەباتی رزگاریخوازانەی میللەتەکەمان
رێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستان
دەستەی بەرێوەبەری
3ی خەرمانانی 1396