یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

مەلی ئاوارە

مەلی ئاوارە

مەلی ئاوارەی چاو لەدارستان سڵی دان و داو لە دەستی پەستان

رێبوار حسێنی

مەلی ئاوارەی چاو لەدارستان

سڵی دان و داو لە دەستی پەستان

چاو لە رێی وەرزی بەهاری هیممەت

 گیرۆدەی داوی  غەریبی  و غوربەت

پەڕو باڵ بەستەی رۆژگاری ناشاد

گوێ لەسەر هەستی بانگەشەو فەریاد

بێ باغ و چیمەن، بێ نەغمەن و دیمەن

بێ سرتەو ئاواز،

تەنیای بێ هاوراز

هەڵنیشتوی سەرچڵ داری بێ گەڵا

دڵ شکاوەکەی پڕ دەرد و بەڵا

دڵ پڕ لە خۆزیای شنەی شەماڵێ

کە بێ و مەینەتی دەروون راماڵێ

دەم بەستەی مەلووڵ، بێ نەغمە و قنە

دەروون پڕ گریان، بێ نەشئە و شنە

هوزاری بەزمی رۆژی شادی گەل

مەی گێڕی کۆڕی بەختەوەری و هەل

کوا بەزم و جووڵە و سۆز و ئاوازت؟!

کوا چریکەی دەم، بەڕبەت و سازت؟!

کوا خاڵ و مێلی سەرباڵ و سنگت

کوانێ  ‌هاوار و ئەفسوونی دەنگت

مەلی بێ کەیفی هاو چارە نووسم!

لە باس خۆم و خۆت من چی بنووسم؟!

چۆن بکەم باسی هەوهەوەی یاران

بەستەو گۆرانی لە پای چناران؟

خوڕەی رووبار و نم نمەی باران؟

دیمەنی جوانی نیشتیمانەکەم،

بەهەشتی یەزدان، کوردستانەکەم؟

تۆ بە سۆزی دەنگ هەموو بەیانان

من بانگی تۆڵەی سەر لەسەردارن

تۆ لاواندنەوەی سروشت و جوانی

من هاوارەکەی یەکی و یەکسانی

تۆ ماچکردنی دەمی غونچە گوڵ

من بۆ ساڕێژی زامانی سەر دڵ

تۆ بۆ دیمەنی ئاڵ و واڵای ژین

من بۆ پاراستن وەک پاردە و پەرژین

پاراستنی گەل، پەرژین لە بۆ ژین

تۆ بۆخوناوکەی سەر گۆنای گوڵباغ

من بۆ تیماری زامی بە قەتماغ

تۆ بۆ نەشئەی گوڵ، گوڵی سەربەستی

نەفرینمان دەکرد لە سستی و پەستی.

بووینە هەڵوەدای دارستانی ژین

زنە و بنار و لوتکەی فەراشین

من کۆڵی هیوا و ئاواتم لە شان

ئاوات و هیوای گەلی بێ بەشان

ئێستاش بێ هەدام، بە هێزم، لە رێم

دەتۆش ئەی مەلی هاودەم و هاوڕێم

وا دیسان رۆژی شادی هاتەوە

هاتەوە دڵی گەڵ شاد کاتەوە

هاتەوە رۆژی بە یەک پەیمان دان

رۆژی پیرۆزی ٥ی خەرمانان.

دە هەستە بەسە، هەڵدە نەغمەو سۆز

بچڕە سروودی ،، خەرمانان،، پیرۆز

روو لەدارستان، دژ بە نەویستان

بڵێ: خەرمانان ! کۆگای ئاواتم

رەمزی راپەڕین لە رۆژ هەڵاتم

من سروود بێژی خەباتی کوردم

ئەو خەباتەی وا پەروەردەی کردم،

تا ماوم نەڵێم بەڵێ بۆ زۆردار

دۆستی راستی بم ، بۆ ناراست ئەغیار

مەلی ئاوارە !  موژدە بەهارە،

ئەستێرەی بەختی کوردان دیارە

هێندەی نەماوە بگاتە ئاوات

سەرکەوێ لە رێی رزگاری و نەجات.

شانەکە باڵ و پەڕی ئالۆزت

بەزمێ بگێڕە بە نەغمەو سۆزت

رۆژ رۆژی تۆیە مەلی سەربەستی

هەڵدە ئاوازی گەل خۆشەویستی

بڵێ: کوردستان، نیشتیمانی جوان

لانەکەی نەوەستان

زێدی چاومەستان

شەرتە هەتا هەم بە بێ راوەستان

بڵێم سروودی سەربەستی وڵات

هەڵ بەست و سۆزم بکەم بە خەڵات

دەبا پیرۆز بێ ٥ی خەرمانان

رۆژی خەبات و هەوڵ و تێکۆشان

رۆژی نەمانی کوڵ و دەرد و خەم

رۆژی رزگار بون لە باری ستەم

مژدەبێ کوردە، دەگەی بەئاوات

رۆژی شانازیت لە ئاسۆ هەڵات

بژی کوردستان، بمرن نەویستان،

پیرۆزبێ رۆژی سازمانی خەبات.

ک . ح رێبوار ٢٥/٥/١٣٩٦


7 ساڵ و 2 مانگ و 25 ڕۆژ و 16 کاتژمێر و 24 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

مەلی ئاوارە

مەلی ئاوارە

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران