7 کۆڵبەری خەڵکی شاری سەردەشت لەلایەن هەنگی سنووری رژیمەوە دراونەتە بەر دەستڕێژ و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بریندار بووە.
بەپێی هەواڵ رۆژی یەکشەممە 5ی خەرمانان، 7 کۆڵبەری خەڵکی شاری سەردەشت لەلایەن هەنگی سنووری رژیمەوە دراونەتە بەر دەستڕێژ و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بریندار بووە.
ناوی 6 کەس لەو حەوت کۆڵبەرە بەم شێوەیە:
بەهمەن سلێمانپوور
هوشیار سلێمانپوور
محەمەد عەزیزی
ئەحمەد حەسەنزادە
شاهۆ حەمزەیی
سۆران خەڵکی دێی شەلەسێو کە بریندار بووە.
ئەو کۆڵبەرانە خەڵکی گوندەکانی بێوران و دەورووبەری بوون بەبێ ئەوە هیچ جۆرە کەل و پەلیکی قاچاغیان پێ بێ لە سنووری"کێلێ" شاری سەردەشت لە لایەن هێزەکانی رژیمەوە دەستڕێژیان لێکراوە.