دان کەس لە خەڵکی شاری سنە بەنارەزایەتی لە کوشتنی کرێکارێک کە لەکاتی سوتاندنی بینایەکی نیوەکارە لەلایەن هێزەکانی شارەداریەوە گیانی لەدەست دا، لە بەردەم ئوستاندار
رۆژی سێ شەممە 7ی خەرمانانی 1396 سەدان کەس لە خەڵکی شاری سنە بەنارەزایەتی لە کوشتنی کرێکارێک کە لەکاتی سوتاندنی بینایەکی نیوەکارە لەلایەن هێزەکانی شارەداریەوە گیانی لەدەست دا، لە بەردەم ئوستانداری رژیم لە سنە کۆبوونەوە.
ئەو کرێکارە هەژارە ناوی موسلیح حوسێنی 23 ساڵە بووە.
نارازیان وێرای هەڵگرتنی تەرمی ئەو کرێکارە کوژراوە خوازیاری دادگایی و بە سزاگەیاندنی ئەنجامدەرانی ئەو کردەوە نا مرۆڤانەیە بوون. نارازیان بریاریان وابوو ئەمرۆ چوارشەممە بەردەوام بن لە نارەزایەتیەکانیان لە بەرامبەر شارەداری دا. رێورەسمی ناشتنی ئەو کرێکارە بەبەشداری ژمارەیەکی زۆری خەڵکەوە بەرێوەچوو.
لە کاتی ئاگردانی ئەو بینایەدا هەروەها کرێکارێکی دیکە بریندار بوو کە ئێستا لە نەخۆشخانە خەوێندراوە.