ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نێو دەوڵەتی( دەست لە قابیل مەدەن) کە بۆ هەڵوەشانەوەی حوکمی ئێعدام لە جیهاندا تیدەکۆشێ، خوازیاری ئەوەبوو کە رێپۆرتدەری تایبەت بە مافى مرۆڤی
ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نێو دەوڵەتی( دەست لە قابیل مەدەن) کە بۆ هەڵوەشانەوەی حوکمی ئێعدام لە جیهاندا تیدەکۆشێ، خوازیاری ئەوەبوو کە رێپۆرتدەری تایبەت بە مافى مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان بە زووترین کات سەردانی زیندانیانی سیاسی مانگرتووی گەوهەردەشت بکات و داوای لە دەوڵەتی ئیتالیا کرد داکوکی لە مافی ئەو زیندایە مانگرتووانە بکات کە لە بارودۆخیکی ئەستەمدان.
لە پرێس کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئەو ئەنجومەنە وێڕای ئاماژە بەو ڕاگواستنە زۆرە ملی و جینایەتکارانە لەگەڵ زیندانیانی گەوهەردەشت بۆ ساڵۆنی ژمارە 10 کە هەلومەرجێکی یەکجار خراپ و کپی تێدایە، ئاماژە بەوە کراوە کە: بە بەردەوامی کامێرای چاودیری و ئامرازگەلی گواستنەوەی دەنگ جێگیر کراون لە تەواوی بەشەکانی زینداندا تەنانەت توالیت و حەمامەکانیش. دادستانی گشتی رژیم لە تاران جعفر دولت ابادی ئەو کەسەی کە بە هۆی پێشێل کردنی توندی مافی مرۆڤ لە لیستی ڕەشی یەکێتی ئوروپادا جێی گرتووە، بە ئاشکرا و ڕاشکاوانە هەڕەشەی لە زیندانییەکان کردووە و ڕایگەیاندووە کە مانگرتنی ئەوان شکست دێنی و سیستمی دادپەرەری ڕژیم مەرجدار نییە بە کردەو ئاکاری زیندانییەکان وەکوو مانگرتن.