رۆژی دووشەممە 6ی خەرمانان، وەلی فەقێهی رژیم لە ژیر ناوی دیدار لە گەل تەلەبەکان دەرکەوت و ئێعترافی کرد بە شکست و بنبەستی ناوخۆیی رژیم. ناوبراو دیانی بە شکستی بە
رۆژی دووشەممە 6ی خەرمانان، وەلی فەقێهی رژیم لە ژیر ناوی دیدار لە گەل تەلەبەکان دەرکەوت و ئێعترافی کرد بە شکست و بنبەستی ناوخۆیی رژیم. ناوبراو دیانی بە شکستی بەڵێنی 38ی ساڵی رابردوودا ناو وتی: ئەمرۆ مروڤایەتی و بەتایبەت لاوان پێویستیان بە قسەی نوێ هەیە و ئیسلام قسەی نوێ و سەرنج راکێشی لە بابەت مروڤ، کۆمەلگاو سیاسەتی هەیە، کە ئەگەر بە گوێی جیهانیان بگات، لەلایەن زۆر کەسەوە وەردەگیرێ.
ناوبراو دیانپێدانانی بە نارەزایەتیەکان و روو وەرگێرانەکان بە تایبەت لە ناوخۆی رژیم وتی: یەکێکی دیکە لە تایبەتمەندیەکانی ئەم سەردەمە زۆری پرسیارەکان و گومان لە تێگەیشتنەکانە.
خامنەیی هەروەها بە دیانپێدانان بەبێ متمانەیی ئەوەی رژیمی ویلایەتی فەقیە بەوە لەژێر ناوی ئیسلامدا کردوویەتی گوتی: هەروەک لە پرسیار و گومانەکان نابێ راوەستین، بۆ وەرگرتنی ولامیش ئەبێ بە شۆین ولامی راست و دروستدا برۆین.
خامنەیی هەروەها وەرین و دوور کەوتنەوە لە حەوزەکان و نارزایەتی عەقیدەیی و کۆمەڵایەتی لە نێو تەلەبەکانی ئاشکرا کرد و وێرای نەسیحەتی ئەوان و بە جدی گرتنی خوێندن و باسە زانستیەکان، وتی: مەرجی کاریگەر بوون لە سەر کۆمەلگا، بەرزبوونەوەی ئاستی خۆێندەواری و هەڵکشانی بنەمای زانستیە.
خامنەیی وێرای نارەزایەتی خۆی لە بوونی لایەنی نارازی لە نێو لە حەوزەکان ئەو ناوەندە بێزراوەی بەرهەمهێنەری ئاخوندان دەخاتە ژێر پرسیار و تاوانبارکردنیان بە فشار هێنان بۆ چاکسازی لە نێو حەوزەی عیلمیە گوتی: شەرتی پیشنیاری چاکسازی لەنێو حەزەکانی عیلمیە بە کردەوە بوونیانە. خامنەیی لە درێژەدا ئاماژەی بە داروخانی حەوزەکان کرد: رێی چارەسەری کەم و کوڕیانە و گەیشتن بە قۆناغێکی دڵخۆشکەری لە گرەوی بریاری پایەدار، هەنگاوی جیددی و خەباتە. خامنەای لە درێژەدا بە دەربرینی پەرۆشی خۆی بۆ وەرینی نێوخۆیی رژیم و بە خایین ناوهێنانی پۆلێک لەوانە وتی: ئەوەی کە هەندێک وا نیشان بدەن و وا بنوسن و بڵێن کە شۆرش روداوێک بوو و کۆتایی پێ هات و بگەرینەوە بە ژیانی ئاسایی، ئەمە خەیانەتە بە شۆرش.