پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

قـەیـــــرانــــی کــەم ئــــاویــــــی لــــــــــە ئێــران

قـەیـــــرانــــی کــەم ئــــاویــــــی لــــــــــە ئێــران
ئا:شیلان محەممەدی

ئاستی ئاو لە زەوی جێگیرە و لە بازنەیێکی داخراو دا بەردەوام لە حاڵی سوورانەوە دایە. هەروەها تەنیا 3 لەسەد لە کۆی ئاوەکانی زەوی بۆ کەڵک وەرگرتنی مرۆیی وەک کشت و کاڵ و پیشەسازیی و خواردنەوە شیرینە و رێژەیێکی زۆر کەم  بۆ ئێمە بە کار دێ.  پیش بینی لێکۆڵەرەوان  دەریدەخات کە سەرچاوەکانی ئاوی شیرین بەردەوام  لەکەمبوونەوە دایە و تا 25 ساڵی داهاتوو نیوەی حەشیمەتی جیهان لەگەڵ کێشەی کەم ئاویی رووبەروو دەبن. کۆمەڵی گشتی نەتەوە یەگرتووەکان وەبیری دێنیتەوە کە نیوەی خەڵکی جیهانی سێهەم تەنانەت ئاوی خاوێنیان بۆ خواردنەوە لە بەردەست دانییە و لەگەڵ ئەوەی کە سێ لەسەر چواری نەخۆشیەکانی مرۆڤ بە هۆی کەمبوونی ئاوی خاوێنە، 75 لەسەدی خەڵکی جیهانی سێهەم لە بوونی ئاوی خاوێن بێ بەشن. 

ئەو دۆخە لە وەلاتی ئێران گەیشتووتە قۆناغی قەیران و کارەساتی کەمیی ئاو لە ئێران نزیکتر لەوەیە کە حاشای لێ بکەی و نزیکتر لەوەشە کە بێ بایەخی بکەین و نزیکتر لەوەشە کە پێش بینی دەکرا و تەنانەت نزیکتر لەوەشە کە بتواندرێ‌ چارەسەرێک بدۆزرێتەوە. 

سێ ساڵ لەمەوبەر (ناسا) و ناوەندی لێکۆڵینەوەی کەش و هەوای ئەمریکا) لە لێکۆڵینەوەیێکدا دەریخستبوو کە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و یەک لەوان ئێران، خولێکی 30 ساڵەی ووشکەساڵی بەرێوەیە. بە پێی ئەو لێکۆلینەوەیە لە ماوەی ساڵەکانی 1375 تا 1382 چەندین بەشی وەلاتانی ترکیا و عێراق و سوریا ، 144 کیلۆمەتری چوار گۆشە ئاوی ژێر زەمینی خۆیان لە کیس داوە. واتە بە رادەی زەریای ئەلمەیت لە ئەردەن. 60 لەسەدی ئەو ئاوانە بە هێنانەدەرەوەی ئاوی ژێر زەمینی لەو ناوچانە بووە.  

لەماوەی 30 ساڵێ‌ رابردوو 70 لەسەدی ئاوە ژێر زەمینیەکان کە لەماوەی هەزاران ساڵ ئەنبار کرابوون بە کار براوە. بە پێی پێوەرە ئیستانداردەکان دەبێ تەنیا 20 لەسەدی بە کار ببردرێ‌ ئەوە لە کاتێکدایە کە لە ئێران 80 لەسەدی بەکار براوە و ئەوە بە واتای قەیران دێ‌. 

ئێستا لەپاش چەندها ساڵ کەمتەرخەمی لە راست ئاگادارکردنەوەکانی پسپۆرانی ئەو بوارە و رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان، بەرپرسانی رژیم باس لە رەهەندەکانی ئەو کارەساتە دەکەن و ئێستا بارودۆخەکە بە چەشنێکە کە ئاوی لوولەکێشی لە 3 ساڵ لەمەوبەرەوە لە زۆرێک لە شارەکانی ئێران بۆ خواردنەوە نابێ . 

بە پێی پێش بینیە جیهانیەکان ساڵی 1400 سەرانەی ئاو بۆ هەر تاکەکەسێک دەگاتە کەمتر لە 1400 میتری چوار گۆشە لە ماوەی ساڵێکدا  و ئەوە بە واتای چوونە ناو قەیرانی ئاوە. بە پێی سەرژمێریی کارناسان ئێران لەسەرودەمی قەیرانی ئاو دایە و لەماوەی ساڵەکانی داهاتوو دابین کردنی ئاو گەورەترین کێشەی ئێران دەبێت. ئێران لەباری جوغرافیایی لە بەشی نیوە ووشک و ووشکی جیهان جێی گرتووە بە جۆرێک کە نێوەنجی بارینی باران لە ئێران نزیکەی 250 میلی مەترە، لەکاتێکدا کە نێوەنجی جیهانی نزیک بە 850 میلیی مەترە کە دەبێتە سێ بەرانبەری رێژەی بارین لە ئێراندا: 

لە هۆکارەکانی قەیرانی ئاو لە ئێران دەتواندرێ ئاماژە بەو خاڵانە بکرێ:

 گەشەی خێرای حەشیمەت وبڵاوبوونەوەی نەشیاوی حەشیمەت

کشت و کاڵی نادروست دروست کردنی بەنداوی لەرادەبەردەر و ناکارناسانە

بەرێوەبەری هەڵە و هەولێ نەشیاو بۆ گەشە سەندنی خێرا

پێکهاتەی نەشیاوی رێکخستنی ئاو، بەرێوەبەری ناهەماهەنگ، لاوازیی سیاسی رێکخراوی پارێزگاریی لە ژینگە و نەبوونی روانگەی درێژماوە و ئیستراتژی.

ئێران دەبێ بەکارهێنانی ساڵانەی خۆی بکاتە نیوەی ئێستا و لە 96 میلیارد میتری چوار گۆشەی ئێستا بیکاتە 56 میلیارد مەتری چوارگۆشە. هەولێکی لەمجۆرە پێویستی بە 8 میلیارد دۆلار سەرمایە دانانە کە بریتی دەبێ لە گۆڕینی بنەڕەتی روانگەکان سەبارەت بە کشت و کاڵ بۆ نیوە کردنی رێژەی بەکارهێنانی ئاو.  لێکدانەوەکانی ماوەێک لەمەوبەر دەریدەخات کە 7 پارێزگا لە 32 پارێزگای وەلات لە ریزی پارێزگا کەم ئاوەکان جێ دەگرن و 13 پارێزگاش لەگەڵ قەیرانی ئاو رووبەروون.   لە ئێستا دا سەبارەت بە قەیرانی ئاو ئێران لە نێوان 133 وەلاتی جیهان لەپلەی 132 دایە و ئەوە قوڵایی کارەساتە دەردەخات.

سەبارەت بە کوردستانیش چارەنووسی گۆلی ورمێ بەرەو مردنی هەتا هەتایە. بە پێی راپۆرتی بەرنامەی ژینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان (یوو ئێن پی)  ئاستی ئاوی گۆلەکە لە ماوەی پانزدە ساڵی رابردوو بە شێوەیێکی بەرچاو کەم بۆتەوە، بە جۆرێک کەخەستایی خۆیەکەی زیاتر لە 300 گرەم لە لیترێکدایە واتە 8 بەرانبەر زیاتر لە سوێری ئاوی دریاکان.

رژیمی ئێران بە دروست کردنی نزیک بە 40 بەنداوی بچووک و گەورە لە بەردەم گۆلی ورمێ‌ بەستێنەکانی ووشک بوونی ئەو گۆلەی رەخساندووە. وەک چۆن وێنەی ماهوارەیی لە ماوەی مانگەکانی رابردوو نیشانی دەدەن کە زیاتر لە 90 لەسەدی گۆلی ورمێ‌ ووشک بووە. ئێستا یەکێک لە بەرپرسانی حکوومەتی دان بەوە دادەنێ‌ کە تەواوی گۆلی ورمێ‌ ووشک کراوە و هیچ بوودجەێکیش بۆ بووژانەوەی تەرخان نەکراوە. هەر چەند هیچ ئومێد بۆ چارەسەری ئەو قەیرانە بوونی نییە بەڵام بە پێی کۆمەلێک بەراورد ئەگەر گۆلی ورمێ‌ نەبووژێتەوە، زیاتر لە 10 ملیارد مەتری چوار گۆشە ی خوێ بە شێوەی گێژەڵۆکە  دەبیتە هەڕەشەیێکی جیددی بۆ سەر 14 پارێزگای ئێران.


8 ساڵ و 11 مانگ و 24 ڕۆژ و 36 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

قـەیـــــرانــــی کــەم ئــــاویــــــی لــــــــــە ئێــران

قـەیـــــرانــــی کــەم ئــــاویــــــی لــــــــــە ئێــران

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران