رۆژی شەممە 26ی ئاگۆستی 2017، لەسەر بانگهێشتی فەرمی کۆمیتەی گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، هەیئەتێکی کۆمیتەی نۆروێژ بەشداریان لە رێورەسمی 25ی گەلاوێژ یادی
رۆژی شەممە 26ی ئاگۆستی 2017، لەسەر بانگهێشتی فەرمی کۆمیتەی گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، هەیئەتێکی کۆمیتەی نۆروێژ بەشداریان لە رێورەسمی 25ی گەلاوێژ یادی 72ەمین ساڵرۆژی دامەزرانی حیزبی دیموکرات کرد.
پەیامی کۆمیتەی نۆروێژ لەلایەن پەژار حوسێنی ئەندامی کۆمیتەوە پێشکەش کرا.
بەوبۆنەوە کۆمیتەی نۆروێژ چەپکە گوڵیان پێشکەش بە بەرێوەبەرانی یادەکە کرد و لە نزیکەوە پیرۆزباییان لە بەرپرسانی کۆمیتەی گشتی حیزب کرد.
هەروەها لەلایەکی دیکەوە رۆژی شەممە 4ی خەرمانانی 1396 لەسەر بانگهێشتی کۆمیتەی گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وەڵاتی نۆروێژ، کۆمیتەی سازمانی خەبات بەشداری رێورەسمی 25ی گەلاوێژ یادی 72ەمین ساڵرۆژی دامەزرانی حزبی دیموکراتی کوردستانی کرد.
بەرێز شنۆ شەرێعەتپەنا بەرپرسی پێوەندی کۆمیتەی نۆروێژ لەو یادەدا بەشداری کرد و پەیامی کۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەباتی بەو بۆنەوە خوێندەوە.
هەروەها ناوبراو لە نزیکەوە و بە نوێنەرایەتی کۆمیتەی نۆروێژی سازمان پیرۆزبایی بە بەرێوەبەران و بەرپرسانی کۆمیتەی حدک کرد.
ڕ