هه‌ینی 

27 ره‌زبه‌ر2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

رێکەوتنی نهێنی دوو گروپی تیرۆریستی جیزبوڵای لوبنان و داعش ئاشکرا دەکرێ

رێکەوتنی نهێنی دوو گروپی تیرۆریستی جیزبوڵای لوبنان و داعش ئاشکرا دەکرێ

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا باس لە هاتنی کاروانێک لە چەکدارانی داعش دەکەن لە لوبنانەوە

 رۆژی سێ شەممە 7ی خەرمانانی 1396، ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا باس لە هاتنی کاروانێک لە چەکدارانی داعش دەکەن لە لوبنانەوە بۆ سەر سنورەکانی عێراق، هەروەها باس لە رێکەوتنی نێوان حزبوڵڵای لوبنان و رژیمی سوریاو چەکدارانی داعش دەکرێ کە بەپێی ئەم رێکەوتنە رژیمی سوریاو حزبوڵڵا هاوکاری گواستنەوەی چەکدارانی داعش دەکەن بۆسەر سنورەکانی عێراق و ناو خاکی سوریا. 

هەر لەو چوارچێوەدا سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا دەڵێ: ئەو هێزە لە لوبنانەوە بۆ رۆژهەلاتی سوریا و سەر سنورەکانی عێراق جێگەی گومانە و زۆر بە جیددی چاودێری و بە دواداچوونی بۆ دەکەین و ئەوە بە دووبارە کردنەوەی ئەو سیناریۆیی دەزانین کە لە ساڵی 2014 جێبەجێ کرا و بووە مایەی نەهامەتی بۆ عێراق و ناوچەکە. 

هەروەها ئاماژە بەوەش دەکات کە ئەمە کردەوەیەکی گوماناویەو هێزی پێشمەرگەش ئامادەیە بۆ هەر هاوکاریەکی سوپای عێراق لەو چوارچێوەیەدا.

شایانی باسە هەر لە سەرەتای هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ ناوچەی سوننی نشینی عێراق و هەرێمی کوردستان چەندین جار ئاماژە بەوە کراوە کە ئەو هێزە تیرۆریستە بۆ خزمەت بە سیاسەتەکانی رژیم لە ناوچەکەدا چالاکی دەکات و رژیمی ئێرانیش بە یەکێک لە پشتیوانە سەرەکیەکانی داعش ناودەبرا. ئەم هەنگاوەی حیزبوڵای لوبنان و رژیمی سوریە لەگەڵ داعش نیشانەی راست و دروستی قسەی چەند ساڵی رابردووی سەلماند.


7 ساڵ و 1 مانگ و 17 ڕۆژ و 13 کاتژمێر و 35 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

رێکەوتنی نهێنی دوو گروپی تیرۆریستی جیزبوڵای لوبنان و داعش ئاشکرا دەکرێ

رێکەوتنی نهێنی دوو گروپی تیرۆریستی جیزبوڵای لوبنان و داعش ئاشکرا دەکرێ

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران