یه‌ک شه‌مه‌ 

18 خه‌رمانان2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

مەسعود بارزانی: هەژمونی ئێران لە عێراق زۆر گەورەیە

مەسعود بارزانی: هەژمونی ئێران لە عێراق زۆر گەورەیە

لە دیمانەیەکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ رووداو مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە سەر زۆر بابەت و بەتایبەت بابەتی ریفراندۆم و هەژموونی رژیمی ئێران لە عێراق رای

لە دیمانەیەکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ رووداو مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە سەر زۆر بابەت و بەتایبەت بابەتی ریفراندۆم و هەژموونی رژیمی ئێران لە عێراق رای خۆی دەربریوە.

لەو دیمانەدا بارزانی لەبارەی هەژمونی رژیمی ئێران لە عێراق دەڵێ: هەژمونی ئێران زۆر گەورەیە، ناتوانم بڵێم بە تەواوی ئێران بەرێوەی دەبات یان بووەتە بەشێک لە ئێران، بەڵام هەژموونی ئێران زۆرە.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەروەها دەڵێ: ناتوانم بڵێم ئێران لە عێراق هێژمونی نیە. بەڵام لە  راستیدا من راشکاوانە بە ئێرانیەکانیشم راگەیاندووە. ئێمە دەمانەوێ پێوەندییەکانمان باش بێت، پەیوەندی دراوسێیەتی و دۆستایەتی و بەرژەوەندی هاوبەش، بەڵام لەوانەیە پەیوەندیتان لەگەڵ ببڕین یان لەوانەیە لەگەڵتان رێکبەکەوین، بریارەکە بەدەست خۆمانە و رێگە بە کەس نادەین لەبری ئێمە بریار بدات. رێگەش بە هیچ دەوڵەتێک نادەین لە بری کورد بریار بدات، بریاری کوردستانی عێراق لە کوردستانی عێراقە، گەلیش لە پێناو ئازادی خەباتی کردووە و شەهیدی داوە، چۆن دەبێت بریارەکانی رادەستی دەوڵەتێکی دیکە بکات.

لە بەشێکی دیکەی ئەو دیمانە رۆژنامەوانیەدا لەبارەی هەرەشەو گورەشەی بەرپرسانی رژیمی ئێران بارزانی وتی کە بەرپرسانی رژیم هەندێکجار لە میدیا ئەو بەرپرس یان ئەو بەرپرس هەڕەشە دەکات دەنا هۆشداری راستەوخۆ نەدراوە.

سەرۆکی هەرێم لە بەشێکی دیکەی قسەکانی دا سووربوونی گەلی کوردستان لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆم رادەگەێنێ و دەڵێ: گشتپرسی بریارێکی یەکلاییکەرەوەیە و بریاری گەلە. بریاری زۆربەی هێزە سیاسیەکانە لە کوردستان کە دەبێت لە 25ی مانگی ئەیلوولدا ئەنجام بدرێت.

 


7 ساڵ و 7 ڕۆژ و 15 کاتژمێر و 19 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

مەسعود بارزانی: هەژمونی ئێران لە عێراق زۆر گەورەیە

مەسعود بارزانی: هەژمونی ئێران لە عێراق زۆر گەورەیە

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران